4
8 shares, 4 points

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند، تەنها ئەو کەسانەی بەرگری کۆڤید-19یان هەیە دەتوانن لە مانگی ڕەمەزانەوە عومرە بکەن.

بە گشتی ئەو کەسەی دەتوانێت حەج و عومرە بکات دەبێت دوو ژەمی کوتانەکەی وەرگرتبێت و بە لایەنی کەمەوە 14 ڕۆژ بەسەر کوتانەکە تێپەڕی بێت و بەرگری دروستکردبێت.

جگە لە مافی عومرەکە، هەروەها مافی نوێژکردنیشیان لە مزگەوتی گەورەی مەککە و چوونە ناو مزگەوتی مەسجد نەبەوی لە مەدینە پێ دەبەخشرێ.

بەپێی داتا فەرمیەکان لە سعودیە، ژمارەی تووشبووانی کۆڤید-19 بە 393 هەزار کەس ڕاگەیاندراوە و ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ئەو پەتایەوە 6 هەزار و 700 کەس دەبێت تا ئێستا 5 ملیۆن کەس کوتانی بۆ کراوە لە کۆی 34 ملیۆن کەسی دانیشتووی ئەو وڵاتە.

بەهۆی پەتای کۆڤید-19ەوە، لە تەمووزی 2020دا سعودیە میوانداری بچووکترین حەجی کرد لە مێژووی خۆیدا. ژمارەی ئەو موسڵمانانەی کە بۆ ئەنجامدانی حەج لە ساڵی 2019دا هاتبوونە سعودیە گەیشتە 2,5 ملیۆن کەس، کە ئەو ژمارەیە سنووردارکرا بە تەنها 10 هەزار کەس لە ساڵی 2020دا. ئەمساڵ هیچ ڕاگەیەنراوێک لەسەر ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداری حەج دەکەن بڵاونەکراوەتەوە بەڵام لە سەرەتای مانگی ئازاردا، شانشینی سعودیە ڕایگەیاند، کوتانی کۆڤید-19 بۆ حەجی ئەمساڵ زۆر گرنگە.


Like it? Share with your friends!

4
8 shares, 4 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format