خزمەتکاری کچەکەی فیرعەون
خزمەتکاری کچەکەی فیرعەون بەردەوام تەنها خزمەتی کچەکەی فیرعەونی دەکرد
جارێکییان بە شانەیەك قژی کچەکەی فیرعەونی دائەهێنا لەناکاو
شانەکە لە دەستی دەکەوێتە خوارەوە
ئەویش دەیەوێت شانەکە هەلگرێتەوە دەستی بۆ دەبات و دەڵیت ؛ بسم الله
کچەکەی فیرعەون ئاوڕ دەداتەوە و دەڵیت ؛ مەبەستت باوکمە ؟
خزمەتکارەکە دەڵێت ؛ نەخێر بەڵکو مەبەستم خوای گەورەیە خوای من و خوای تۆ و خوای باوکت !
کچەکەی تووڕە دەبێت و یەکسەر دەچیت بە باوکی دەڵێت !
فیرعەون خزمەتکارەکە بانگ دەکات و پێی دەڵیت ؛ خوات کێیە ؟
خزمەتکارەکە دەڵیت ؛ خوای من و خوای تۆش الله یە
فیرعەون پێی دەڵێت پەشیمان ببێتەوە !
ئەویش دەڵیت هەرگیز لە قەی ڕاست سڵ ناکەمەوە
فیرعەون فەرمان دەدات کە زەیت بکوڵێنن لە مەنجەڵێکی گەورە
سێ منداڵەکەشی بانگ بکەن و لەبەر چاوی بیانخەنە ناوییەوە !
هەرسێك منداڵی لەوێ ئامادە دەکەن کە یەکێکییان ساوایە و لە باوەشی خۆیدایە !
منداڵی یەکەمییان خستە ناوییەوە و وتیان پەشیمان بەوە !
منداڵەکە تەنها ئێسك مایەوە !
منداڵی دووەمییان هێنا و وتیان پەشیمان بەوە
وتی هەرگیز پەشیمان نابمەوە ! ئەویشییان خستە زەیتەوە و تەنها ئێسك مایەوە ئەویش !
پاشان منداڵە ساواکەی لە لە باوەشی دەفڕێنن و دەڵێن پەشیمان بەوە !
دەڵێ هەرگیز !
ئینجا ئەویش دەخەنە ناوییەوە و دوای ئەوە خۆشی دەخەنە ناوییەوە و تەنها ئێسك دەمێنێتەوە لە لاشەی هەر هەموویان !
ئێسکەکەش فڕی دەدەنە شیوێکەوە
لە سەردەمی ئیسراء و میعراجی حەزرەتی دڵان صل الله علیه و سلم کە جبریل لەگەڵ پێغەمبەردا بوو صل الله علیه و سلم بەسەر شیوێكدا دەڕۆن بۆنێکی زۆر خۆش دێت پێغەمبەری خوا صل الله علیه و سلم دەپرسێت ئەم بۆنە خۆشە چیە ؟جبریلیش دەفەرمووێت.ئەوەبۆنی ئێسکی خزمەتکاری کچەکەی فیرعەون ومندالەکانییەتی..!!