6
3 shares, 6 points

ئارامگرتن و ناچارنەكردنی منداڵەكە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ترسەكە ببێتەوە، مەگەر خۆی بیەوێت، بەخێوكاران نابێت هەوڵبدەن‌ منداڵەكە ڕووبەڕووی ترسەكە بكەنەوە، ئەگەرچیش ترسێكی زۆر سادەو بچووك بێت، دەبێت ئەمە بەهەند وەربگیرێت لەلای منداڵ، هەروەها ناشبێت زیاد لە پێویست گرنگی بەو ترسە بدرێت، بۆ ئەوەی ئاستی ترسەكە زیاد نەكات.

گەڕان بەدوای هاوشێوەی ترسەكان، زۆرجار منداڵ لە فیلم كارتۆنێك ترساوە، كەچی دەبینین لە ماڵدا لە زۆر شتی تر دەترسێت، ئەمە لە ئەنجامی ئەوەوەیە كە منداڵەكە ترسەكانی تێكەڵ كردووە، لە ‌بڕوای ئەو شتی تریش وەك فیلم كارتۆنەكەیە.

پێدانی هەندێك بەرپرسیارەتی یان كۆنترۆڵكردن؛ بۆ نموونە منداڵێك لە تاریكی دەترسێت، پێویستە ئەو كاتانەی دەیەوێـت بخەوێت رووناكیەكەی ژوورەكەی كەمبكەینەوە، جۆرێك لەتاریكی بۆ دروست بكەین، بۆ ئەوەی خۆی لەناو بارودۆخەكەدا ببینێتەوە. ئەمە بەو مانایە نا كە ژوورەكەی بەیەكجاری تاریك بكەین، بەڵكو گڵۆپێكی كەم رووناكی بۆ دابنێین.

خستنە بەردەستی هەندێ ئامراز، بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی ترسەكان بگۆڕێت، بۆ نموونە پێكەوە سەیری تەلەفزیۆن یان ئەتاری یان مۆبایل بكەن كە شتێكی تێدا بێت ئەو ترسی لێ هەبێت، بەڵام مۆبایلەكە لە دەستخۆی بێت بۆ ئەوەی بتوانێ یارییەكە لابدات، وەك ئاماژەیەك بۆ زاڵبوون بەسەر ترسەكە، یان كۆنتڕۆڵی تەلەفزیۆنەكەی لەدەست بێت خۆی بیگۆڕێت و بیكوژێنێتەوە، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ زاڵبوون بەسەر ترسەكە.

پاڵپشتیكردنی منداڵەكە بە هاندان و قسەی ئەرێنی، نەوەك شكاندنەوەو چاو لێ سوركردنەوە.

روونكردنەوەی حاڵەتەكان هەندێ منداڵ لە چوون بۆ قوتابخانە دەترسن، پێویستە بەخێوكاران چۆن بۆ قوتابخانەو رەوشی ناو قوتابخانەو كاروبارەكانی بۆ روون بكەنەوە، بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر هەبێت، لەگەڵیشیدا یەكەم رۆژ بچن بۆ قوتابخانە.

هۆكارەكانی ترس لە منداڵ …

دیاری هۆكارەكانی ترس لەلای منداڵ بەگوێرەی تەمەن و قۆناغی منداڵەكە دەگۆڕێت، هەر تەمەنەو لە چەند شتێك دەترسێت، بۆ نموونە ئەم تەمەنانەی خوارە ترسەكانیان بریتین لە:

یەكەم/ سەرچاوەكانی ترسی منداڵ لە تەمەنی شیرەخۆریدا:

دەنگی بەرز.

جووڵەیەكی لەناكاو.

پەیكەرو هەیكەلێكی گەورەی جووڵاو.

قەرەباڵغی.

جیابوونەوە لەبەخێوكار.

گۆرانكارییەكانی ناوماڵ

دووەم/ هۆكارەكانی ترس لە منداڵان لە تەمەنی پێش چوونە قوتابخانە:

تاریكی.

دەمامك.

ئاژەڵان بۆ نموونە سەگ.

دەنگە دەنگ لە شەوان.

ترساندن بە دزو جن و شتی تر.

سێیەم/ سەرچاوەكانی ترسی منداڵان لە قوتابخانە‌

تەنیایی.

مامۆستای تووڕەو هەڵچوو.

بەرنامەو هەواڵی ترسناك لە تەلەفزیۆن.

رووداوە سروشتییەكان وە (باوبۆرانێك زۆر، گەردەلول…)

زیندەوەرو هەندێ باڵندە.

نەخۆشی، باری تەندروستی، دكتۆر، مردن.

ترس لە سەرنەكەوتن یان رەتكردنەوەی لەلایەن دەوروبەر.

دەروونناس : سامان سیوەیلی


Like it? Share with your friends!

6
3 shares, 6 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format