7
3 shares, 7 points

کۆمپانیای ئاسمانیی کێلی ئەیرۆسپەیس (Kelley Aerospace )، پەردەی لەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لاد کە خێراییەکەی لەسەرو خێرایی دەنگەوەیە.

کۆمپانیای ئاسمانیی کێلی ئەیرۆسپەیسی سەنگاپورە بەفەرمی و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پەردەی لەسەر فڕۆکەیەی بێفڕۆکەوانی جەنگیی، ناسراو بە “هەڵۆی ڕەش” (Black Eagle )، لاداوە کە خێراییەکەی لەسەرو خێرایی دەنگەوەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کانونی یەکەمی 2020ەوە دەست بە دروستکردنی دیزاینی ئەو فڕۆکەیە کراوە و تاوەکو ئێستاش ١٠٠ ئۆردەریان بۆ کڕینی ئەو فڕۆکەیە پێگەیشتووە.

کۆمپانیاکە ئاشکراشیکردووە, “هەڵۆی رەش” خێراترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە تاوەکو ئێستا لە سەرانسەری جیهان دروستکراوە کە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی و خێراییەکەی زۆرتر لە خێرایی دەنگ دەفڕێت و ئەو تایبەتمەندییەش وایکردووە، ببێت بە باشترین و بەهێزترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگیی.

کۆمپانیای ئاسمانیی کێلی ئەیرۆسپەیس راشیگەیاندووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی دەتوانێت، زیاتر لە 4800 کیلۆمەتری بەردەوام بە کێشی ١٦ هەزار و ٨٠٠ کیلۆگرام بفڕێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تایبەتمەندییەکی دیکەی “هەڵۆی ڕەش” ئەوەیە کە رادار ناتوانێت بیناسێتەوە و ئاشکرای بکات.

بەوتەی شارەزایانی ئەو بوارە، پێشبینی دەکرێت، نرخی “هەڵۆی ڕەش”(Black Eagle )، لە نێوان ٩ بۆ ١٦ ملیۆن دۆلار بێت.


Like it? Share with your friends!

7
3 shares, 7 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format