هاوڵاتیانی هەڵەبجە باس لەو دۆخە سەختە داراییە دەکەن، کە پێیدا تێدەپەڕن، حکومەتی هەرێمیش بە دروستکەری ئەو قەیرانە دەزانن و دەڵێن، بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی کرد بە مووچە خۆر و بێکاریی ژێرپەردەی دروستکرد، دەشڵێن، کە بێپلانیی و گەندەڵیی و ناشەفافیی لە ڕێککەوتنە نەوتییەکاندا، هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانن.

قەیرانی دارایی ئەو كێشە گەورەیەی هەرێمی كوردستانە، کە گەورە و بچوكی بێزار كردووە، هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجەش سەبارەت بەو قەیرانە و هۆکار و چارەسەرییەکان، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

مژدە ئەحمەد، بۆچوونی وایە کە “ئەو قەیرانە داراییەی ماوەی چەندین ساڵە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە، هۆكاری سەرەكی ئەوەیە حكومەت نەتیوانیوە ئیدارەیەكی سەربەخۆی پاكو بێگەرد و دوور لە گەندەڵی دروستبكات، شەفافیەت بوونی هەبێت لەو داهاتانەی دێتە وڵاتەوە”.

وتیشی: گەندەڵییەكی زۆر لەبەفیڕۆدانی داهاتی گشتییدا هەیە، ئەوەش وایكردوە ناتوانرێت داهاتەكان بەیەكسانی و دادپەروەرانە دابەشبكرێت بەسەر تەواوی هاوڵاتیاندا، چارەسەریش ئەوەیە گەندەڵی و چینایەتی لەتەواوی دامەزراوەكاندا بنەبڕبكرێت.

سەروەر محەمەد، هاوڵاتیەكی دیكەیە و دووپاتیکردەوە کە لەهەرێمی كوردستان چەند هۆكارێك وایكردوە قەیرانەكان بەو شێوەیە بتەقێتەوە، یەكەمیان بێپلانی حكومەت و كارنەكردن بەپلان لەتەواوی كابینە یەك لەدوایەكەكانی حكومەتدا، نەشتوانراوە سەقفێكی زەمەنی دابنرێت، بۆ ئەنجامدانی كار و پرۆژەكانی، هەموو ئەو كار و پرۆژانەی حكومەت دەیەوێت بیكات لەدەستێكی ئەمیندا نیە، ئەمەش وادەكات قەیرانەكان بەردەوام بێت.

ئەو هاوڵاتییە لە درێژەی قسەکانیدا وتی، نەبوونی شەفافیەت لە پرۆسەی نەوتدا، هۆکارێکی دیکە چونکە كەس ئاگای لەپرۆسەی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت نیە، بەو هۆیەشەوە قەیرانەكان بەردەوامیان دەبێت، پێشیوایە، چارەسەر ئەوەیە ئەو گرێبەستانەی لەبواری نەوتدا كراون ئەو بڕیارانەی بۆ چاكسازیی دراون، بگەڕێتەوە بۆ پەڕلەمان و جارێكی دیكە بڕیاری لەسەر بدرێت، دەستێكی بەهێز هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵكاران، چونكە ئەو دەستەی ئێستا هەیە بۆ گەندەڵی دەستێكی بەهێزە و حكومەت دەرەقەتی نایەت.

شارا عەبدولكەریم، هاوڵاتییەکی دیکەیە و هۆكاری درووستبوونی قەیرانی دارایی گەڕاندەوە بۆ نەبوونی پلانێكی تۆكمە لەلایەن حكومەتەوە و نەبوونی ژێرخانێكی ئابووریی بەهێز، وتیشی: لە ئێستادا قەیرانەكە سەرجەم سێكتەرەكانی ژیانی پەكخستووە، ساڵانی ڕابردوو حكومەت بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی كرد بەمووچەخۆر، بێ‌ ئەوەی پێویستی بەو ڕێژە زۆرە مووچە خۆرە هەبێت، ئەوەش وایكرد بێكاریی ژێر پەردە زۆر بێت، خەڵك كەمتر ڕووی لەسەرچاوەی دیكەی دارایی بكات.

ئەو هاوڵاتییە چارەسەریی ئەم قەیرانەشی بەقورس زانی ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە “لەمكاتەدا تاكەسەرچاوەی داهاتی حكومەت نەوتە، نەوتیش بەشەفافی نافرۆشرێت پلانیشی نیە بۆ فرۆشتنەكەی و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی”.

قەیرانە دروستکراوەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و دواخستنی مووچەی کارمەندان، بەجۆرێك کاریگەریی دروستکردووە، كۆمەڵگای دابەشكردووە بەسەر دوو بەشدا، یەكەمیان کەمینەیەکن و لەئاستێكی باڵاو خۆشگوزەرانیدا دەژین و زۆرینەیان بەرپرسان و نزیک لەوانن، لەبەرامبەریشدا بەشی زۆری کۆمەڵگا بە گوزەران و ژیانێكی زۆر سەختدا تێپەڕ دەبن بەتایبەت مووچەخۆران، هەر ئەوەش وایکردووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی دیکە خەڵک و مووچەخۆران لە شاری سلێمانی و چەند شارۆچکەیەکی دیکە بۆ داواکردنی مافەکانیان بڕژێنەوە سەر شەقام.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format