5
4 shares, 5 points

خمپادشای مەملەکەتێک لوتی دووچاری نەخۆشیەک دەبێت هەمیشە بەئازارەوە دەتلێتەوە، ڕۆژێک پادشا بانگی پزیشکەکەی دەکات و فەرمانی پێدەکات لوتی بۆ ببڕێت تاکو لەو ئازارە بەردەوامە ڕزگاری ببێت، پزیشکەکە فەرمانەکە جێبەجێدەکات و لوتی پادشا دەبڕێت، بۆ ڕۆژی دووەم وەزیری خەزێنەی ئەو مەملەکەتە سەردانی پادشا دەکات، کەدەبینێ لوتی بڕاوە خۆی پێناگیرێت و دەستدەکات بەپێکەنین، پێکەنینێک کە پادشا زۆر نیگەران دەکات،

پادشا بەم ڕەفتارەی وەزیر زۆر توڕە دەبێت، دەستبەجێ فەرمان بە پزیشکەکە دەکات لوتی وەزیری خەزێنەش ببڕێت، پزیشکەکە لوتی وەزیریش دەبڕێت، بۆ ڕۆژی سێیەم کاتێک وەزیر دەچێتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، سەرۆک وەزیران و سەرجەم وەزیرەکان کاتێک سەیری وەزیری خەزێنە دەکەن لوتی بڕاوە هەموویان بە قاقا پێدەکەنن،

وەزیری خەزێنە بەم هەڵوێستە زۆر توڕە دەبێت و دەستبەجێ کۆبوونەوەکە بەجێ دەهێڵێت و خۆی دەگەیەنێتە کۆشکی پادشایەتی و بە پادشا دەڵێت: (گەورەم ئێستا لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بووم، سەرۆک وەزیران و هەموو وەزیرەکان پێمپێدەکەنن بەهۆی ئەوەی لوتم بڕاوە)،

پادشا فەرمان بەپزیشکەکەی دەکات لوتی سەرۆک وەزیران و هەموو وەزیرەکان ببڕێت، پزیشکەکە ئەم فەرمانەش جێبەجێدەکات و بەمشێوەیە پادشا و سەرۆک وەزیران و تێکڕا وەزیرەکانی مەملەکەت بێ لوت دەمێننەوە.

بۆ ڕۆژی چوارەم پادشا کۆبوونەوەی بەئەنجومەنی وەزیران دەکات و دوای کۆبوونەوەکە بڕیار دەدات خۆی و هەموو وەزیرەکانی بچنە ناو مەملەکەتەکەیان و لە حاڵ و گوزەرانی گەلەکەیان بپرسن و بزانن ڕەوشی خەڵکی مەملکەت چۆنە و پێداویستیەکانیان چیە، کاتێک پادشا و وەزیرەکان دەچنە ناو خەڵکەوە هەرچی دەیان بینێت دەستدەکات بەپێکەنین، بەجۆرێک لەناو بازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا دەنگی قاقای میللەت بەبەرزی دەبیسترا،

ئەم ڕەفتارەی خەڵکی بەتەواوی پادشای نیگەران کرد، بۆیە بەپەلە بڕیاریدا خۆی و وەزیرەکان بچنەوە ناو کۆشکی پادشایەتی، هەر لەو ساتەدا پادشا بڕیاریدا دەیان پزیشک کۆ بکاتەوە و دەستبکەن بەبڕینی لوتی هەموو هاوڵاتیانی مەملەکەت، تەنانەت بڕیارەکەی پادشا هەموو منداڵانەیشی دەگرتەوە کە بۆ ئاییندە لەدایک دەبن، بەمجۆرە هاوڵاتیانی ئەو مەملەکەتە بەتێکڕا هەموویان لوت بڕاو بوون.

پاش چەند ڕۆژێک لەتەواوبوونی پرۆسەی لوت بڕینەکان لەلایەن پزیشکەکانەوە، کەسێک لە مەملەکەتێکی ترەوە ڕوودەکاتە مەملکەتی لوت بڕاوەکان، کاتێک ئەم کەسە دەچێتە ناو خەڵکیەوە هەموو خەڵکەکە سەیری دەکەن و پێی دەکەنن لەبەرئەوەی لوتی هەیە.

ئەم بەسەرهاتە چیمان پێدەڵێت؟ ١-لەو وڵاتەی ناوی کوردستانە و ئەو خاکەی ئێمەی لەسەر دەژین ئێستا، لەزۆر ناوەند و دەزگا و بارەگادا بەهۆی ئەوەی زۆرینە لەگەندەڵی تێوەگلابوو ئەگەر کەسێک دەستپاک و ئەمین بووایە ئەوا دەوروبەر پێی پێدەکەنین. ٢-ڕەنگە تۆ جیاواز بیت لەدەوروبەر بەهۆی بیروباوەڕێکەوە یان ڕەفتارێکەوە یان هەڵوێستێکەوە، کاتێک دەوروبەر تۆ بەجیاواز دەبینن مەرج نیە قەرەباڵغیەکە لەسەر هەق بن، ڕەنگە ئەوان نائاسایی بن و تۆ ئاسایی بیت.

سامان سیوەیلی


Like it? Share with your friends!

5
4 shares, 5 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format