كچه مۆدێله‌كان و به كاڵاكردن
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
سیستمی سه‌رمایه‌داری مرۆڤ له هه‌موو به‌هاو پیرۆزیه‌ك دا ئه‌ماڵێ ، له سیستمی سه‌رمایه‌داریدا به جۆرێكی نوێ سیماكانی كۆیلایه‌تی ، به كاڵاكردنی مرۆڤ سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و مرۆڤ نرخی له سه‌ر داده‌نرێت ، نه‌ك نرخ هه‌ندێك جار ده‌كرێته نمایش بۆ دۆزینه‌وه‌ی كڕیار ، نمونه‌ی نمایشی جل و به‌رگی نوێ ، یان كاتێك كه كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبیل له پیشاندانی مۆدێله نوێكاندا به ته‌نیشت هه‌ر ئۆتۆمبیلێكه‌وه خاتونێكی نیوه ڕووت نیشانده‌ده‌ن له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره‌دا ، سه‌دان جۆری به كاڵاكردن له دنیادا له بره‌ودایه ، ئه‌مجۆره له به كاڵاكردن به هیچ جۆرێك ناچیته خانه‌ی ئازادی مرۆڤ و ئازادی هه‌ست و كه‌وتی مرۆڤه‌وه ، ئه‌مجۆره له به‌كاڵاكردن هه‌موو به هایه‌ك له مرۆڤ ده‌سه‌نێته‌وه ، له راستیدا له نێو سیستمی سه‌رمایه‌داریدا مرۆڤ هیچ به هایه‌كی نیه ، مرۆڤ له‌م سیسته‌مه‌دا پێوانه‌كه‌ی بریتیه له‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مدێنێ .
كوردستان له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی له ده‌ستدانی به‌هادایه به بیانوی ئازادیه‌وه ، یان ره‌نگه به هیچ بیانویه‌كه‌وه نه‌بێت و بۆ بیر بردنه‌وه‌ی دۆخی مرۆڤ بێت ، بیربردنه‌وه‌ی ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی تێیدا ده‌ژێت ، ئه‌مڕۆ به شێك له كهناڵهبه ناو چێژبه‌خشه‌كان ئه‌ركیان بووه به له بیر بردنه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی ، هه‌ندێك له به‌رنامه‌كان به جۆرێك كاڵابازاڕی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن دووره له هه‌موو ئاكارو رێزێك وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌تی ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسامیه ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه كه‌وتونه‌ته نێو ئه‌و ته‌ونه‌وه .
ساده‌ترین مانا بۆ ئازادی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به هایه‌كی هه‌بێت ، مرۆڤ پێوه‌ری سه‌ره‌كیه وه‌ك ئه‌وه‌ی سۆفستاییه‌كان سه‌رده‌مێكی دور وایان ووت ، له كوردستان هه‌موو ئه‌وانه خاڵی ده‌كرێنه‌وه ، به راده‌یه‌ك له به‌رنامه‌دا گوایه بۆ خۆشی و پێخهنینه پێشكه‌شكار به میوان ده‌ڵێت "كیلۆیه‌ك مۆزتان بۆچی بوو" خۆیشی دهمبهشدهكاتهوه و ده‌دا له قاقا ، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر بۆ گومانی تر به‌رێت ، سه‌دان نمونه‌ی له‌م جۆره مرۆڤ له گه‌شه‌و پێشكه‌وتن و دنیای باشتر نا ئومێد ده‌كه‌ن .
نمایشكردنی جه‌سته ، خۆ به كاڵاكردن ناچێته چوار چێوه‌ی كار‌و ئازادی كاره‌وه ، سه‌رمایه‌داری ئه‌ركی سه‌ره‌كیه‌تی مرۆڤ له مرۆڤی بخات ، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت بیانوو بدۆزێته‌وه و ناوێكی تر له‌و به كاڵاكردنه بنێت ، كچ و ژنه مۆدێله‌كانی كوردستان به‌رله‌وه‌ی بخرێنه بازاڕه‌وه‌و به كاڵا بكرێن ده‌بێت هۆشیاری ئه‌وه‌یان بدرێتێ كه ئه‌وان به هایه‌كی گرنگیان هه‌یه‌و مرۆڤن ، نرخی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شی خۆیان بزانن ، رێز له ته‌واوی جه‌سته‌ی خۆیان بگرن ، یانی زۆر گرنگه مرۆڤ به هۆشیاریه‌وه ئه‌و كاره بكات كه ده‌یكات ، خۆ ئه‌گه‌ر كاری مۆدێل و نمایش كاره ده‌بێت له چوار چێوه‌یه‌كدا بێت كه به‌هاكان له ده‌ست نه‌دات.
به باوه‌ڕی من مرۆڤ ده‌بێت هه‌رچی كرد هۆشیارانه بیكات ، هه‌رچی پۆشی هه‌رچی وت ، كاتێك هۆشیارانه هه‌نگاو نرا مرۆڤی خۆخاوه‌ن دروست ده‌بێت ، مرۆڤی خۆخاوه‌ن ده‌زانێ چی ده‌كات و چی ده‌ڵێت .