دكتۆره ئه‌ینا بیتشۆگینا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری خۆراك له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی زانستی له مۆسكۆ باس له‌وه ده‌كات ڤیتامین K یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی بۆ جه‌سته زۆر گرنگه و پیری دواده‌خات.
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت” ڤیتامین K یه‌كێكه له‌و ڤییتامینانهی له چه‌وریدا ده‌توێته‌وه و كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر پرۆتینه‌كانی ناو خوێن دروست ده‌كات و له‌كاتی توشبوون به خوێن به‌ربوون به‌هۆی جه‌ڵته‌وه یارمه‌تی وه‌ستاندنه‌وه‌ی خوێن به‌ربوون ده‌دات و جگه له‌وه‌ش بۆ كاركردنی گورچیله‌كان سوودی هه‌یه و پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دروستبوونی ئێسك و شانه‌كانه “
دكتۆره ئه‌ینا ڤیتامین K به یه‌كێك له ڤیتامینه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ منداڵان وه‌سف ده‌كات و ئه‌وكاته‌ی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا كه‌مببێته‌وه ئه‌وه به‌رگری له‌ش داده‌به‌زێت و كه‌سه‌كه زوتر پیر ده‌بێت.
ڤیتامین K له‌ناو” سه‌وزه‌كان وه‌ك سپێناغ و كاهوو كه‌له‌رمدا هه‌یه و جگه‌ر بڕێكی زۆر له‌م ڤیتامینه‌ی تیادایه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت ڤیتامین K كه‌م نه‌بێت ئه‌وه باشتر وایه كه سه‌وزه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان بۆ ژه‌مه خواردنه‌كانت زیاد بكه‌یت”