ناسا چی دەکات؟ و چۆن توێژینەوەکانی فراوان کردووە؟
هەندێ لە خەڵکی دەربارەی کارەکانی ناسا دەزانێت، بەڵام زۆرینەیان هیچ بیرۆکەیەکیان نیە دەربارەی ئەوەی کە ئەم دەزگایە چەند جۆر کاری جیاواز دەکات. ئاسمانەوانەکان لە بۆشایی گەردووندا توێژینەوەی زانستی ئەنجام دەدەن.
مانگە دەستکردەکان یارمەتی زاناکان ئەدەن تا زیاتر دەربارەی زەوی فێربن. پشکنەرەکانی بۆشایی ئاسمان لێکۆلینەوە دەربارەی سیستەمی خۆر و دوای خۆر دەکەن. گەشەپێدانە تازەکان ئاستی فڕین و لایەنەکانی دیکەی فڕینیان بەرز کردۆتەوە. جگە لەوانەش دەزگای ناسا دەستی کردووە بە پرۆگرامێکی نوێ کە مرۆڤ بنێرێتە سەر مانگ و مەریخ. جگە لەو ئەرکانەی کە سەرەکین، دەزگای ناسا چەند کارێکی تریش ئەکات. دەزگاکە هەموو ئەو زانیاریانە بڵاو دەکاتەوە کە فێری بووە هەر بۆیە ئەو زانیاریانە ئەتوانێ ژیان ئاسانتر بکات بۆ خەڵکی جیهان. بۆ نمونە، کۆمپانیاکان ئەتوانن دۆزینەوەکانی ناسا بەکار بهێنن بۆ درووستکردنی بەرهەمی تازەی بەسوود.
ناسا چی دەکات؟ و چۆن توێژینەوەکانی فراوان کردووە؟
دەزگای ناسا یارمەتی مامۆستاکان دەدات لە ئامادەکردنی ئەو قوتابیانەی کە دەیانەوێ ببنە ئەندازیار، زانا، ئاسمانەوان و کارمەندانی داهاتووی دەزگاکە.
ئەوان يدەبنە چاونەترسێک کە بەردەوامی بە گەڕانەکانی بۆشایی ئاسمان و گەردون دەدەن. ناسا نەریتێکی هەیە لە داهێنانی پرۆگرام و چالاکیەکان کە خوێندکاران و پەروەردەکاران و خێزانەکان و کۆمەڵگاکان بە جۆش و خرۆشەوە هاندەدات بۆ دۆزینەوەی گەڕانەکان.
ناسا ڕاهێنانەکانی پێشکەش دەکات بۆ یارمەتیدانی مامۆستاکان کە فێری ڕێگای نوێی فێرکردنی زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و ماتماتیک ببن. ھەروەھا توێژینەوەی خوێندکارەکان دەخاتە ناو ئەرکەکانی ناسا بۆ یارمەتیدانیان بۆ زیاتر فێربوون دەربارەی زانست.