کورتەیەک دەربارەی نـــوێژی بــەیانی
مژدەت لێبێت .
ئـەی ئـەو کەسەی نوێژی بەیانی بە جەماعەت دەکەیت..
تــۆ خاوەنی ئەم هەموو پــاداشتەیت…
۱.دوو ڕکــات سووننەتی پێش نوێژی بـەیانی ، خێرترە لە دونیاو ئەوەشی تیایەتی
۲.فریشتەکانی ڕۆژ و شەو تێدا کۆدەبنەوە
۳.ئەنجامدانی نوێژی بەیانی بە جەماعەت ئـەوەندە خێر و بەرەکەتدارە ، ئـەگەر خەڵک دەیانزانی بە گاگۆڵکێ دەچن بۆی.
٤. هەرکەسێک پارێزگاری لێبکات دەچێتە بەهەشتەوە
٥. ئــاگر بەر ئەو کەسە ناکەوێت ، کە ئەم نوێژە ئەنجامدەدات
٦.نوێژی بەیانی لەسەر کەسی دووڕوو قورسـە.
۷. ئەو کەسەی لە تاریکایی شــەودا بەرەو مزگەوت بچێت ، بەنوری تەواوە بە دیداری خوای گەورە شـاد دەبێت
٨. هەر کەسێک ئامادەی ئەم نوێژە بێت دەبێتە خاوەن دوو جۆر بەری بوون
۱. لە نیفاق ـ دووڕوویی
۲. لە شیرک ـ هاوبەش بڕیاردان بۆ خوا
۹. ئەوەی نوێژی بەیانی بە جەماعەت بکات ، وەک ئەوە وایە هەموو شەوەکە شەونوێژی کردبێت.
۱۰. ئەوەی نوێژی بەیانی بە جەماعەت بکات و دواتر دانیشێت یادی خوای گەورە بکات ; تا خۆر هەڵدێت ، پاشان دوو ڕکات نوێژ بکات ، پاداشتی حەج و عەمرەیەکی تەواو ، حەج و عەمرەیەکی تەواو ، حەج و عەمرەیەکی تەواوی بۆ دەنوسرێت
۱۱. لە باشترینی نوێژەکان لای خوای بەرز ، ئەنجامدانی نوێژی بەیانیە بە جەماعەت.
۱۲.هەرکەسێک ئەم نوێژەی کرد ، پاشان دانیشت تا چەند توانی ، فریشتەکان دوعای بۆ دەکەن و دەڵێن:
خوایە صەڵاواتی لەسەر بدە و
خوایە لێی خۆشبە و
خوایە ڕەحمی پێ بکە.
۱۳.هەرکەسێک بچێت بۆ مزگەوت و نوێژەکەی ئەنجامدا و گەڕایەوە ،
خوای گەورە بەڵێنی داوە کۆشکێکی بۆ دروست بکات بۆ پاداشتی چوون و هاتنەوەکەی.
۱٤.پێغەمبەر خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فەرموویەتی : بەیانی بکەنەوە بە نوێژی بەیانی پاداشتتان گەورەترینە یان گەورەترینە لە پاداشتدا
۱٥.خوێندنی قورئـان لە نوێژی بەیانی دا ، لەلایەن فریشتەکانەوە دەبینرێت
۱٦.خوای گەورە وەصفی ئەو کەسانەی کردووە ، کە داوای لێخۆشبوونی لێ دەکەن لە بەرەبەیاندا
وەک زانراوە نوێژی جەماعەت فەرزە لەسەر پیاوان نەک ئــافرەتان