بۆچی پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ئاو بە ۳ جار بخۆنەوە ؟
خواردنەوەی ئاو بە یەک جار و بێ قوم لێدان دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری جگەر و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جگەر .
پێغەمبەر ﷺ دەفه‌رمووێت :
(إذا شرب أحدكم فليمص الما‌ء مصاً ، ولا يعب عباً ، فإنه من الكباد) (البيهقي) .
واتە
کاتێک هه‌ر که‌سێک له ئێوه ئاوی خوارده‌وه با به قوم بیخواته‌وه و یه‌کسه‌ر هه‌ڵی نه‌دا چونکه ده‌بێته هۆی درووستبوونی ئازاری جگه‌ر .
به تاقیکردنه‌وەی زانستی سه‌لمێنراوە که خواردنه‌وه‌ی ئاو به یه‌ک جار و به‌بێ قوم لێدان ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازاری جگه‌ر و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جگه‌ر که ئه‌مه‌ش هۆکارێکه بۆ تێکچونی هاوسه‌نگی پله‌ی گه‌رمی جگه‌ر .
خۆ ئه‌گه‌ر بێتوو بە قوم قوم به‌شێوه‌یه‌کی یه‌ک به دوای یه‌ک بخورێته‌وه ئه‌وا هه‌رگیز پله‌ی گه‌رمی جگه‌ری تێکنادات و پله‌ی گه‌رمیه‌که‌ی هاوسه‌نگ ده‌مێنێتەوە .
هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد به‌بێ ده‌م به‌ردان لێی هه‌مان زه‌ره‌ری هه‌یه بۆ جگه‌ر ، هه‌روه‌ک ئیمامی ترمذی ڕیوایه‌تی کردووه له پێغه‌مبه‌ره‌وه ﷺ که دەفه‌رمووێت :
(لا تشربوا نفسا واحدا كشرب البعير ، ولكن اشربوا مثنى وثلاث ، وسموا إذا أنتم شربتم ، واحمدوا إذا أنتم فرغتم)
واته
مه‌خۆنه‌وه به یه‌کجار و به بێ ده‌مبه‌ردان هه‌روه‌ک خواردنه‌وه‌ی حوشتر که تێر ده‌خواته‌وه و ده‌م به‌رنادات له ئاوه‌که به‌ڵکو دوو دوو ، سێ سێ جار بخۆنه‌وه وه ناوی خوا بێنن که کاتێک ویستان بخۆنه‌وه وه سوپاسی خوا بکه‌ن کاتێک ته‌واو بوون له خواردنه‌وه .
هه‌روه‌ها به پێی زانست ئه‌وه سه‌لمێنراوه کاتێک که‌سێک هه‌ست به تینوێتی ده‌کات ئه‌وه به‌هۆی جگه‌ره‌وه‌یه که ئاگاداری که‌سه‌که ده‌کات چونکه هه‌ر کاتێک که‌سێک به یه‌کجار ئاو بخواته‌وه ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی له ناکاو ده‌چێت بۆ جگه‌ر که ئه‌مه‌ش تووشی نه‌خۆشی جگه‌ری ده‌کات ، به‌ڵام کاتێک ئاو به‌شێوه‌ی ۳ جار ده‌خورێته‌وه له جاری یه‌که‌مدا واته قومی یه‌که‌م ده‌بێته هۆی ئاگادارکردنه‌وه‌ی جگه‌ر کەوا له جگه‌ر ده‌کات خۆی ئاماده بکات بۆ قومه ئاوی داهاتوو که ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌سه‌که تێر بخواته‌وه و زیانی پێ نەگات و جگەری سەلامەت بێت .