4
5 shares, 4 points

تڕ کردن قەدەغەیە!

حاکمێک بۆ ئەوەی وڵات مەشغوڵکا بەوەزیرەکەی وت: چەن یاسایەک ڕێکخە تا زمانی ئەم خەڵکەی پێ ببەستین!

بۆ ڕۆژی دوایی وەزیر هاتە لای حاکم و یاساکانی خوێندەوە:

۱. باج و سەرانە سێ ئەوەندە زیاد دەکرێ

۲ . مووچە دەبێتە یەک لەسەر چوار واتە چارەکە مووچە

۳ . حاکم ساحێبی گیان و ماڵی خەڵکیە

٤ . تڕ کردن قەدەغەیە 

حاکم وتی: خاڵی چوارەم مانای چیە!؟

وەزیر: خاڵی چوارەم خاڵی دڵنیاییە، دواتر لێی تێدەگەی!

جاڕچییەکان یاساکانیان بەوڵاتدا بڵاوکردوە، خەڵکی وتیان باشە ئەوەی کە ماڵ و گیانی ئێمە بۆ پاشا بێت ڕوونە چونکە ئەو ساحێب دەسەڵاتە، بەڵام یانی چی تڕ نەکەین!؟

ئیتر خەڵکی بۆ ئەوەی بێ فەرمانی شا بکەن لەکۆڵان و سوچ و پێچی شاردا، تڕیان دەکرد و مەجلیسی شەوانیان بە تڕ ئەڕازاندەوە، هەرکات ئەتڕین هەستیان ئەکرد کارێکی سیاسی گرنگ ئەنجامدەدەن!

پۆلیسیش لێرە و لەوێ تڕکەنەکانیان دەستگیر دەکرد و هەندێ جار موداهەمەی تەوالێتە گشتیەکانی شاریان ئەکرد بۆ ڕەشبگیری تڕ کەنەکان!

تا ڕۆژێک شا بەوەزیری وت: ئێستا تێگەشتم لەو خاڵە کە چەن دڵنیا کەرەوەیە، چونکە بووەتە هۆی بیرچوونەوەی هەرسێ خاڵەکەی دیکە.

محەمەد گۆران


Like it? Share with your friends!

4
5 shares, 4 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format