3
5 shares, 3 points

زینای ئەلیکترونی:

لەوانەیە زۆربەتان ئیستا لەگەل بیستنی ئەم وشەیە شۆک دەبن و نازانن مانای چییە؟؟

مەبەستمان لە زینای ئەلیکترۆنی جۆرێکە لە جۆرەکانی بەدڕەوشتی کەلەم ماوەیەدا سەری هەڵداوە کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت(گفتووگۆی نیوان دوو کەس بە نیازی بەدڕەوشتی یان پیشاندانی ئەندامەکانی جەستە چ بە وێنە یان ڤیدیو لەسەر شاشەی انترنت زۆر لایەنی تریش لەخۆ دەگریت).

ئیمەی پزیشکانی دادوەری لەگەل کێشە گەورەکانی کۆمەڵگا مامەڵە دەکەین و لایەنی زانستی و ڕاپۆرتی خۆمان دەنوسین.

بەڵام

لایەنە کۆمەڵایەتییەکان دەبینین. کە شتێک دەبینین کە ڕێژەکەی زۆر بووە وەک ئەرکی سەرشانمان پێویستە هوشیاری بدەینە کۆمەڵگایەک کە نەوەی ئیمەی تیدا گەورە دەبێت…دڵنیابن لەوەی هیچ شتیک باس ناکریت کە تەنها حالەتیک دوو حالەت یان تۆزێکیش زیاتر بیت…لە ئیستادا حالەتی جیابوونەوەی هاوسەران زۆر زیادی کردووە لەگەل دارمانی خێزان دەزانم  هۆکاری کۆمەڵایەتی زۆرە بەلام لەهەر هەمووی کارەساتتر ئەو هۆکارەیە کە سوشیال میدیا دروستی دەکات بەتایبەتی( زینای ئەلیکترۆنی) : لە راستیدا تێکەڵ بوون لە انترنت هیچ جیاوازی نییە لەوەی لە واقیعی ژیان ڕوودەدات.

فەیس بووک و انستاگرام و سناپ و تیک تۆک جۆرەها مرۆڤی داوێن خراپ و نائاسایی تیدایە لە پشتی شاشەکانەوە گفتوگۆت لەگەل دەکەن یەکەم جار بە سڵاوێک دەست پێ دەکات ئینجا یەکتر ناسین و دواتر کارەساتی تر کەخۆشیان نازانن ژیان چۆن سەراو بن تیک دەدات مندال و خێزان پەرتەوازە دەکات…

و کە دەگاتە دادگاو پزیشکی دادوەری کێشەکە چارەسەری زۆر زەحمەتە.

کاتێک پرسیار دەکەین لە کەسەکان  کە هۆکاری چییە وات کردووە؟لە وەڵامدا زۆر بە ئاسایی وەڵاممان دەدەنەوە (ئەوشتەی کردوومانە تەنها لەسەر انترنت بوو راستی نەبوو) .لێرەوە دەمەوی بڵێم، بەهیچ شێوەیەک انترنت و راستەقینە جیاوازی نییە زینا هەر زینایە.دەمەوی ڕووی قسەم ئاراستەی هەردوو ڕەگەز بکەم کە ئەوانەی ئەم کارە  دەکەن ئایا رازی دەبن کەسێک وا لە کەسە نزیکەکانی ئێوە بکات؟؟؟؟ 

لێرەوە دەوری مامۆستا ئایینیەکان دەست پێ دەکات کە هۆشیاری زیاتر بدەن بۆ خەڵک کە زینا هەر زینایە لە انترنت و راستەقینە جیاوازی نییە.

تکایە انترنت بەکار بینن بۆ وەرگرتنی زانست و ڕۆشەنبیری نەک بۆ شتی تر.. 

دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن 

پسپۆری پزیشکی دادوەری

مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی 


Like it? Share with your friends!

3
5 shares, 3 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format