خۆراك یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی سه‌رچاوه‌ی خۆراكه‌كه ناته‌ندروست بێت ئه‌وه ته‌نها ده‌بێته مایه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی، له‌م بابه‌ته‌دا حسن احمد وه‌ك پسپۆری خۆپاراستن ڕێنمویی هاوڵاتیان ده‌كات له چوار جۆری خۆراك دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبونیان به %90 ی نه‌خۆشییه‌كان كه‌م ببێته‌وه.
1-مریشکی سپی دەواجن: مریشکێک بەماوەیەکی کەم سێ کیلۆ تێپەڕ دەکات ، دیارە کە تەندرووست نیه و نە خواردنی باشترە لە خواردنی ،زۆر کات هێشتا ئەنتی بایۆتیکی لەلەشدا ماوە دێتە بازاڕەکان، هۆرمۆن و پڕۆتینێکی بێ چاودێری.
2- زەیت ، ئەو زەیتانەی کە لەبازاڕ هەیه ، وێنەی گوڵەبەڕۆژەی لەسەرە ، کیلۆیەک لە گوڵەبەڕۆژە بە دوو هەزارە ، لیترێک زەیت بە هەزار دینارە ، بە چەند کیلۆ گوڵەبەڕۆژە لیترێک زەیتی لێ درووست دەبێت ، دیارە ئەمەش هەر خوا دەزانێ چیە دەیکەن بەقورگی ئێمەدا(تاوەکانی ماڵان و خواردنگەکان گەواهی بێ کواڵیتی ئەم زەیتەن …).
3-برنج ، کە نامەوێت ناوی هیچ جۆرێک بهێنم ، چونکە هەموویان یەک جۆرن و یەک پێکهاتەیان هەیه ، ئەگەر بەڕاستی ئەمانە برنجە و غەش و خیانەتی تێدا نیه بۆچی کیلۆیەک برنج ی کوردی چەند بەرانبەری ئەو برنج انە گرانە.
4-شەکری سپی ( کێشی زیادە ،قەڵەوی، شەکرە گیانی زۆر خەڵکی کێشا ، توشی بئ بەرگری بووین ،گەنجەکانمان توشی شەکرە بوون بێ ئەوەی پێ ی بزانن (تازەترین سێرڤەی خوێندکارانی زانکۆی پزیشکی کۆیە)
کەم لەئێمە کە نەخۆش دەکەوین یەکێ لەمانە هۆکاری نەخۆشیمان نەبێت ، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سرووشت جێگرەوەیان هەیه و دەتوانین بەرەنگاری ئەو هەموو نەخۆشیە ببینەوە .