2
4 shares, 2 points

بانکی ناوەندی ئەوروپا پلان بۆ دەرکردنی یۆرۆی دیجیتاڵی دادەنێت

 بانکی ناوەندی یەکێتی ئەوروپا هەوڵیدا نیگەرانیەکانی ئەڵمانیا کەمبکاتەوە و دەربارەی دروستکردنی یۆرۆی دیجیتاڵی و لەوبارەیەوە رایگەیاند ئەم جۆرە لە دراو بۆ سزادانی پاشەکەوتکەران و پشتکردن لە بانکەکان نیە.

هەروەها رایانگەیاند کەوا بانکی ناوەندی لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا گفتوگۆی دەرکردنی دراوێکی دیجیتاڵی بۆ یۆرۆ دەکاتەوە کە پێشبرکێکاربێت لەگەڵ بیتکۆین و دراوێکی جێگیربێت وەک ئەو دراوەی کۆمپانیای فەیس بووک پێشکەشی کردووە و پاڵپشتی کرابێت لەلایەن دراوە فەرمیەکانەوە.بەڵام ئەم بیرۆکەیە لەلایەن سەرەکیترین هاوبەشی بانکی ناوەندی یەکێتی ئەوروپا لە ئەڵمانیا بانکی بوندێس BundesBank رەتکرایەوە و هەروەها رۆژنامەی بەناوبانگی فۆکەس لە راپۆرتێکدا رایگەیاند ئەم پرۆژەیە"کارەسات دەبێت بۆ ئەو کەسانەی پاشەکەتیان کردووە".

ئەندامێکی بانکی ناوەندی یەکێتی ئەوروپا فابیۆ پانێتا رایگەیاند بەدڵنیاییەوە بانکی ناوەندی پلان بۆ دروستکردنی یۆرۆی دیجیتاڵی دادەنێت بۆ پاڵپشتیکردنی رێژەی سوود کە بە رێژەیەکی زۆر نەرێنیە، وتیشی هەتا کاش بمێنێت ئەتوانین رێژەی سوود لە سفردا بهێڵینەوە.

هەروەها بانکی بوندێس دەڵێت دابەزاندنی رێژەی سوود بانکەکانی بە چۆکداهێنا و دەرکردنی یۆرۆی دیجیتاڵی دەبێتە مەترسی بۆسەر ئەو کەسانەی پاشەکەتیان کردووە و دەبێت پێش هەر بریارێک ماوەیەکی درێژ بیری لێبکرێتەوە و ئەوکات بریاری لەسەر بدرێت.

شایەنی باسە لە ئێستادا بەهۆی هەڵکشانی بەرچاوی نرخی بیتکۆین و قبوڵکردنی کریپتۆکەرەنسی لەلایەن کۆمەڵگاکانەوە، زۆرێک لە حکومەتەکان لە هەوڵدان دراوی دیجیتاڵی تایبەت بەخۆیان دەربکەن تا رێگری بکەن لە زیاتر هەڵکشانی بیتکۆین و زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابوری ووڵاتەکانیان بکەن و دیارترینیان لە ئێستا وڵاتی چینە کە لەهەوڵی تاقیکردنەوەی دراوی دیجیتاڵی تایبەت بەخۆیەتی.


Like it? Share with your friends!

2
4 shares, 2 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format