7
3 shares, 7 points

د. سەروەر سالار چوچانی، پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات
ئازاری پاژنەی پێ لە ئازارە بڵاوەکانە و لەناو خەڵکیدا بە ئێسکی زیادەی بنی پێ ناسراوە.
گرنگە ئەوانەی ئەم ئازارەیان هەیە سەردانی پسپۆڕی ڕۆماتیزم بکەن، چونکە هەندێکجار ئاماژەیە بۆ هەبوونی هەندێک جۆری ڕۆماتیزم، وەکوو ڕۆماتیزمی حەوز و فەقەرات!
هۆکارەکانی:
1- هەندێکجار نیشانەیەکی تووشبوونە بە ڕۆماتیزمی پشت و حەوز (وەکوو نەخۆشیی ئەی ئێس و هاوپۆلەکانی)
2- نائاساییبوونی کەوانەی پێ (هەم پێی فلات و هەم کەوانەی زۆر بەرز)
3- کێش زۆری و قەڵەوی
4- پیادەڕەویی زۆر، یان ڕاکردنی زۆر و هەر چالاکییەک کە فشارێکی زۆر بخاتە سەر بنی پێ
5- پێڵاوی بن تەنک و بن ڕەق
6- زیاتر لە تەمەنی ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵی ڕوودەدات، بە تایبەت ئەگەر هۆکارەکە ڕۆماتیزم نەبێت
ئازارەکە بەمجۆرەیە:
کە بەیانی لە خەو هەڵدەستێ و پێ دادەنێ، ئازارێکی تیژ لە پاژنەدا دروستدەبێت، لەگەڵ ڕێکردن و بەردەوامیی چالاکیدا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، بەڵام کە پشوویەک دەدات و دووبارە هەڵدەستێتەوە، دیسان ئازارە زۆرەکەی بۆ دێتەوە
دەستنیشانکردن:
سەرەتا پزیشکی ڕۆماتیزم بڕیاردەدات کە ئایا ئەمە بەشێکە لە ڕۆماتیزمێکی گشتیی جەستە، یاخود تەنیا ماندوویی بەستەری بنی پێ و هەوکردنیەتی
دەستنیشانکردنەکە بە پرسیارکردن لە نەخۆش دەستپێدەکات، پاشان پشکنین بەدەست، دواتر بڕیاردەدرێت ئایا ئەشیعەی بۆ بگیرێت یان نا، پشکنینی دیکەی ڕۆماتیزمی بۆ بکرێت یان نا؟
بۆچی ڕوودەدات
شانەیەکی جیڕ و قایم هەیە لە بنی پێدا کە پاژنە و سنگی پێ و کەوانەی پێ ڕادەگرێت پێکەوە، لە ئەنجامی ڕۆماتیزم تووشی هەوکردن و سووربوونەوە دەبێت، یان لە ئەنجامی کێشی زۆر و ماندووبوونی زۆر تووشی ستۆک بوون و وردە درز و پاشان هەوکردن دەبێت، هەندێکجار شوێنی هەوکردنەکە کلسی لەسەر دەنیشێ و لە ئەشیعەدا وەکوو بنە بزمار یان نووکێکی تیژ دەردەکەوێت و ئەوەیە پێی دەڵێن ئێسکی زیادە.
کاتی خۆی وایانزانیوە ئەو ئێسکەیە ئازارەکە دروستدەکات، بەڵام لە راستیدا هەوکردنەکە ئازار دروستدەکات، تەنانەت ژمارەیەکی زۆری خەڵک ئەو ئێسکە زیادەیەیان هەیە و هیچ هەست بە ئازار ناکەن چونکە بەستەرەکە لەوکاتەدا هەوی نەکردووە
چۆن چارەسەری دەکەین؟
1- ئەگەر بەشێک بوو لە ڕۆماتیزمێکی فراوانتر، ئەوە لە چوارچێوەی ئەودا چارەسەر دەکرێت
2- ئەگەر گرفتەکە لۆکاڵی بوو، واتە ڕۆماتیزم نەبوو، ئەوە چارەسەرەکان بەمجۆرەن:
– ڕێنماییکردنی کەسەکە بە دابەزاندنی کێشی زیادە، ئەگەر قەڵەو بوو
– وەرزشەکانی کشاندنی بەستەری بنی پێ (سترێچ کردنیان)
– دانانی سەهۆڵ لەسەر شوێنی هەوکردنەکە
– مامەڵەی دروست لەگەڵ گرفتی کەوانەی پێ، بە دیاریکردنی ناوکەفی تایبەت بۆ کەسەکە
– دانانی بنپاژنەی ئەوتۆ بۆ ناوپێڵاو کە زەبر هەڵبمژێ و بڵاوی بکاتەوە و چڕی نەکاتەوە لەسەر بەستەری بنی پێ
– چارەسەری فیزیایی، وەکوو شۆک وەیڤ، مایکرۆوەیڤ و تیشکی سۆنەری چارەسەریی
– دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆیدی
– دەرزی ستیرۆید بۆ بنی پێ
– هەندێک حاڵەتی دەگمەن، پێویستیان بە نەشتەرگری دەبێت


Like it? Share with your friends!

7
3 shares, 7 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format