لەناوەندی بناری کچان مامۆستای ئینگلیزی بووم ، دوای تاقیکردنەوە کاتێک نمرەکانم دایەوە بەقوتابیەکان کچێک سفری وەرگرتبوو.
پێموت: کچی خۆم هەرلەخۆتەوە شتێکت بنوسیایە لانیکەم پانزە بیست نمرەیەکت بهێنایە هەچۆنێک بێت لەسفر باشتربوو.
وتی: مامۆستا کتێبەکە لەژێر ڕەحلەکەبوو ئەمتوانی نەوەدیش بێنم.
وتم: ئەی بۆ قۆپیت نەکرد؟
وتی: لەهەموو دەرسێکدا دەیکەم، بەس لای تۆ ڕووم نایە، چونکە ئەوەندە بەڕێزی، ناتوانم ناپاکیت لەگەڵ بکەم.
ئەمە سەرکەوتنە بۆ من، جاری وا هەبووە پرسیارەکان چاپ نەکراوە لەسەر تەختە ڕەشەکە بۆم ئەنوسین ، قوتابیەک لەگەڵ قوتابیەکی تر قسەی نەئەکرد.
یاخود پشتم لێیان بووە گوێم لەدەنگێک نەبووە، ئەمە هەمووی پەیوەندی بەڕێزگرتنەوە هەبووە.
مامۆستا شەماڵ موفتی
لەکتێبێ: لەگەڵ ئەزموون