لەدیارمۆمیاکەی فیرعەون وەستا بوولە میسر و ووتی ئەی فیرعەون من لە تۆوە فێری10حیکممەتی گرنگ بووم کە بۆ ژیانی هەموو کەسێک پێویستە
1- قەدەری خوا هیچ گەڕانەوەی نیە و ئەبێ ڕووبدات ،هەزارەها کۆرپەی کوڕت سەر بڕی بۆ ئەوەی مووسا لە دایک نەبێت کەچی کە هاتە دنیاوە لە ماڵەکەی خۆتا گەورەت کرد
2- دڵەکان لە دەستی خوادایە و بەدەست کەسەوە نیە ، لەکاتێکدا کە موسی لە دڵی دایکی مەحروم کرا ،خوای گەورە دڵی ژنەکەتی بۆ کردەوە ،تۆ ویستت دایکی نەبێ ،بەڵام ئەو بووە خاوەنی دوو دایک
3-فێر بووم کەهیچ کەس ناتوانێ کەسی تر خراپ بکات ، لەو کۆشکەی تۆ دەتوت (من خوای ئێوەم ) ،ئاسیا دەیوت پاک و (بێگەردی بۆ خوای تەنیا )
4- فێر بووم کە ماڵەکان نهێنین ، لەوانەیە دوو هاوسەر لەژێر یەک بنمیچدا بژیین و بەیەک نامۆ بن ، ئەوەی هاوسەرەکان کۆدەکاتەوە بنمیچ نیە بەڵکو دڵە
5- سوپایەک بە هەموو هێزییەوە ناتوانێ ڕێگە لە ئیمانی باوەڕدارێک بگرێت وەک چۆن ساحیرەکان لە سوپاکەت و قژدا هێنەرەکەش لە زەیتە کوڵاوەکەت نەترسان
6-لە تۆوە فێر بووم کە خوێن نابێت بە ئاو ، هەروەک چۆن خوشکەکەموسای گەڕاندەوە بۆ لای دایکی کە ووتی (ئایا پێتان بڵێم کێ شیری بداتێ )،وە برایەک ئەوەندە گەورە بوو دانی بەوەدا نا کە براکەی لە خۆی زمانپاراوترە
7-تێگەیشتم کە خەڵکەکان خۆیان زاڵم بۆ خۆیان درووست دەکەن ، تۆ نەتئەتوانی بەسەر قەومەکەتا زاڵ بیت ئەگەر ئەوان پشتیان نەوی نەکردایە و لەسەر چۆک نەهاتنایەتە لات
8- فێر بووم گەر خوا بیەوێ کەسێک سەرخا هەر سەری دەخا تەنانەت گەر بەدارێکیش بێت کە تەنها بۆ ڕێکردن و کۆکردنەوەی مەڕو ماڵات بەکاردەهات و گەر وویستیشی کەسێک لە ناوببات بەهەموو سوپاکەیەوە لە ناوی دەبات
9- تێگەیشتم ئەوەی لەسەر زەوی هەیە تەنها هۆکارە بۆ مرۆڤ و خوای گەورە کاری پێی نیە …وەک ئەوەی ئەو ڕووبارەی کە دەبوو مناڵەکە بخنکێنێت ..بووە پۆستەچی تا موسا بە تۆ بگەیەنێت ، وە ئەو دەریایەش بە کەشتی نەبێ نەتدەتوانی لێی بپەڕێیتەوە ..ووشک بووەوە مووساو هاوەڵانی بە پێ پێیدا تێپەڕیین
10- هەموو ئەوشتانەی لەسەر زەویین سەربازی خودان وە هەرخۆی چەکی شەڕ هەڵدەبژێرێت ،کاتێ کەتۆ سوپات هێنا ئەیتوانی سوپایەکی لەوەی تۆ بەهێزتر بنێرێت ، بەڵام بە ئاو لە ناوی بردی کە هەموو شتێکی زیندووی لێ دروست دەبێ .
(پاک و بێگەردی بۆ خوای تاک و تەنیا)
لەهەر خاڵێکدا چەندین پەندو عیبرەت هەیە کە پێویستە جوان تێیان بگەیین
گە ربە دلت بوو بە ئاره زووی خۆت چەند کۆمێنتێک بکه خوای گەوره لێتان ڕازی بێت و زۆرسووباستان دەکەم..!!
#هەژارعمشە
وەرکێراوە کـتـێبە مـێـژویـیـەکـان