له‌كاتی گۆشت كڕیندا خانمان زۆرجار دوودڵ ده‌بن له‌وه‌ی گۆشتێكی فرێش و به‌تام بكڕن و گۆشتی باشیان له خراپ بۆ جیاناكرێته‌وه، به‌م ئامۆژگارییانه ده‌توانن چیتر خانمان نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه:
1- له‌كاتی كڕینی گۆشت ده‌ست بده له گۆشته‌كه و هه‌ستی پێ بكه، چێشتلێنه‌ره پڕۆفێشناڵهكان ده‌ڵێن ئه‌و گۆشتانه‌ی كه له به‌رادان ده‌بێت له‌كاتی ده‌ست لێداندا به‌ده‌سته‌وه بنوسێن و ده‌ست بگرن، ده‌شبێت چه‌وریی گۆشته‌كه ره‌ق بێت و خاو نه‌بووبێته‌وه.
2- ره‌نگی گۆشت به‌پێی ته‌مه‌نی ئاژه‌ڵه‌كه ده‌گۆڕێت ته‌مه‌نی كه‌م له سوورێكی كاڵه‌وه ده‌بێت بۆ سوورێكی تۆخ تا ته‌مه‌نی زیاتر بێت، خانمان تێبینیی ره‌نگی گۆشته‌كه بكه‌ن و به‌پێی ئه‌و خواردنه‌ی پێی لێ ده‌نێن گۆشته‌كه هه‌ڵبژێرن و هه‌تا ره‌نگی گۆشته‌كه كاڵتر بێت تامه‌كه‌شی خۆشتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها نابێت گۆشته‌كه ره‌نگی قاوه‌یی و بۆر بووبێت و ده‌بێت له گۆشتی قتووشدا ئه‌و تێبینییه بكه‌ن.
3- خواردنی ئاژه‌ڵه‌كه چی بووه: ئه‌و خواردنه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه ده‌یخوات كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تامی گۆشته‌كه‌ی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر گیای خواردبێت تامی خۆشتره و چه‌وریی زیاتره، ئالیكی ئاژه‌ڵیش كار له تامی گۆشته‌كه‌ی ده‌كات، بۆیه باشتره ئه‌گه‌ر خانمان پرسیار له قه‌سابه‌كه بكه‌ن و بزانن ئاژه‌ڵه‌كه به چی به‌خێوكراوه، ئایا خواردن و ئالیكی سرووشتیی خواردووه یان له‌سه‌ر خاشاك به‌خێوكراوه.
4- پێش كڕینی گۆشت لیستێك ئاماده بكه‌ن و بزانه چ جۆره خواردنێك به‌و گۆشته ئاماده ده‌كه‌یت، بۆیه به‌پێی جۆری خواردنه‌كه‌ت گۆشت بكڕه، ده‌شوترێت تا گۆشت هه‌رزانتر بێت، پاككردنه‌وه و ئاماده‌كردنی بۆ لێنان كاتێكی زیاتری ده‌وێت چونكه له‌وانه‌یه هه‌موو گۆشته‌كه به‌دڵی خۆت نه‌بێت بۆیه بۆ ئه‌و جۆره گۆشتانه باشتره بۆ رۆژی لێنان نه‌یكڕیت، به‌ڵكو پێشتر ئاماده‌ی بكه‌یت و له به‌فرگردا هه‌ڵی بگریت.
5- ره‌نگی چه‌وریی گۆشت، ئه‌گه‌ر ره‌نگی چه‌ورییه‌كه سپی بوو ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئاژه‌ڵه‌كه ته‌مه‌نی بچووك بووه و ئه‌گه‌ر رهنگهشهی به‌ره‌و زه‌ردی رۆیشتبوو ئه‌وه ئاژه‌ڵێكی پیره و بشزانه چه‌ورییه زه‌رده‌كان تامێكی قووڵتری له سپییه‌كه هه‌یه.
6- حسابكردن بۆ نرخ یه‌كێكی تره له‌و خاڵانه‌ی كه ده‌بێت خانمان ئاگاداری بن، واته گۆشتێكی زۆر به نرخێكی كه‌م مه‌كڕن چونكه له‌وانه‌یه تام و جۆری باش نه‌بێت، باشتره به نرخێكی گران گۆشتێكی كه‌م بكڕن تا چێژی لێ وه‌ربگرن.
7- ناسینی قه‌سابێك باشتره له‌وه‌ی هه‌ر جاره و له شوێنێك گۆشت بكڕیت، به‌وه‌ی كه ده‌بیت به كڕیاری هه‌میشه‌یی یه‌ك قه‌ساب ئه‌ویش گۆشتی باشت پێ ده‌دات.