3
4 shares, 3 points

ساحیرێک هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ساحیرێک لە یەکێک لە کەناڵە بەناوبانگەکانی جیهان 

ئەم بابەتە لە ٣ بەش پێک هاتووە، تاکو کۆتایی خوێنەری بن

.پێشکەشکار:  تەمەنت چەندە؟

.ساحیر: ٣٧

.پێشکەشکار :تۆ ساحیری فاڵچیت یان چی؟

.ساحیر: ساحیر و شتێک لە ساحیر زیاتر

.پێشکەشکار :یانی چۆن؟

.ساحیر : سحر پلەی هەیە کەسێک ماوەیەکی زۆر ئەو کارە بکا پلەی بەرزتر ئەبێ حەزدەکەم پێتان بڵێم سحر چیە، سحر لە ئاسمانەوە دابەزیوە لەسەر دەستی هارووت و مارووت،

.هارووت و مارووت سحریان بڵلاو کردەوە بۆ بڵاوەکردنەوەی فەساد و دووڕوی و ئاژاوە

.

.پێشکەشکار: تۆ ئەو عیلمەت لەکوێ هێناوە؟

.

.ساحیر: لە شەیتانەکانمان کە لە هارووت و مارووت وەریان گرتووە

.

.مەلا:نەخێر هارووت و مارووت هاتوون خەڵک ئاگادار بکەنەوە کە لەوەی سحر خراپە و هەرکەسێک بیکات گوناحبار دەبێت و کافرە

.مەلاکە بە پێشکەشکارەکەی وت: ئەو ساحیرە خۆی دەزانێت دەبێ چیبکات و بەچی تێپەڕی تا شەیتانێکی بدەنێ و لەژێر دەستی کاریپێبکات ئەو شەیتانە لەبەرامبەر چەند کارێکی خراپی ئەو ساحیرە عەقد لەگەڵ ساحیر دەکات

.

.پێشکەشکار: ئێوە چۆن عەقڵی مرۆڤ دەخوێننەوەو کۆنتڕۆڵی دەکەن هەروەک پێغەمبەر صلى الله علي وسلم باسی کردووە؟

.

.ساحیر: ئێمە کە کەسێک دێت بۆلامان پێنج بۆ شەش ڕوداوی بۆ دەگێڕینەوە کە لە ژیانیدا ڕویدابێ بۆنمونە دەڵێین ١٠ ساڵ پێش ئیستا تۆ توشی ڕوداوی هاتوچۆ بویت ئەویش دەڵێت ڕاستە 

.

.پێشکەشکار: کێ نهێنی ئەو کەسانەتان پێ دەڵێت کە دێن بۆلاتان؟

.

. ساحیر: جن ، شەیتان یان عفری

.

.پێشکەشکار: ئەوانەی دێن بۆلات داواکاریان چیە و داواکاری تۆ چیە 

.

.ساحیر: سەرەتان هەندیک شتی پێدەڵێم بەبێ ئەوەی ئەو قسە بکات بۆنمونە دەڵێم تۆ ناوت ئەوەیە و کوڕی فڵانی و بەم شێوە ئیش دەکەیت و لەوێ دەژیت و هەندێک شتی تر،ئەویش توشی سەرسوڕمان دەبێت بەقسەکانم و دەڵێت هەمووی ڕاستە !

.ئینجا دەڵێن داواکاریت چیە

.وەرەقەی خۆشەویستیمان هەیە 

.وەرەقەی بەهیلاکەتدانی خەڵکمان هەیە

وەرەقەی مردنمان هەیە 

.

.پێشکەشکار:وەرەقەی ئاخر چیبوو؟

.ساحیر: مردن!

.

.پێشکەشکار:ئەمە یانی چی تۆ ئەو کارە دەکەی؟

.

.ساحیر: نەخێر من ئەو کارە ناکەم بەڵام ساحیر هەیە دەیکات، سحر چەکێکە دوو لای هەیە دەتوانی بە خراپە بەکاری بێنی و بە چاکەش

.

.پێشکەشکار: سحر چاکەی نیە و شەڕێکی موتڵلەقە

.

.مەلا: سحر خراپترین شتە و چاکەی تێدا نیە ئەوان خۆیان دەفرۆشن بۆ شەیتان بۆیە شەیتانیش بەگوێیان دەکات

..

مەلا : ئێوە زانیاری لەگەڵ کێ ئاڵوگۆر دەکەن؟

.

.ساحیر: هەموو مرۆڤێک قڕین هەیە و ئێمە پەیوەندی دەبەستین لەگەڵ قڕین و زانیاری ئاڵوگۆر دەکەین

.

.مەلا: چجۆن قسە لەگەڵ قڕین دەکەن لەکاتێکدا ئێمەش هەمانەو ناتوانین قسەیان لەگەڵ بکەین

.

.ساحر: ئەمە توانایەکی تری ئێمەیە

.

.مەلا: بۆ ئەوەی بگەی بەو توانایەو قسە لەگەڵ قڕین بکەی دەبێ بڕۆیتە ژێر دەسەڵاتی شەیتان و کافر بیت بە خوداو بە هەموو کتێبە ئاسمانییەکان و دەبێ هەموو جۆرە کوفرێک ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی لە شەیتان نزیک ببیتەوە

.

.ساحیر: قسەکانی مامۆستا هەمووی ڕاستە و پشتگیری لە قسەکانی دەکەم و هەڵەی تێدا نیە 

.

. پێشکەشکار: بۆ نمونە سحر لەکەسێک بکەی داوای چی لێدەکەی؟

.

.ساحیر: جلی ژێرەوە یان نینۆکی یان قژی

.

.مەلا: کێ ئەو کارانەت بۆ ئەنجام دەدات و دەڵێ ئەو کارە بکە؟

.

.ساحر: شەیتان، لەسەر داوای ئەو ئەو شتانە دەڵێین

.

.پێشکەشکار: گەر ئەو شتانەت دەست نەکەوت بەدیلێک هەیە؟

.

.ساحر: بەڵێ وێنە یان خاکێک لەسەری رۆیشتبێ یان ناو

.

. پێششکەشکار: جگە لە داواکاری ملموس شەیتان چ داواکاریەکی تری لەو کەسە هەیە کە بۆ سحر هاتوە؟

.

.ساحر: نوسینێکی ئەو کەسەی کە دەمانەوێ سحری لێبکەین یاخود ئەوی هاتۆتە لامان چەند داواکاریەکمان لێی هەیە ، خوێنی ڕەحمی ئافرەت(حەیض)،خۆشوشتن بە مەی(مەشروب) و نوێژکردن لە کەنیسە یان مزگەوت، شەیتان ئەو داواکاریانەی هەیە لە ئێمە

.

.پێشکەشکار: پێم بڵێ تۆ خزمەتی شەیتان دەکەی؟

.

.ساحر: ئەگەر خزمەت بکەی دەبێ خزمەتکاریش بیت ئێمەی ساحر سەدا نەوەت ئەو داواکاریانەی شەیتان لێمان دەکا جێبەجێی دەکەین

.

پێشکەشکار :تۆ شانازی بەخۆت دەکەی ماڵی خەڵک وێران دەکەی؟

.

.ساحر: بێگەمان نەخێر

.

.پێشکەشکار: کەسی سێهەم تاوانی چیە بەهۆی سحری ئێوە لەناو دەچێت؟؟

.

.ساحر: سحر وەک جگەرەیەک وایە بیکێشی زیانی بۆخۆت و دەورەبەرەکەشت هەیە

.

.پێشکەشکار: گرێبەستی تۆ لەگەڵ شەیتان چیە؟

.

.ساحر: ئێمە داوای لێدەکەین و ئەویش دەڵێ ئەمەشس داواکاری منە

.بۆنموونە داوا دەکات قورئان بکەینە پێمان وەک پێڵاو 

.

.پێشکەشکار: ئەو کەسانە کێن کە شەیتانیشس ناتوانێت سحریان لێبکات؟

.

.ساحر: منداڵ

.

.مەلا: منداڵ پارێزراوە لەلایەن مەلائیکەتەوە 

.

.پێشکەشکار: ماڵی خەڵک وێران دەکەی ئاژاوە دەنێیتەوە ناترسی سحر لێت هەڵسەڕێتەوە و شەڕ دژت هەڵگیرسێنێت؟

.

.ساحر: بەڵێ ئەگەری هەیە

.

پێشکەشکار :تۆ لە خوا ناترسی؟

.

.ساحر: ئێمە دەزانین شوێنمان کوێیە لە ڕۆژی دوای

.

..

.بەشی دووەم

.

.باوکم کاری سحری دەکرد من ئەوکات منداڵ بووم کۆمەڵێیک سیفات لەمن دەرکەوتن و دایکم باوکمی ئاگادار کردەوە باوکم منی برد بۆلای شەیتانەکان 

.دوای چەند ساڵێیک لە تەمەنی سیازدە بۆ چواردە ساڵیم باوکم کۆچی دوای کرد دوای باوکم هەستم دەکرد شتێک لە مندا هەیە

.

.دەمەویست پەرەی پێبدەم بەڵام نەمەزانی چیەو چۆن وابکەم پەرەی پێبدەم

.

زۆر کات هەبوو شەیتان خۆی لەشێیوەی ئافرەت پێ نیشان دەدام ، منیش گەنج بووم ئەو شتانەم بەلاوە خۆشبوو بەڵام نەمدەتوانی پەرە بەخۆم بدەم

.

. لە پازدە ساڵیم شەوێکیان لە دەرەوە بووم ئاژەڵێکم بینی وتم ئەم ئاژەڵە دەبەمە ماڵەوە ، لەگەڵ خۆم بەڕێم کرد و لەپێش خۆم دەڕۆی ویستم تۆزێک خێرا بڕوا دوو دارم لێدا ویستم بیکەم بە سیان ئاوڕی دایەوە وتی وادەزانی من ئاژەڵم؟!! توشی شۆک بووم و زۆر ترسام ویستم دارێکی تری پیا کێشم بەڵام ونبوو لەبەر چاوم منیش لەهۆشخۆم چووم ، کاتێک بەهۆش هاتمەوە لە ماڵێکدا بووم لەناو قەفەزێک سجن کرابووم

.

. ڕۆژێکیان ئازادکرام کە گەڕامەوە شتی زۆر قێزەونم دەخوارد

.

.پێشکەشکار: ئەوشتانە چیبوون دەتخواردن؟

.

.ساحیر: زۆری پیسسای بوون و هەندی جاریش لاشەی مردوو

.

.کێ بوتۆی گووت ئەم شتانە بخۆ؟

.

.ساحر: خۆم ئەم هەستەم بۆ دەهات، دواتر گەڕامەوە بۆلای شەیتانەکان خواردنو خواردنەوەم دەخوارد

.

پێشکەشکار: چیتان دەخوارد؟

.

.ساحیر: هەموو شتێک ، خۆشترین خواردن مان سەگی تۆپیو بوو

.

.دوای سێ ساڵ لە یەمەن چومە مەنتیقەی زەبید دواتر چومە محافەزەی تبس لە مزگەوتێک مامەوە بۆ ماوەی ٢٥رۆژ دواتر کەسێک هاتە لام و وتی تۆ پیرۆز بو

ی ئێسا 

.: پیرۆز بوون لای شەیتانەکان نەک لەلای خودا چونکە تا ڕۆژی قیامەت نەفرەتیان لێ کراوە ساحر گەر تۆبە نەکەن 

.

.دواتر بە دڵخۆشیەوە گەڕامەوە شوێنی کتێبەکانیان

.

.پێشکەشکار: چ جۆرا کتێبێک

.

.ساحر: کتێبی شمس المعارف کتێبی جفر کتێبی مەندەڵ

.

.پێشکەشکار: کتیبەکانت دەستکەوت؟

.

.ساحر: سەرەتا کە چوومەوە ماڵەوە بە دایکمم وت کتێبەکانی باوکم کوان وتی کە مرد هەمویانم لەناوبرد

منیشس بە دایکمم وت کتێبەکان ماون و ئەوەتان لە فڵان شوێن کە وامگوت دایکم زانی بووم بە ساحر

.وە گوستیلەیەکیش لەگەڵ کتێبەکان بوو دەبوایە هەموو ڕۆژێک بە بۆنی گوڵاو بمشتایە

.

پێشکەشکار: دوای دەستکەوتنی کتێبەکان چی ڕویدا؟ 

.

.ساحر:دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێبەکان، و رێکخستنی ژمارەکان تا گەیشتمە ئاستی رۆحی گەورە وە شەیتان ئامادەبوو لە بەردەمم بەو دیمەنە هەم دەترسام هەم دڵخۆشبووم

.

.شەیتان گووتی داواکاریت چیە؟ وتم هەندێک خوڵام یان هەندێک لە بچوکەکانی ئێوەن دەوێ تاکو لە بەردەستم بن و کاریان پێبکەم، بەبێ ئەوەی هیچ بڵێ رۆیشت

.

.منیش دووبارە دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێبەکان و دروستکردنی کەشێکی شەیتانی دواتر کە تەواو بووم کۆمەڵێک بەردەستی کەری بۆ هێنابووم لە بەردەمم ئامادەبوون سمساهێڵ و طمطاهيل دوو برا بوون لە شەیتانەکان ، یەکەم شت دەستم کرد بە خلوود ئەم کارە مەرجی ئەوەبوو نابێ لەبەرچاوی هیچکەسێ وابکەم

. لەم خلوودە نابی هیچ کەس هەست بکات من خەریکی چیم

.

. کە پلەم بەرز بۆوە گەیشتمە ئەو ئاستەی تەحەدا لە قورئان بکەم

.

.پێشکەشکار: چۆن تەحەدا لە قورئان دەکەی؟

.

.ساحر: داوام لێکرا قورئان بکەم بە دوو پارچەوە لە سوڕەتی کەهفەوە هەر پارچەیەکی بخەمە ژێر پێم و پێیان بڕۆم، دوستر قورئانێکی ترم هێناوە لاپەڕەکانیم لە ژورەکە بڵاوەپێکرد و پیسایم خستە سەری 

.

.پێشکەشکار: کێ ئەم داوایانە لەتۆ دەکا

.

.ساحر: شەیتان ، نابێ بۆماوەی چلڕۆژ ئاو بەر لاشەمان بکەوێ کە ئەم کارە ئەمجام دەدەین ، دوای چل ڕۆژ لەم ژوورە هاتمە دەرەوە بۆنی سەگ لە بۆنی من خۆشتربوو

..

.ئەم خلوودە گرنگترین شتئ ئەوانبوو کە دەبوس من بیکەم

.

. دواتر هەندێ مەرجیان بۆم دانا لەوانە: نەدەبوو لە مەجلیسی زیکر دانیشم نەدەبوو قورئان بخوێنم نەدەبوو لەگەڵ پیاوچاکان تێکەڵ ببم تەنها ڕێگەم دەدرا بۆ خوێندنی چەند ئایەتێک ئەویش بۆ لەخشتە بردنی کەسانی نەفام،، هەموو کەسێم لەخشتە دەبەین بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبین،   

.

. بۆ نمونە گەر کاتی بانگدان بێت ئەوانی لەگەڵماننن بە پیاوچاکمان دەزانن و دەڵێین با بچین نوێژ کەین ، دەستنوێژت هەیە؟ بەڵێ،،

.

. لەڕاستیشدا نیمە و بێ دەستنوێژیشم و خوسڵیشم لەسەرە بەڵام بۆ ئەوەی بزانن پیاو چاکم لەگەڵیان دەڕۆ مەزگەوت

.

پێشکەشکار: تۆ عیلاجی خەڵکت دەکرد؟

.

. ساحر: بەڵێ کە ئەوان سەردانم دەکەن سەرەتا چەند ئایەتێک دەخوێنم وەک سورەتی ئیخڵاس وە هەر لەناو سورەتی ئیخڵاس بانگیان دەکەم بەناوی سمساهیل و تەمتاهیل

.

.پێشکەشکار: چۆن ناوی ئەو کەسانە دەزانن کە سەردانتاندەکەن بۆ چارەسەر؟

.

.ساحر: شەیتانەکان بە ئێمە دەڵێن

.

.ئەی چۆنە بە خەڵک دەڵێن شتێکی ئاوا بێنەو بکە قوربانت و سەربڕە؟

.

.ساحر: گرنگ شتەکە نیە کە چی بێت گرنگ ئامانجەکەیە کە شرک و هاوەڵ بۆ خودا پەیدا بکات و قوربانی بۆ غەیری خودا بکات،،، خۆشەویستترین ڕەنگ لای شەیتان ڕەنگی ڕەشە بۆیە داوا دەکات ئەە ئاژەڵەی سەر دەبڕێ ڕەنگی ڕەشس بێ جا چ مریشک بێ یان بزن یان مانگا یان هەرچیەکی تر

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

بەشی سێهەم و کۆتایی

.#ساحیرێک_هەموو_شتێک_ئاشکرا_دەکات

.

.ساحر: ڕۆژێکیان ئافرەتێکی سحرلێکراو هات بۆلام کەشێکی سحریم درووستکردبوو وە شەیتان لە دەورم کۆببونەوە و بۆ ئەوەی ئافرەتەکە توشی گومان نەبێ ئایەتم دەخوێند، تەنها ئئەو ئایەتانەی کە شەیتانەکان ڕێگەیانپێداوم ئەوانیشس بە هەڵە دەمخوێند و ناوی شەیتانەکانم دەهێنا 

.

.لەناکاو یەکێک لە نزیکەکانم هاتە ژوورەوە ئایەت الکورسی خوێند تەنها وتی: اللەُ لاِ ألَهَ أِلاَّ هُوَ الحَيُّ ااْقَيُّومُ

.

.لەناکاو هەچی شەیتان بوو لەدەورم نەما منیان تەنها کرد لەو کاتەدا لەهۆش خۆمچووم بۆماوەی سێ مانگ لە نەخۆشخانە بووم .، هەر ئەوڕۆژەی لە نەخۆشخانە بووم خێزانی ئافرەتەکە هاتن بۆلام وتیان چی ڕوویدا، منیش بۆ ئەوەی بەکەم سێر نەکرێم وتم ئەو ئافرەتەی کە هێناتانە لە سوڕی مانگانە بوو ڕاستئ وانەبوو بەڵام کاتێک جنەکان ڕۆیشتن یەکێکیان بە جەستەی ئەودا تێپەڕ بوو بۆیە ئافرەتەکەشس باوەڕی کرد

.

.پێشکەشکار: پێم بڵێ ئەو نوسراوانە چین لەسەر کاغەزەکان کە دەنووسن

.

.ساحر: ناوی شەیتانەکان یان ژمارەیان ، چونکە ناوی هەندێک لە شەیتانەکان بە ژمارە دەنوسرێن

.

.پێشکەشکار: کێن ئەوانەی زیاتر سەردانت دەکەن

.

.ساحر: ئافرەت

.

.ئەمە بۆچی؟

.

.ساحر: چونکە ئافرەتان زیاتر گرێدراون بە سحر و دەیانەوێت بەینی نێوان هاوسەرەکانیان خۆشکەین بەڵام بەداخەوە سحر چاکەی تیا نیە و تاکو بڕوا نێوانیان خراپتر دەبێ ،،، هەندیک لە ساحرەکان بە بیانوی ئەوەی سحرەکەیان سەربگرێ دەڵێن دەبێی کاری بەدڕەوشتی بلەین بۆیە زۆربەی ئافرەتان توشی بەدڕەوشتی دەبن،،،

.

.پێشکەشکار: چۆن تەوبەت کرد

.

.ساحر: شەوێکیان لەدوسی سحر کردنێکی زۆر و ماندووبونێیکی زۆر ،،، داوام لە خاوەن ماڵ کرد پێویستم بە کەمێک پشووە

.

.خاوەن ماڵ سەری سوڕما چونکە یەکەمجار بوو داوای شتێکی وای لێبکەم وتی دیارە بەهۆی سیحرە ماندووی 

.چومە ژورێک و خەوتم 

.

.لە خەومدا بینیم من مردووم و لە گووندەکەی خۆمم، دوای منیان شوشت و نوێژیان لەسەر کردم ، وا هەستم دەکرد زیندوون و هاوارم دەکرد کەس نەمخاتە ناو گۆڕەوە من زیندوون ، دەمویست بتەقمەوە و هاوار بکەم بەڵام کەس گوێی لەمن نەبوو 

. خەڵک دەیانگووت ڕزگارمان بکەن لەو ساحرە زیندوە یان مردوە کێشە نیە بەخەنە ناو گۆڕ

.

.دوای خەڵکەکە رۆیشتن هەستم دەکرد زیندوو بومەتەوە لەکێر گۆڕ، هیچ شتم نەدەبینی جگە لە تارمایی جۆرە دەنگێکی بەرز دەهات خەریک بوو لاشەمت دەتەقاند نازانم کێی هات بۆلام فەرمانی پێکردم نوێژ بکەم و دەستنوێژ بگرم، گەر ئاسنت لەبەر ئەو ئاوە دابنا دەتوایەوە گەر دەستم خستبا بە ئاوەکە هیچی نە دەمایەوە و دەتوایەوە ویستم ڕابکەم بەڵام درامەوە بە زەویدا هەستم دەکرد هەموو ئێسکەکانم دەشکێن هاوارم کرد لەگەڵ هاوارکردنمدا بەخەبەر هاتمەوە دەبینم خەڵک و خاوان ماڵ لەسەرم وەستاون. نەمدەزانت بەهۆی ئەوەوە ئەو خەوەم بینی کە خزمەتی شەیتانم کردوە یان کەمتەرخەمیم کردوە لە خزمەتکردنی

.

. وەلحاڵ خەوتمەوە ،،، دیسان خەوم بینییەوە کە لە بەردەم چاڵێکی گەورە بووم و باوکمی تێدا بوو کە ئەویش وەک من ساحر بوو،، هاواری بۆ دەکردم کە نزیک من مەکەوە ڕاکە لەم شوێنە …

.

. ئەوکاتە زانیم کە مەبەستی باوکم ئەوەیە کە واز لەم کارە بهێنم و بگەڕێمەوە لای خودا،،، بۆیە بۆ یەکەم جار لە ژیانم نوێژم بۆ خودا کرد و تۆبەم کرد

.

. پێشکەشکار: کاتێ تۆببەت کرد شەیتانەکان چیان لێهات؟

.ساحر: زۆریان پێدەگوتم کە دەبێی دەست با ساحیری بکەیەوە بەڵام بەگوێم نەدەکردنەوە ئیتر ، بۆیە ئەوانەی کە شەیتانەکان بە منیان دەگوت جێبەجێیان کرد

.

.کوڕو گەورەکەم ٩ ساڵ بوو لەبەرچاوم دیار نەما کوڕە بچوکەکەشم ٦ ساڵ بوو هەردوکیانیان ڕفاند

.

پێشکەشکار : چۆن ڕفێندران؟

.

.ساحر: کوڕە گەورەکەم لەبەر چاوم هەردوو چاوی دەرهات و دیار نەما کوڕە بچوکەکەشم بە هەمان شێیوە بەڵام ئەویانم نەبینی کە فڕاندبوویان

.

.پێش ماوەیەکیش دەبێ خێیزانەکەم سکی هەبوو شەیتانەکان ئەویشیان کوشت 

.

. بالام سپاس بۆخوس ئێستا موسڵمانم و دوورم لە کاری خراپ و دینەکەم بەقسەی شەیتانەکان جێ نەهێشت و سپاس بۆخوا ئێستا بانگخوازم،،،، ئەم چیرۆکە ڕاستەقینەیە و لە وڵاتی یەمەن ڕویداوا

. ئەمەم بۆیە پۆست کرد تاکە بەدوور بین لە کاری خراپەی شەیتان و ساحریەتی وئەوانەی کە دەڵێن دەمانەوێ جن ببینین یان ببینە ساحر یان شتێکی لەو بابەتە بکەین کە کارێکی زۆر هەلەیە هیوادارم خۆتان بەدور بگرن لەو کارانە و خودا بمان پارێزێ أن شاء اللە

هەروەها سحر کردن یەکێکە لە دووەم گوناهی گەورە کە پێغەمبەری ئازیزمان ص  لە فەرموودەیەکدا ئاماژەی پێ داوە.


Like it? Share with your friends!

3
4 shares, 3 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format