4
2 shares, 4 points

تیم کوک، بەرێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ بە ئاشکرا ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە کۆمپانیاکە بچێتە ناو پیشەسازی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێرەوە، بەڵام وتی زۆر شت هەیە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەی، دەبینین ئەپڵ چی دەکات.

تا ئێستا چەندین دەنگۆ لەسەر ئەپڵی کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆجیای ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە کە ‘دەچێتە بازاڕی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێرەوە’.

دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکدا لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوەتەوە، کە تیم کوک سەرۆکی کۆمپانیا، ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر بە ‘هاوتایەکی نموونەیی بۆ ئەپڵ’ وەسف دەکات.

کوک وتی “ئۆتۆمبێلە خۆسەرەکان ڕۆبۆتن، بۆیە زۆر شت هەیە کە دەتوانیت بە ئۆتۆنۆمی ئەنجامی بدەی، دەبینین ئەپڵ چی دەکات”. کوک هەروەها وتی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر و تەکنەلۆژیای سەربەخۆ ‘تەکنەلۆژیای سەرەکی’ داهاتوون.

کوک ئاماژەی بەوەدا کە ئەپڵ دەتوانێت پڕۆژەی نوێی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر واژۆ بکات.

نیسان و هیوندای کۆریا هەردووکیان لە مانگی شوباتدا ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە پێیان وابێ ‘لە ئۆتۆمبیلە بێ شۆفێرەکان’دا لەگەڵ ئەپڵدا هاوبەش بن.

 

تێسلا کارێکی سەرسوڕهێنەری کردووە

کوک هەروەها لێدوانی دا لەسەر تێسلا و وتی کە ئەو کۆمپانیایە سەرسامی کردووە “تێسلا کارێکی زۆر جوانی کردووە کە تەنها لە بواری ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ ماوەیەکی درێژ سەرکردایەتی خۆی دەپارێزێت”.

 

‘ئەپڵ بەشێکی زۆر کەمی لێ دەستئەکەوێ’

هەروەها لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لەو دەنگۆیانە کراوە کە ‘کۆنترۆڵی لەسەر کۆگاکانی کاربەرنامەیی’ ئەپڵ هەیە. کوک لەبارەی ئەو مشتومڕە لەسەر پشکەکەی ئەپڵ لە فرۆشگای ئاپ ستۆردا دەیدا دەڵێت، “پێموایە زەحمەتە مشتومڕ لەسەر ئەوە بکرێت کە کۆگای ئاپ موعجیزەیەکی ئابوری نییە. ئەپڵ یارمەتی بنیاتنانی ئابوورییەکی کردووە کە لە ساڵێکدا لە نیو تریلیۆن دۆلار تێپەڕ دەبێت و بەشێکی زۆر کەمی دەوێت بۆ ئەو داهێنانەی کە بەرهەمیان دەهێنن بۆ خەرجیی بەڕێوەبردنی کۆگاکە”.


Like it? Share with your friends!

4
2 shares, 4 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format