2
2 shares, 2 points

ژنانی چالاکوان بەردەوامیی توندوتییژییەکان دژی ژنان دەگڕێنەوە بۆ ئەقڵییەتی پیاوسالاریی، هەروەها دۆبلاژی درامای تورکی بۆ کوردی و قەیرانەکانیش بە هۆکاری دیکەی توندوتیژییەکان دەزانن، بۆ ئەوانەش دەڵێن دەسەڵات تاوانباری سەرەکییە.

٨ی ئەم مانگە ڕۆژی جیهانی ژنانە، لە باشووری کوردستاندا کوشتنی ژن و توندووتییژییەکان دژی ژن بەردەوامیی هەیە، لەم بارەیەوە توێژەران و چالاکوانانی ژن لە دەڤەری ڕاپەڕین دەدوێن.

نیگار حەمەد چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی و داکۆکیکاری مافەکانی ژنان، وێڕای پیرۆزبایی ٨ی ماس لە تەواوی ژنانی جیهان و بە تایبەت ژنانی کورد، وتی: بەهۆی سیاسەتی هەڵەی حکومەتی هەرێم کە بووەتە هۆکاری قەیرانی دارایی، لەم بوارەدا ژنان قوربانی یەکەمن لەم سیاسەتە، چەندین ڕێکخراوی تایبەت بە مافەکانی ژنان و داکۆکیکار بۆ ژنان لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام بە ئەرکی سەرەکی خۆیان هەڵناسن، هەموو ڕۆژێک شاهیدی ئەوەین کە ژنان بە هۆی کێشەی خێزانی دەبنە قوربانی و بەشێکیان پەنا بۆ کاری خۆکوشتن دەبەن، نەبوونی کار، دابەش نەکردنی مووچە، قەیرانی دارایی بوونەتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ توندوتیژی خێزانی کە دەسەڵات لەم کارە بەرپرسیارە.

بە وتەی نیگار، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا و بەشێک لە کەنالەکانی ڕاگەیاندن، کە “بەرپرسیارانە مامەڵە ناکەن و ئەو درامایانەی کە دوورن لە دابونەریتی ئێمەی کوردان بڵاو دەکرێنەوە، بوونەتە هۆی تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵگای کوردیی، لێرەوە داوا دەکەین وەزارەتی ڕۆشنبیری سانسۆر بخاتە سەر ئەم درامایانە کە بوونەتە کێشەی گەورە لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا، هیوادارم بە هەموو لایەک، بەتایبەت ڕێکخراوەکان بە ئەرکی ڕاستەقینەی خۆیان هەستن بۆ هۆشیاری تاکەکان، بۆ ئەوەی کلتوری جوانی کوردان وەک خۆی بمێنیتەوە.

هەروەها نیگار محەمەد توێژەری کۆمەڵایەتی لە نوسینگەی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ڕانیە، پێی وایە، بابەتی ناهۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگا کاریگەری زۆری لە سەر بابەتی مافەکانی ژنان هەیە، دەشڵێت: بەداخەوە تا ئێستا چەمکی دەسەڵاتداری پیاوسالار لە کۆمەڵگای کوردیدا ماوە و نەتوانراوە ئەم چەمکە لە مێشکی تاکەکان بچێتە دەرەوە، ڕاستە کورد خاوەن کلتورێکی جوانە، بەڵام ئەگەر سەیربکەین لە بابەتی مافی ژنان لە کۆمەڵگای کوردیدا دابونەریت زەرەری بۆ مافی ژنان هەیە و زۆر کات بووتەوە هۆکاری توندوتیژییەکان.

نیگار پێیوایە، دراما تورکییەکان کاریگەری خراپی لە سەر تاک بە تاکی کۆمەڵگای کوردی داناوە، “زۆرێک لە خێزانەکان لە سەر ئەم درامایانە تووشی هەڵوەشانەوە بوونە”.

ئەم توێژەرە ئاماژە بە پەروەردە دەکات و دەڵێت: پەروەردە پرۆسەیەکی دوور و درێژە، مرۆڤ کاتێک لە دایک دەبێت هیچ نازانێت، ئەوەی کە مرۆڤ دواتر فێری دەبێت بێگومان لە ڕێگای پەروەردە و دابونەریتەوەیە، بەداخەوە لە بەشێکی زۆری نێو خێزانەکان لە بچووکییەوە منداڵ وا پەروەردە دەکرێت کە جیاوازی جێندەری لە نێوان کچ و کورەکانیان فێر دەبن، بێگومان لەم جۆرە سیستم و پەروەردەیە وا ڕادێن، کە دواتر بەشێک لە خێزانەکان تووشی لێکترازان و ناکۆکی و توندوتیژی و تەنانەت جیابوونەوە دەبن.

ھەڵبژاردنی ٨ی مارس وەک ڕۆژی ژنان لە جیھاندا، دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی و ڕووبەڕووبوونەوەی ژنانی کرێکاری ڕستن و چنین لە ساڵی ١٨٥٧ لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا، کە بەهۆی کاری زۆر و سەخت لەگەڵ کرێی کەمی کرێکارانی ناڕەزاییا دەربڕی بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان.

لە ٨ ی مارسی ١٩٠٨ دا دوای تێپەڕینی ٥١ ساڵ لەو ناڕەزایەتییە، ژنانی کرێکاری کارگەی رستن و چنین لە شاری نیۆیۆرک، لەگەڵ یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە و هەمان کێشەکانی ئەو سەردەمە، ناڕەزاییان دەبڕی، خاوەنی کارگەکە بە ھاوکاری پاسەوانەکانی هەموو ژنەکانی لە شوێنی کارەکاندا زیندانی کرد، دواتر بە ھۆکارێکی نادیار ئاگر لە کارگەکەدا کەوتەوە لە ئەنجامدا ١٢٩ کرێکاری ژن لەم ئاگردا سووتان.


Like it? Share with your friends!

2
2 shares, 2 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format