5
5 shares, 5 points

عومەر عەلی

خراپترین داگیرکاریی داگیرکاریی زەینییە، بۆیە ئیسلام پێش ئەوەی داواکاری کرداریی لێی هەبێ داواکاریی ناوەکی لێی هەیە.

ئەرکانەکانی ئیمان پێش ئەرکانەکانی ئیسلامە، ئیمان هەمووی کارکردنە لەناوەوەی مرۆڤەکەدا، ئیسلام پراکتیزەکردنی ئیمانەکەیە، ئەوکەسەی کە دەبینی ڕۆژێك نوێژ دەکات و ڕۆژێ نایکات، کێشەکە تەمەڵی نییە، چونکە هەیە لەوانە یاری ئاسنیش دەکات، کێشەکە لەو بنچینەدایە کە دیار نییە، ئیمان و ناوەکیەکەیە، بۆیە زوو زوو دەڕوخێ و بە هەوڵی چەند کەسێك چەند ڕۆژێك هەم دیسان کەڵەکەکانی بەرز دەکاتەوە و دوای ڕەمەزان بۆ نموونە دیسان دەڕوخێتەوە.

باپیرانمان بەبێ خوێندەواریش ئەم ڕاستیەیان دەزانی و بە ئاسانی بە چەند خولەکێك ئەم بنچینەیان لەناخی منداڵەکانیاندا دەچاند، وەك ئێستەش ئەو هەموو کتێبە عەقیدە و شەڕی عەقیدەیە نەبوو، هەر لە ئەرکانەکانی ئیمانەوە عەقیدەیان لەناخی منداڵەکانیاندا دەچاند، ئادەی کوڕم کچم بیژمێرە (١-الإیمان بالله ٢-وملائكته ٣-وكتبه ٤-ورسله ٥-والیوم اڵاخر ٦-وبالقدر خیره وشره). دواتر کە نوێژیان دەکرد و منداڵەکان دەیانگوت: ئەمە چییە؟ لینکیان دەکرد بەو خاڵانەوە، کە ڕەمەزان دەهات و بەرگەی برسێتی و تونێتیان دەگرت و پرسیاریان لێ دەکرا، لینکیان دەکرد بەو خاڵانەوە، ئیتر منداڵەکەش پرسیاری نەدەما، چونکە عەقیدەکە بە ئیمان لەناخیدا چەسپیوە و تێگەشتنی بۆ دروست بووە، قورسیەکەی لە دڵیدایە، هەر ڕۆژە کە کردارێك دێتە پێشەوە و پرسیار دەکات، وەڵامەکەی دەبوو بە چرۆیەك دەڕۆشت بە ئاسمانداو داری ئیمانەکە لە دڵیدا ڕەگەکەی پێ بەهێز دەبوو.

١٣ سەدەی ئیسلامی خۆ خەڵكی نەڕۆشتووە بزانێ کام کتێبە عەقیدەییە تەواوە و کامیان چاپەکەیان باشترەو کامیان ناوێك لە ناوەکان پشتگیری دەکات و تا ئەوەیان بخوێنن، هەندێ مشتومڕی وردی ناوەوەش تەنها لەنێوانی زاناکان خۆیاندا بووە و شۆڕنەبوەتەوە بۆ ناو تاك بە تاكی خێزان، لە ماڵەوە کوڕ باوکی خۆی پێ کافر بکات! کە کوڕەکە خۆی باوکیشی فێری نوێژیشی کردووە.

ڕەگەزپەرستی و توند و تیژی بە دەقی قورئان و عەقیدەکە ڕێگری لێکرا، هەرکەس قبوڵی نەکردایە هەر بە قورئان و عەقیدەکە دەبوایە باجەکەی بدایەتەوە، وەك ئەمڕۆ نەبوو بۆ نمونە: مادام هەر مسوڵمانە دەبێ پشتگیری لێ بکرێ هەتا ئەگەر ناحەقیش بێ، یان مادام کوردە دەبێ پشتگیری لێ بکرێ.

ئەو شەڕ و شۆڕشەش لە مێژووی ئیسلامیدا کە هەبووە، شەڕی چەسپاندنی ئەو دادگەرییە بووە و قبوڵ نەکراوە لەژێر ناوی ئیسلام و قەومچێتیدا ستەم بکرێ، گەرچی بەشێوەی لاوەکی بەرز و نزمیش هەبێ و شۆڕشەکان مرۆڤ خاوەنداریەتی دەکەن نەك فریشتە.
ئیسلام بە هێزی دادگەریی کە بنەمای دەستەڵاتەو بۆ هەموو خەڵکەکەیە هەرکەس زۆرترین چەسپاندنی بۆی هەبوایە خەڵکی شوێنی دەکەوت، عەرەبێك نەبوو بڵێ: باشە خۆ سەلاحەدین کوردە بۆ شوێنی ئەم کوردە بکەوین، خۆمان پیاومان تێدا نییە!
تورکێك نەبوو بڵێ: ئەم کابرا خوا دەزانێ ئەسڵ و فەسڵی لە کوێیەو با لە خۆمان بێ سەکردەکە.
هەتا مەسیحیەکانیش کە دینێکی تریش بوون دژی نەبوون چونکە خۆیان چەوساندنەوەی خۆیان لەپێش چاو بوو، تەنها ئەوانە دەبوون بە بەربەرست کە پێشێلی دادگەریەکەیان کردبوو.
بۆیە هەتا ئیسلام دەستەڵاتی هەبوو، بەو ئیمان و دادگەرییە زۆرترین شەرەف و شانازی بۆ ئەوانە بوو کە دەیان چەسپاند، ناوەکەش ناوی قەومی نەبوو، تەبەنی ناوی بنەماڵەکە یان شتێك کە پێوەی ببەستێ وەك قەبیلە، ئەیوبووی، عوسمانی، بەدوور لە چاندنی ژەهری قەومچێتی، تێبینی بکە ناوی عەرەب و تورك نەبووە، نەوتراوە سەلاحەدینی کوردی! یان عوسمانی تورکی!

با سەلاحەدین کەمیش حوکمی کردبێ و عوسمانی زۆرتر و زیاتر لە ٦ سەدە بووبێ.
قەومچێتی لە کۆتاییەکانی دەستەڵاتی عوسمانیدا بە دەستکیسەی ڕۆژئاوا بە گشتی هاتە ناو خاکی ئیسلامەوە، زۆر بە تایبەتی ئینگلیز و فەرەنسی و جولەکە.
کە خیلافەت هەڵوەشایەوە لەگەڵ ئەوەی ئینگلیز دەستی بەسەر پایتەختی عوسمانیەکانیشدا گرت کە ئەستەنبوڵ بوو، چونکی لە هەموو لایەکەوە تۆوی قەومیان چاندبوو، دڵخۆشبوون بەوەی لەم ڕێگەیەوە ئامانجەکانیان باشتر دەپێکن، بۆیە هەتا کەسێکی وەك مستەفا کەمال پاشا چونکی وەك لایەنی قەومی هاتە پێشەوەو لەگەڵ ئەوەی لەگەڵ ئینگلیزیشدا بە توندی کە شەڕیشی کرد دێن و ڕێکەوتنی لەگەڵدا دەکەن، دواتر ئەوەبوو نازناوی ئەتاتورکیشی پێدرا.

چونکی کە کار گەشتە قەوم لە ئیسلامەوە، ئەوسا ئیتر ئاسانە، وەك ٧ کوڕی کابرا لێ دێ لەگەڵ ٧ دارەکەدا و بە ئاسانی یەك بە یەك دەشکێتەوە، بۆیە ئەوە بوو تەنەزولیان لە خاکی خۆشیان وەك هەتا تورك پێکردن و لەم سنورەی کە ئێستە هەیە مایەوە، کە پێشتر ٣ قاڕە بەدەستی خیلافەتەوە بوو، صلاح الدین بە حسابی ئەمڕۆ نزیکی ١٣ وڵات یان بەش لە ١٣ وڵاتی بە دەستەوە بوو، هەر لەو سەروبەندەشدا کە شەڕی جیهانیش دەستی پێکرد و هیتلەر قەتڵ و عامی خەڵکەکەی دەکرد و خاکی خۆشیان لە خەتەردابوو پشتیان لە گەلەکۆمەی خاکی ئیسلام نەکرد، لە گشت لایەکەوە گەمارۆی دەوڵەتی عوسمانیان داو ڕۆشتنە ناو خاك و یەکپارچەیی وڵاتانی ئیسلامییەوە، لە هەر جێگەیەکەوە زانیبێتیان خاڵی بەهێزیی ئەو یەك پارچەییەیە دەیانگرت، بۆ نمونە قەناتی سوێس لە میسر هێزیان تێبرد تا ڕێگای وشکانی ببڕن لە پەڕینەوە بۆ میسر، سنورەکانی تری وەك کوردستان و جۆرجیا و ئەرمەنیا لەسەرەوە هەروەها، وە پشتی بەحر بەڕووی ئەوروپادا بەو شێوەیە ڕێگەی بەحر و وشکانیان لێگرتن.دواتر خۆیان وەك کێك دابەشیان کرد بەسەر خۆیاندا.
هەر لەکاتی دابەشکردنەکەشدا بەشێوەیەكیان لێکرد یەك سنور نییە کێشەی تێدا نەبێ، چ وەك قەوم چ وەك قەبیلە، کوردیان کرد بە ٥ پارچەوە، عەرەبیان کرد بە ٢٠ پارچەوە، تورکیشیان کرد بە چەند پارچەیەکەوە هەتا سنورەکەیان بە قەومی تر گرت تا تورکەکانیش لە خۆیان داببڕێن.
ئەم بیرۆکەی قەومچێتی و داگیکاریە هاوردەی داگیرکەرانی ڕۆژئاوا بوو، وە مێژووش سەلمانی هیچیان بۆمان پێ نەبوو جگە لە دووبەرەکی نەبێ، شەڕەکانی ناوخۆشمان هەمووی دەستی ئەوانی تێدا بووە، لە نەجد و حیجازەوە بگرە تا قەبیلەکانی کوردستان، پشتی هەردوولایان هەردەم گرتووە، چونکە باکیان بە دووبەرەکی و خوێن ڕشتن نەبووە و ترسی سەرەکی ئەوان لەیەكگرتن بووە، بەڵام بۆ خۆیان بەخۆیاندا ڕۆشتنەوەو چەندین هاوپەیمانی سیاسی و سەربازیان لەگەڵ یەك بەست بۆ پاراستنی خۆیان، هەتا ڕەگەزپەرستی و باسی جینایەتی ئەو شەڕانەش هەر تاوانە لەناو خۆیاندا، ئێمەش تا ئێستە بیرناکەیتەوە کە کێ ئەمەی بەسەرهێناین، بۆ بەسەری هێناین، وە بەرەوکوێشمان دەبات ئەم سەرگەردانییە.
قیادەی کوردیش هەردەم دەرگای واڵا بووە بۆ ئەو وڵاتانەی کە دابەشی کردووەو لە بچوکترین پێویستی قەومیشدا پشت لە کورد کراوە.
کوردیش بە درێژایی مێژووی کە دەستکەوتێکی بۆ کورد وەك قەوم بەدەستهێنابێ، لە فەراغی زلهێزەکان خۆیاندا بووە، نەك لە بەهێزی کورددا، هەر لە کۆماری کوردستانەوە بگرە تا دەگاتە بەهاری عەرەبی، لە فەراغی کێشەی ناوخۆیی ئێراندا کۆمار دروست بوو، سۆڤیەتیش جگە لەوەی پشتگیری سەربازی نەکرد پشتگیریە دارایەکەشی لێ بڕیەوەو دواتر هەر کوردەکە خۆشی پشتیان کردە قازی لەبرساندا، کە عێراق دەدات لە کوێت و بەرژەوەندی ڕۆژئاوا دەکەوێتە خەتەرەوە کە بنکەی گەورەی سەربازی خۆیانی لێیە، دیسان ئەو فەراغە هەرێمێك بۆ کورد دەهێنێتە بوو، گەر ئەم دابەش بوونە نەبێ، چۆن هێزی ڕۆژئاوای دەتوانی هێزی سەربازی لە کۆیت و سعودیە و دراوسێکانی عێراقدا هەبێ، کە سوریا خۆی بە گشتی لە بەشار هەڵدەستێ ئەوسا فەراغی خاکێك بۆ کوردەکان دروست دەبێ، هیچی لە زیرەکی کورددا ئەم خاکانە دەست نەکەوتووەتەوە هەمووی لە ئەنجامی ناکۆکی زلهێزەکان و وڵاتەکان خۆیانەوە بووە، هێزی کوردیش لە شاخیش لەناوخۆیاندا کە ٤ کەس و لەتێك بوون شەڕیان کردووە، لەناوخۆشدا دیسان شەڕ لەسەر پاوەنخوازی، هەرگیزاو هەرگیز کورد نەیتوانیوە یەك بگرێ، هەرچی فکری دژ بە ئیسلامە هەمووی تەبەنی کرا لە خاکەکەیدا لە کۆمۆنیستەوە تا دینە دەستکردەکان، بۆ یەکلای کردنەوەو تەسفیە حسابی زلهێزەکان و بۆ بەکارهێنانمان، ئێمەش ڕێز لە هەرچی دین و فکرەیە دەیگرین لە دین و فکرەی خۆمان نەبێ.
کەس بەقەدەر کورد دژی صلاح الدین نییە، کەس بە قەدەر کورد دژایەتی ئیسلام ناکات وەك دەستەڵات و بەناوی پێکەوە ژیانی ئاینیەوە!
عەرەب و فارس و تورك لەگەڵ ئەوەی لە ئامانجی ئیسلامیش زۆر دورکەوتنەوەو دادگەریش لە حوکمڕانیاندا نەما بەڵام وەك دەستەڵاتەکانیان ناسنامەی ئیسلامەتی خۆیان نەدۆڕاند، تورکێك لە قەحبەخانە دێتە دەرەوە بڵێ تۆ چیت؟ ئەڵێ الحمدللە مسوڵمانم، بڵێ مسوڵمان نیت، دەمت دەشکێنێ، عەرەبێك بە هەمان شێوە، کەچی کورد لە مزگەوتەکە دێتە دەرەوە قسە بە مەلاکە دەڵێ!
بۆیە بەلاتانەوە سەیر نەبێ ئێمە گەرچی گەلێکی مسوڵمانین بەڵام هەردەم لەچوارچێوەیەکی نا ئیسلامیدا حسابمان بۆ کراوە و تاوانەکەشی لە ئەستۆی سەرکردەکانمان بووە.
ڕموزە ئیسلامیەکان لە گشت وڵاتەکاندا پارێزگاریان لێ کردووە لەگەڵ کێشمەنکێشە سیاسیەکانیشدا، وە زیرەکانە تەبەنیشیان کردووە بۆ خۆیان، دەبوو لەماوەی ئەم ٣٠ ساڵەی دەستەڵاتی کوردیدا پێش هەموو شت کە بیکردایە دەبوو داوای لە بەشار بکردایە کە قەبرەکەی صلاح الدین ی لێ وەگرێتەوەو قەبرەکەی بگوازرێتەوە بۆ کوردستان و وەك سەرکردەیەکی ئیسلامی بەهێز گەلێکی مسوڵمان شانازیمان پێوە بکردایە و ناسنامەی خۆمان گەورە و زیندوو بکردایەتەوە، دەبوو دەیان فیلم و دراما و هەتا فیلم کارتۆنمان بۆ منداڵانیش هەبوایە لەسەر شۆڕش و هێزی صلاح الدین، وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕۆ زیاتر پشتگیری و تەمویلی ئەوانە دەکات کە بە جۆرێك لە جۆرەکان بدات لە ئیسلام و ئەخلاقی ئیسلامی!
کە هەموو ئەوانەی هیچیمان نییە عەرەب و تورك لە پێشترە تەبەنی بکات بۆ خۆی، چونکە ئەوان هەر شانازی بە دینەکەوە دەکەن و خاڵی هاوبەشە، بۆیە عەرەبەکان ناوی ناسر یان لە صلاح الدین ناوە، ناسر واتە سەرخەر، تورکەکانیش ناوی سوڵگانیان لێناوە، کە گەورەترین و شانازی ترین ناوەو وەك سوڵتانەکانی خۆیان حسابیان بۆ کردووە، کوردیش دەڵێ: دەبێ ڕۆژی ٣ تف بکرێتە ناوچاوی!
ئەو زەمینسازیە بۆ ئەو بێڕزیە، گەرنا کەسێك بەو شێوەیە بوێرێ و بڵێ ڕۆژی ٣ تف بکرێتە ناوچاوانی هەر سەرکردەیەکی کورد بزان ئەوسا چ ڕوودەدات.
دەبوایە لە زانکۆکاندا چەندین پلەی فەخر و گەورە بە سەلاحەدین ببەخشرایەو چەندین شەقامی بەناوەوە بوایەو لە مێژووی قوتابخانەکانیشدا شۆڕش و دادگەریەکانی منداڵاکان بیانخوێندایە، نەك منداڵی دوێنێیەو بۆنی پاشەڵی دێت و بە واسیتەش دەرنەچووە لە قوتابخانەدا کەچی دەمی ئەوەندە گەرمە وەك پسپۆڕی مێژوویی ڕەخنە لە باوەگەورەمان دەگرێ!
لە بازاڕ بە ٣ هەزار فەیسبوکیان بۆ کردووەتەوە! کەچی قسە بە ئیسلام و سەرکردە ئیسلامیەکان دەڵێ!
تۆزێك شەهامەت و ڕووی مەجلیسمان هەبێ لە دەرەوە بەهۆی قائیدی گەورەو دادگەر ناسر سوڵتان صلاح الدین ەوە بووە.
تەنها صلاح الدین لە مێژووی کورددا ناوی نێودەوڵەتی بە کورد بەخشیوە، هیچ سەرکردەیەکی تری کورد لە بەهێزیەوە تا بێهێزی نەیتوانیوە ئەو ناوە بۆ خۆی تۆمار بکات و دەستەلاتێکی نەك فرە قەومی بەڵکو تەنها قەومی کوردیشی هەبێ.
هەرچی خەمی کوردە لە ناندا کۆکرایەوەو هەرگیزاو هەرگیز نەبووین بە میللەتێکی تێریش و هەردەم هاوارمان بۆ نان بووە، لە زەمەنی قازیەوە تا ئێستە.
نە توانیومانە هێزی سەربازیمان هەبێ و ڕێکی بخەین، نە توانیومانە دارایی سەربەخۆمان هەبێ و پێکەوە بیخۆن، هەردەم دەبێ هەر بڵێین بەداخەوە!
بەداخەوە زۆرترین وشەیە کە لە فەرهەنگی سیاسی وکوردیدا بەکار دێت و منیش ئێستە دیسان ناچارم و دەبێت بڵێم بەداخەوە!
جاران دایکمان داخی دەکردین بۆئەوەی دووبارەی نەکەینەوە، کەچی هەردەم داخ دەکرێین و هەرگیز بیرناکەینەوە.
کورد لە دەرەوەی شوناس و شانازی ئیسلامییەوە هیچی دەستنەکەوتووە، هەردەم بووین بەسەرباز بۆ ڕۆژئاوا بە بێ بەرانبەر، ئەوانیش ڕێزیان بۆ کەرێك زیاتر بووە تا میللەتەکە، کەرێکیان لە جنوب و وە کەرێکیان لە سلێمانیشەوە بە تەیارە برد بۆ ئەمریکا.
ئێمەش بۆ بەرکەوتەی شەڕەکان دەبێ سواڵ بکەین تا نەخۆشەکانمان ببەین بۆ ئێران و تورکیا و هندستان.
ئەگەر ئەو گەلەکۆمەش لە خیلافەت نەبوایە بە پشتگیری ناوخۆیی ئێستە لە سلێمانیەوە بە قیتار دەڕۆشتین بۆ نیودەلهی و هندستانیش بەشێك دەبوو لە خاکی کوردستان و بەبێ فیزەو بەبێ پاسەپۆرت سەفەرمان بۆ دەکرد.


Like it? Share with your friends!

5
5 shares, 5 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format