نوسینی: صباح نوری
ئەگەر سەیری مێژوو بکەین یاخود چاوێک بەرابردوو بخشێنین دەزانین ئیسلامی سیاسی چی ؟ و ئامانجیان چیە ؟ ئەوەی من خوێندومەتەوە لە مێژوو و لێی تێگەیشتووم سەردەمی پێغەمبەری خوا (د.خ) لەسەر بێت لەگەڵ چوار خەلیفەی موسڵمانان ئامانجیان خزمەت کردنی دین و خەڵک بوە لەپێناو خوا و هەوڵدان بۆ رەزامەندی خوا لەخۆیان بەڵام دوای ئەوەی کە کۆتا خەلیفەی موسڵمانان کە ئیمامی عەلیە کۆچی دوای کرد ئەوانەی دوای ئەوان هاتن ئیسلامیان بەکار هێنا بۆ بەرژەوەندی تاکە کەسی و کۆمەڵی ، جیاوازی فکری دروست بو ئەوکات دەسەڵات لەدەستی ئیسلام بوو ئەوانیش ئەیانویست ئیسلام بۆ ئامانجەکانیان بەکاربێنن بۆ ئەوەی بگەنە دەسەڵات دوای ئەو هەموو جیاوازیە ئیسلامیان کردە دووبەش بەشی سونە و بەشی شیعە لەنێوان ئەم دوو مەزهەبە چەندین فکرەی تر دروست بوو ژاوەژاوێکی فکری ئیسلامی دروست بوە کەوا هەر کەسەو بۆ کاسەکەی خۆی رایدەکێشێت و ئەیەوێ ئامانجی خۆی بەدی بێنێ ئامانجی ئیسلامی راستەقینەیان لەپێش چاوی خەڵک گۆریوە و نازانرێت کام بیرۆکە راستە ، کێشەی ئەم میللەتەی ئێمەش ئەوەیە کۆمەڵێک خەڵکی داماو و نەخوێندەوارمان هەیە تا لەقوران تێبگات و شیکردنەوە بۆ ئیسلامی راستەقینە بکات و نەکەوێتە دوای بیرۆکەی ئەو کەسانەی پێیان وایە تەنها خۆیان دواکەوتوی ئیسلامن و ئەوانی تر هەموو هەڵەیە ، وتەیەکی خۆیان هەیە ئەڵێن ئیسلامی راستەقینە ئیلا خوای گەورە سەریان دەخات بەڵام کەچی لێرە خەڵک ئەگەر دوایان ناکەوێ لێیان دوور ئەکەوێتەوە و دەزانێت بۆ ئامانجیانە بگەنە دەسەڵات نەک خزمەت کردنی خەڵک و جێبەجێ کردنی ئیسلامی راستەقینە بینیمان هەموو بیرۆکەی ئیسلامە سیاسێکان کاتێک دروستبون خەڵک بەلێشاو بەدوایان کەوت کاتێک زانیان کەوا ئەمە ئەو ئیسلامە نییە کەوا خزمەتی مرۆڤایەتی دەکات دور دەکەونەوەو ئەو بیرۆکەیە بەلاوە دەنێن .