خورماتوكێ لەپشتی تیرۆر کردنی کوردانی خورماتووەوەیە؟


كێ لەپشتی تیرۆر کردنی کوردانی خورماتووەوەیە؟

بەکر دەروێش

شەڕو ململانێی نێوان کوردو تورکمان لەخورماتوو مێژویەکی دورودرێژی هەیە، هی ئەمڕۆ دوێنێ نییە، بەداخەوە ئەم مێژووە تۆمار نەکراوە بەڵام هەیە، بۆ درۆو ڕاستی ئەم بابەتە دەتوانن لەپیاوە پیرو بەتەمەنەکانی خورماتوو بپرسن ئەوانەی لەژیاندا ماون، سەرەتای ئەم شەڕە جارێک ئاشکراو جارێک شاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، ئەوکاتەی حیزبی ئیتیحادو تەرەقی دامەزرا، دوایش لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری تورکیا لەسەر دەستی ئەتاتورک پەرەیسەند، بەتایەتی دوای دامەزراندنی ئەرگەنەکۆن و گورگەبۆرەکان کەخۆی لەبیری فاشیستی تۆرانیەتدا بەرجەستەکرد، لەساڵی سییەکانی سەدەی ڕابردوو  کۆمەڵێکی زۆر لەتورکمانەکانی کەرکوک و  خورماتوو بوون بەتۆرانی، لەوساتەوە لەکەرکوک و دوزخورماتوو کەوتنە دژایەتیکردنی توندی کورد،  بێجگە لەدژایەتیکردن توانیان لەڕێگای ژن و پارەوە  چەندان بنەماڵەی کورد بکەنە تورکمان و لەنەتەوەی خۆیان دایانبڕن، بەدرێژی ئەم ماوە زۆرە بەهەموو شێوەیەک لەپەیجوری کوردابوون، بەچ ڕێگاو ئامرازێک بۆیان کرابێ دژایەتیان کردوە، لەهەمووشی خراپتر  ئەو کوردانەبوون کەبوون بەتورکمان،  ساڵی ۲۰۰٥ ئەودەمە کاری پارێزەرایەتیم دەکرد لەخورماتوو، لەژووری پارێزەرانی خورماتوو لەگەڵ پارێزەرێکدا کەبەڕەگەز کوردەو ئێستا تورکمانێکی شیعەی عەیار ۲٤ بووە دەمەقاڵێمان لەسەر گەڕانەوەی خورماتوو بۆسەر کەرکوک ، وتی خورماتوو لەلایەن کوردەوە  داگیرکراوە، دەبێ  تورکمان ڕزکاریکات، بەم شێوەیە جارێکیان لەڕێگای  ئنگلیزو  دامودەزگاکانی شانشینی  عێراقەوە ئەم دژایەتییەیان کردووە، جارێکیشیان لەچوار چێوەی حەرەس قەومی و حیزبی بەعس و دەوڵەتی عەرەبگەرایی ئێراقەوە کردویانە،  جاوەکو وتم ئەم شەڕە  لەساڵەکانی  (۱۹۳۰-۱۹٤۰-۱۹٥۰-۱۹٦۰-۱۹۷۰) بە بەردەوامی گەرم و ساردی پێوە دیار بووە، هەمیشەش گورگەبۆرەکان تێیدا باڵادەسبوون، هەمیشەش کورد قوربانی دەستی تورکمان بووە، لەساڵی ۱۹۸۰ بەهۆی ئەوەی تورکمانێکی زۆر پێوەندیان کرد بەحیزبی دەعوەوە لەگەڵ بەعسییەکاندا نێوانیان تێکچوو  ئەو ساڵانەو تاڕۆخانی ڕژێم  تۆزێ وەزعی کورد لەخورماتوو باش بوو، ئەگینا  لەدوای ڕۆخانی بەعسیشەوە کەخورماتوو لەژێر ڕکێفی یەکێتی و پارتیدا بوو ئەوان بەبەردەوام ژێر بەژێر دەستیان لەکورد وەشاندوە، لەبازاڕی گەورەی خورماتوو بەبەرچاوی ئاسایش و پێشمەرگەوە دەیان دوکانی کوردیان سوتان و تاڵانکرد، دەیان کوردیان شەهید کرد، هەتا گەیشتە ڕۆژی ۱٦ ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ کەبەتەواوی دەستیان گرت بەسەر خورماتووداو هەزاران خێزانی کوردیان ئاوارەکرد هەزاران ماڵو دوکانیان تاڵان کرد، سەدان ماڵیان تەقاندەوە، دەیان کەسیان شەهید کرد، تەعدای نامووسی دەیان  کوردیان کرد، بەکورتی و بەکوردی چی نەشێ کردیان، ئێستاش کەخۆیان خاوەنی خورماتوون بەردەوامن لەسەر پەرەپێدانی هەمان ڕێبازی  کورد کوشتن، ئەوتا ناوە ناوە  گەنجێکی کورد شەهید دەکەن، بەشێوەیەکیش دەیکەن کەلەنێوان دوو کوشتندا ماوەیەک هەبێ  تا لەسەریان نەبێتە هەڵا، لەم بووارەشدا بەباشترین شێوە سودیان لەحەشدی شەعبی وەرگرتوەو لەپاڵ ئەماندا ئەجندای تۆرانییەتی خۆیان جێبەجێ دەکەن، ئەمەیە  ڕاستی و دروستی  تیرۆر کردنی کوردانی خورماتوو.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format