4
8 shares, 4 points

دواى نزیکەى چوار مانگ لە دەستکاریکردنى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى تائێستاش بازاڕى دراو لە عێراق جێگیریی بەخۆیەوە نەبینیوە.

لێدوانى پەرلەمانتارێک، دەنگۆیەکى ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەسە بۆ ئەوەى دۆخى بازاڕ بهەژێت.

لە 24 کاتژمێرى رابردوودا بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار هەڵبەز و دابەزینێکى خێراى کرد.

 بەهاى 100 دۆلار لە 145 هەزار دینارەوە دابەزى بۆ 142 هەزار دینار بەڵام پاش ماوەیەکى کەم جارێکى تر بەرزبووەوە بۆ 145 هەزار

ئەم دۆخە هاوڵاتیان و بازرگانانى تووشى دڵڕاوکێ کردووە، هۆکارەکانى ئەم شڵەژانە جۆراوجۆرن بۆ نموونە خاوەن نوسینگەیەکى گۆڕینەوەى دراو لە سلێمانى دەڵێت مانگانە لەکاتی دابەشکردنی موچەدا نرخی دۆلار بەرز و نزم دەکات

ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و سەقامگیری و ئابوری وڵات بەگشتی دروست کردووە

20ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بانکی ناوەندی بە شێوەیەکی فەرمی  نرخی 100 دۆلاری  بە 147 ھەزار دینار جێگیرکرد

بڕیارەکە لەلایەن حکومەت و بانکی نێودەوڵەتییەوە پێشوازی لێکرا بەڵام لە بازاڕی دراودا نرخەکە یاری دەکات، ئەمەش زیانی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاندووە.

شارەزایانی بواری ئابووریش دەڵێن، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان

بانکی تایبەتی خۆیان هەیە کاتێک خواستیان هەبێت دۆلار بکڕن

بەهای دۆلار دادەبەزێنن، ئەگەر بیشیانەوە بیفرۆشن بەهاکەی بەرزدەکەنەوە

ئەمەش لەڕێگەی لێدوان و گوتاری پۆپۆلیستیانەی پەرلەمانتارەکانیانەوە لە پەرلەمانی عێراق

بۆ نموونە لە چەند رۆژى رابردوودا پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند،  ئەگەر گۆڕانکاری لە بەهای دیناری عێراقی نەکرێت، دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجە نادەن

 ئەوەش بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەهای دینار دروستکرد، بەشێوەیەک ترسی لای هاوڵاتیان دروستکرد.

  بووە هۆی ئەوەی کە ئەوانەی سەرمایەیەکیان هەیە بە دۆلاری ئەمریکی بیخەنە بازاڕەکانەوە و  ئەوەش تاڕادەیەک بەهای دۆلاری دابەزاند

لێدوانى ئەو پەرلەمانتارەى دەوڵەتى یاسا لە کاتێکدایە، پەرلەمان لە توانایدا نییە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بکات.

وەک جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەوانەی لە پەرلەمان ئەو بانگەشەیە دەکەن، لێیان دەپرسین گۆڕانکارى لە بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، بۆچی ئەم بانگەشەیە دەکەن؟ لە وەڵامدا دەڵێن دەزانین لە دەسەڵاتى ئێمەدا نییە بەڵام با خەڵکی لەگەڵمانبێت، بەم شێوەیە موزایەدە بە قوتی خەڵکەوە دەکەن".

هەرچەندە بەشێک لە کوتلە سیاسییەکانی پەرلەمان دەڵێن، تاکو بەهای دۆلار دانەبەزێندرێت دەنگ بە پڕۆژە یاسیای بودجە نادەن، بەڵام ئەمانە هیچیان کاریگەریان لەسەر بڕیارەکەی بانکی ناوەندی نەکردووە

چونکە بانکی ناوەندی دەڵێت، بەم ڕێگەیە ٢٣ ترلیۆن دینار کورتهێنانمان پڕکردۆتەوە

وەزیری دارایش دەڵێت، بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، پاش توێژینەوە و گفتوگۆ بووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و گۆڕانكاری تێدا ناكرێت

بەپێی قسەی شارەزایان بێت بانکی ناوەندی ناتوانێت بەمزووانە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بکات، چونکە ئەگەر گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بکرێت، بانکی ناوەندی سومعە لەدەست دەدات و متمانەی نامێنێت.

ئەمە جگە لەوەی لە بازاڕی دراوی نێودەوڵەتیدا ئەو شانازییەی بەرپرسانی عێراق لەبەرانبەر جێگیری نرخی دینار بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی هەیانبوو، بە تەواوی لەدەستی دەدەن و ئەو شانازیەشیان بۆ نامێنێتەوە


Like it? Share with your friends!

4
8 shares, 4 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format