6
2 shares, 6 points

راست و ھەڵەکان؛

(بەشی یەک:

 ھۆکاری ھەڵە بۆ بنیاتنانی کارو بزنس…)

ھەریەک لەئێمە پێش ئەوەی دەست بکات بە بنیاتنانی ھەر کارێک؛ ھۆکاری خۆی ھەیە. واتە گەر لێی بپرسیت بۆ دەتەوێت ببیتە خاوەنی کاری خۆت ئەوا ھەرکەسەو وەڵامی خۆی ھەیە.

دەکرێت ھۆکاری ھەر یەکێکمان تایبەت بن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ھەندێ ھۆکار ھەن ھەڵەن گەر بەو ھۆیە دەست بکەین بە بنیاتنانی کار، ھەروەھا ھەندێک ھۆکاریش ھەن بەشێوەیەکی گشتی راست و باشن.

لێرەیا باسی ھۆکارە ھەڵەکان دەکەین و گەر یەکێک لەم ھۆکارانەت ھەبو بۆ دەستکردن بەکاری خۆت واباشترە جارێکی تر بیری لێبکەیتەوە. ھەڵبەت ئەو ھۆکارانە ھەرھەمویان شەرحی خۆیانیان ھەیە، بەڵام بۆ ئەوەی نوسینەکە کورت بێت ھەوڵەیەم تەنھا ھۆکارەکان دیاری بکەم یان شەرحێکی زۆر کەم.

ھۆکارەکان:

١- رقت لەم کارەی ئێستاتە… ھەرگیز رقبون لە کاری ئێستات ھۆکار نیە بۆ بنیاتنانی کارێکی تر… گەر لەبەر ئەو ھۆکارە بزنس بنیات ئەنێیت ھەڵەت کردوە.

٢- لە بەرێوەبەرەکەت بێزاریت… راکردن لە بەرێوەبەر ھۆکارێکی زۆر خراپە.

٣- تەسەورت وابێت یەکسەر دەوڵەمەند ئەبیت و ھەمو ھەوڵێکت بۆ پارە بێت. (وانیە ئاگاداربە)

٤- باوەڕت وابێت کە کاری خۆت ھەبو ئیتر سەربەستیت و ئەتوانی بۆ ھەرکوێ بڕۆیت کە دەتەوێت. (ئەمەش وانیەو کاری خۆت بە تایبەت لە سەرەتاوە زیاتر دەتبەستێتەوە)

٥- ئەتەوێ ئیش کەمتر بکەیت… ھەر وانیە چونکە دڵنیابە ئیش زیاتر دەکەیت بەراورد بەوەی کارمەند بیت.

٦- ئەتەوێ بەناوبانگ بیت و وەک خاوەنکار دەرکەویت… (رێگاکە درێژەو لەوانەش ھەر رونەیات)

٧- تەکنیکی ئیشەکە ئەزانیت… بۆ نمونە بەس لەبەرئەوەی چێشتی دەستت خۆشە وائەزانی مەتعەم دانێی ناجح ئەبیت. وانیە… چێشت لێنان تەکنیکەو بەرێوەبردنی مەتعەم شتێکی ترە.

٨- خاوەنکارەکەی ئێستات دەبینی پارەی زۆری دەست دەکەوێت و پێت وایە ھەمو ئیشەکە تۆیت، ئیتر ئەڵێی جا بۆ خۆم نەیکەم؟! وریابە ئەو شتە زۆر ھۆکارێکی ھەڵەیە.

٩- لاساییکردنەوە… کارەساتە.

١٠- پاڵنانی بێ بنەمای ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانت. کەس ھێندەی خۆت باش خۆت ناناسێ، خۆت مەکەرە داوی بیرکردنەوەی ئەوانی ترەوە.

ئەمە ھۆکارە ھەڵەکان بو،

راستەکان بۆ پۆستی داھاتو…

راست و ھەڵەکان؛

(بەشی دو:

حەوت ھۆکاری راست بۆ بون بە خاوەنکار)

لە نوسینی پێشو باسی ئەوەمان کرد ھەرکەس ھۆکاری خۆی ھەیە بۆ دەستکردن بە کارو بزنسی خۆی، وتیشمان زۆربەی جار ھۆکارەکان تایبەتن و گەر لە کەسەکە بپرسیت بۆ دەیەوێت دەست بکات بەکاری خۆی وەڵامی خۆی ھەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێ ھۆکاری گشتی ھەن، لەناو گشتیەکانیشدا ھەندێکیان ھەڵەن وەک لە نوسینی پێشو باسمکرد، لەم نوسینەش باسی ھۆکارە راستەکان ئەکەین، بە ھەمان شێوەی پێشوش لەپێناو ئەوەی نوسینەکە درێژ نەبێت، ھەوڵەدەم زۆر کورت لەسەر خاڵەکان بوەستم ھەرچەند زۆربەیان پێویستی بە شەرحی درێژە. 

ھۆکارەکان:

١- بیرۆکەیەکی باشت ھەیە…

یەکەم ھۆکاری دەستکردن بە کار ھەبونی بیرۆکەی راستە، گەر ئا لێرەیا بگەڕێمەوە بۆ خاڵەكانی نوسینی پێشو بە ئاشکرا ھەست بەوە دەکەیت کە بۆ نمونە ڕقبون لە بەڕێوەبەرەکەت یان کارەکەت بیرۆکە نین بەڵکو پەرچەکردارن، حەزبون لە پارە بیرۆکە نیە، خواستە. ئەوەی بە ئارەزوی خۆت بێیت و بڕۆیت حەزە، بیرۆکە نیە. ئێ بزنسیش بیرۆکەی ئەوێت نەک خواست و حەزو پەرچەکردار کە رەنگە ھیچیان وا دەرنەچێت.

٢- دەرفەتێکی راستەقینە دەبینیت لە بیرۆکەکەدا…

ھەر بە تەنھا ھەبونی بیرۆکەش گرنگ نیە، دەبێت دەرفەت (Opportunity) ببینی لە بیرۆکەکەدا، بۆ نمونە ئایا دڵنیایت (پێویستیەکی پڕنەکراوە) لە جێگایەکدا ھەیەو ئەم بیرۆکەیەی تۆ دەتوانێت پڕی بکاتەوە؟! ئایا داھێنانێک، خزمەتێکی تازە، شتێکی ئیزافی و جیاوازت کردوە کە بە فعلی خەڵک رەنگە حەزیان لێبێت و سودیان پێ بگەیەنیت و ئەوانیش ببنە کڕیارت؟! بەڵام تۆ بچیت کتومت کۆپی ھەمان بزنسێکی تر بکەیتەوە بەبێ وردبونەوە لە (مارکێت شێر)و پێویستی خەڵک و جیاوازبون لەوانی تر؛ ئەمە لاسایی کردنەوەیە نەک بینینی دەرفەت. 

٣- ھەبونی سەرچاوە…

ھەبونی کەرەستەو سەرچاوەی باش کە کەسانی تر نیانە ھۆکارێکی باشە بۆ دەستکردن بە کار، بە گشتی سەرچاوەکان سێ جۆرن (داتاو زانیاری، پارە، سەرچاوەی تەکنیکی و مرۆیی).

بۆ نمونە داتا یان زانیاریەکت ھەیە کە بە رێژەیەکی بەرز بیسەلمێنێت فڵانە بزنس و فڵانە کار سەرکەوتو دەبێت. (بەداخەوە لە کوردستان داتاو مارکێت ریسێرچ و سێرڤەی کەمن)، بەڵام گەر لە جێگایەکەوە ژمارەیەک یان زانیاریەکت دەستکەوت کە بیسەلمێنێ بازاڕو كڕیاری فڵانە بزنس بازاڕێكی باشەو دەکرێت تۆ پشکی خۆتی لێ ببەیت، ئەمە شتێکی باشەو ھەنگاوێکی راستە بۆ دەستکردن بە کاری خۆت. راستە زۆربەی جار پارە سەرچاوەیەکی زەرورە، بەڵام نمونەی ئێجگار زۆریشمان ھەیە کە بە پارەیەکی کەم خۆیان بنیات ناوە چونکە سەرچاوەکانی تریان باش بون و بەردەست بون.

٤- چارەسەری کێشە، ئاسانکاریی… دەیان جار ئەمەمان وتوە، بزنس ئەبێت چارەسەری پێ بێت، یاخود ئاسانکاری بکات. ھەرکات ئەم دو شتەو بینی و ھەستت کرد بە شتێک دەتوانی چارەسەری کێشەی کۆمەڵە کەسێک، چینوتوێژێکی تایبەت، خەڵکی ناوچەیەک بکەیت، یاخود ئاسانکاریەکی تازەیان پێشکەش بکەیت، ئەوە ھۆکارێکی راستە بۆ دەستکردن بە بزنس و کاری خۆت و لێی مەترسە.

٥- ئیزافەی بەسود بۆ شتێک کە خۆی ھەیە..

ھەندێکجار بزنسێک دەبینی وەک خواست لای خەڵک شتێکی باشە، بەڵام کێشەی ھەیە، یاخود ئیزافەیەکت دێت بە خەیاڵا کە ئەگەر تۆ ئەو کارە بکەیت دەتوانی شتێکی بۆ ئیزافە بکەیت لەم سیانە (کواڵتی، نرخ، خزمەت و شێوازی بەکارھێنان)، بۆ نمونە دەکرێت تۆ تەکنیکێک شک ببەیت کە بتوانی زۆر ھەرزانتر لەوان ئەو کاڵا یان خزمەتە پێشکەش بکەیت، یاخود بیرۆکەیەکت بۆ بێت بۆ ێیزافەی خزمەتێکی زیاتر، گەر ئەمەت پێکراو پێت وابو ئەو جیاوازیە زەقە وادەکات کڕیارەکانی بازاڕەكە ببات بۆ خۆی، ئەوەش ھۆکارێکی راستە. بۆ نمونە حاڵی حازر خەڵکێکی زۆر ھەیە لە تێکست و فۆتۆو ئەم شتانە بێزار بون لە سۆشیەڵ میدیا، کڵەب ھاوز دەیەوێت ئەو فەوزایە حەلکات و کڕیارێکی چاکیش دەبات بۆ خۆی لەرێگەی دەنگەوە. واتە ھەر پلاتفۆرمێکی تری سۆشیەڵ میدیایە کە خۆی ھەیە؛ بەڵام ئەمیان بەجیاوازیی.

٦- خزمەتی کۆمیونیتی…

ئاگاداربە بزنس ھەر بۆ ئەوە نیە خۆت ببیتە ملێۆنێر، ھەندێک جار رەنگە قازانجێکی ئەوتۆش نەکەیت بەڵام خزمەتە بە گەڕەکەکەت، بە شارەکەت، بە خەڵکێکی دیاریکراو، ھەلی کار دابین ئەکات، ھتد. ئەمەش ھەنگاوێکی راستە بۆ دەستکردن بە کاری خۆت گەر بیرۆکەکە باش بێت و ئەگەرچی زۆر دەوڵەمەندیشت نەکات با نەبێتە رێگر.

٧- ھەبونی خیبرەی پێشوەخت..

خۆی ئەزمون زۆر گرنگە، بەڵام وەک وتمان ئاگاداربە کۆپی مەکە، لاسایی مەکەرەوە، چونکە گەر کۆپیت کرد زەمانەت چیە ئەو کڕیارانە دێنە لای تۆو ھەر لای فرۆشیارە کۆنەکە نامێننەوە. کەواتە گەر خیبرەت ھەبو لەگەڵ ئەوەی توانیت (Unique Sale Point)ت ھەبێت و جیاواز لەوانی تر، ئەمانە دو شتی باشن بەیەکەوەو ھەنگاوی راستن. بەڵام بیریشت نەچێت؛ زۆربەی جار ئەوەی (خەڵک چی پێویستە؟) پرسیارێکی باشترە لەوەی (تۆ چیت پێ دەکرێت؟)

ئەوەی ماوە بیڵێین:

– مەرج نیە ھەمو کەس خاوەنی کاری خۆی بێت و ھەر ناشگونجێت. 

– ھەندێک کەس بە کارمەندی پارەیەکی زیاتر پەیا دەکەن و مورتاحترن لەوەی خاوەنی کاری خۆیان بن. 

– خاوەنکاریی مانای سەرکەوتن نیەو کارمەندیش مانای فاشلی، بەڵکو کواڵتی ئەم دو جۆرە مرۆڤە جیاوازن. زۆر خاوەنکاری فاشیلمان ھەیەو زۆر کارمەندی سەرکەوتوش. ھەرکامیانت کرد گرنگە بە کواڵتیەکی باشەوە بیکەیت.

– گەر ھەمو ھەنگاوە راستەکانیشت ھەبێت ھێشتا بون بە خاوەنکارو بەرێوەبردنی بزنس کەسایەتی تایبەتی خۆی دەوێت، بزنسیش خۆی دیراسەو پلانی دەوێت.

– ھەندێک کەس بون بە خاوەنکار لە خوێنیانەیە، ھەر بە بینینیان ھەست دەکەیت چەند ئەکتڤن و پڕجوڵەو ھەڵپەکەرن و شتی نوێ تاقی دەکەنەوەو بەکاری زۆرو فشار ھیلاک نابن، ھەندێکیش دەیانبینیت ھەمیشە بێ جوڵەو چاوەروانی سەری مانگن، ئەمانەش کاریگەر خۆیانیان ھەیە.

رێگاکە ئاسان نیە، بەڵام زۆر گرنگە ھۆکارەکانی دەستپێکردنت راست بن تا زەمانەتی یەکەم ھەنگاوی سەرکەوتن بکەیت. بە پێچەوانەشەوە؛ دەستکردن بە بزنس بەھۆی پەرچەکردارو خواست و حەز لەجیاتی ھەبونی ھۆکاری راست، مانای وایە یەکەمین ھەنگاوی ناراستت ناوە بەرەو شکست.

راست دەستپێبکە…

ئاراس عومەر


Like it? Share with your friends!

6
2 shares, 6 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format