3
2 shares, 3 points

هاوڕەگەزبازی، سیمبولی ئازادی لای ئەمەریکا

لە ئێستادا هاوڕەگەزبازان دەنگیان دلێرە و دەیان ڕێکخراو و لایەن بەرگریان لێدەکەن. تەنانەت لەسەر ئاستی زانستیش دەستبردن بۆ بابەتی هاوڕەگەزخوازان ئاسان نییە، نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاشکرا داوایکردووە کە مافەکانیان جێبەجێبکرێت لە هەموو وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە. لە یەکێک لە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە ساڵی ۲۰۱۷ بڵاوکراوەتەوە؛ ئاماژە بەوە دەدەن کە "پێویستە جیاوازی نەکرێت لەسەر بنەڕەتی مەیلی ڕەگەزی و پێناسی ڕەگەزی". (مەبەستیان هاوڕەگەزبازەکانە)، دواتر لە دەنگاندندا (۲۳ دەنگ) لایەنگر و، (۱٨ دەنگ) نەرێنی هەبوون، ٦ دەوڵەتیش دەنگیان نەداوە. ئەوەی گرنگە؛ وتەی مۆنتاریۆنـە. دوای ئەوەی بابەتەکەی بەرزکردۆتەوە لە ساڵی ۲۰۱٦ و لە بەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە جنێڤ خوێندیەوە، دوای دەنگدانەکە دەڵێت: "ڕێز لە هەر دەوڵەتێک دەگرین دەنگ بە هەر جۆرێک دەدات، بەڵام ئەو لێرەیە بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی کارکردن دژی توندوتیژی و جیاوازیکردن، لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی." سەرچاوە:

https://www.ohchr.org/AR/NewsEvents/Pages/GenderIdentityReport.aspx

لێرەدا دەبینین؛ مۆنتاریۆن بابەتەکە گرێ دەدات بە ماف و ڕووبەڕوو بوونەوەی توندوتیژی و جیاوازی ڕەگەزی، بەو واتایەی «هەرکەس جێگا بۆ هاوڕەگەزبازان نەکاتەوە؛ ئەوا بەژدارە لە توندوتیژی و جیاوازی ڕەگەزی».

لێرەوە دێینەوە بۆ کوردستان و لەو کاردانەوانەی لەو هەڵمەتەی لە سلێمانی ئەنجامدرا کەوتنەوە، هەڵوێستی کونسوڵی ئەمەریکا بوو لە کوردستان، کە ڕایگەیاند؛ بە نیگەرانییەوە چاودێری دەستگیرکردنی دۆخی هاوڕەگەزبازەکانی کوردستان دەکەین. ئەمەریکا لێرەوە دەیەوێت هەژموونی خۆی لە ڕووی کولتووریشەوە بسەپێنێت و بڵێت: ئەبێت لە یاساکانتاندا جێگا بۆ ئەو گروپەش بکەنەوە. ئەمەش سەپاندنی کولتوور و یاسای خۆیانە و حسابنەکردنە بۆ کولتوور و ئایینی کورد و، پێدانی پەیامێکە کە ئەوەی دژی کولتووری ئەمەریکا و دونیابینییەکانی بێت؛ ئەوە پێچەوانەی مافی مرۆڤ و ئازادییەکانی جوڵاوەتەوە. بۆیە دەبێت خەڵکی هۆشیاربێت و نەچێتە ژێرباری ئاسایکردنەوەی هاوڕەگەزبازی، نە لەڕووی یاسایی و نە لەڕووی کۆمەڵایەتی، وە وەک نەخۆشی و لادان و حاڵەتێکی شاز سەیریان بکرێت.

جگە لەوەش دەبێتە پرسیار کە بۆچی کونسوڵی ئەمەریکا لە کەیسەکانی تیرۆر و کێشەکانی تری وەک: بڕینی موچە و پاشەکەوت، هەڵنەستا بە چاودێریکردنی دۆخەکە و دەربڕینی هەڵوێست لەسەریان؟ 

لە کۆتاییدا، دەبێت بزانین ئەمەریکا و ڕۆژئاوا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە گشتی، کار لەسەر تواندنەوە و سڕینەوەی ئایین و کولتووری وڵاتانی تر دەکەن و، دیموکراسییەتەکەیان بۆ وڵاتانی دی؛ لە ئازادی سێکسی و گروپە شازەکاندا خۆی ئەبینێتەوە و، دەیانەوێت هەموو دونیا وەک خۆیان لێبکەن. هەر بۆیە هەر داواکاری و لێدوانێکی ئەو لایەنانە بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە، دەبێت بەچاوی گومانەوە تەماشابکرێت، چونکە لەژێر هەژموونی سیاسیدا زۆرێک لە بڕیارەکانیان دەدەن.


Like it? Share with your friends!

3
2 shares, 3 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format