دوای ٣٣ساڵ لە تاوانی ئەنفال، کە زیاتر لە ١٨٢ هەزار هاوڵاتی کوردی تێدا زیندەبەچاڵ و بێسەرو شوێنکرا، کەچی هێشتاش دیمەنی بەئازار و چیرۆکە تراژیدییەکانی ئەو تاوانە لە سنگ و سەری کاسی ڕزگاربواندا ماوەتەوە و ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر لە مێشکیاندا دەزرنگێتەوە، ڕزگاربووان چیرۆکی لەدەستدانی ئەندامانی خێزانەکەیان و ئەشکەنجەکانی زیندان لەو ڕۆژانەدا بۆ ڕۆژنیوز دەگێڕنەوە.

ئەنفال، یەکێکە لەو تاوانە گەورانەی کە سەدام حسێن و ڕژێمەکەی ٣٣ ساڵ پێش ئێستا دەرحەق بە کورد کردیان کە زیندە بەچاڵکردن و بێسەر و شوێنکردنی زیاتر لە ١٨٢ هەزار هاوڵاتی کوردی بێتاوان و وێرانکردنی زیاتر لە پێنج هەزار گوند بوو.

١٤ی نیسانی هەموو ساڵێک وەک ساڵیادی ئەنفالی گەرمیان دیاری کراوە، کە بەئەنفالی ڕەش ناسراوە و قورسترین قۆناغی ئەنفال بووە کە تێیدا ئاوارەکردن و بێسەرەوشوێنکردنی ٤٥هەزار و ٧٧٧ خێزان و سوتاندن و تەختکردنی ٨٧١ گوند و شەش شارەدێ و لەگۆڕنانی هەزاران مرۆڤی لێکەوتەوە.

ئەنفال ئەو تاوانە گەورەیەیە کە بۆ سڕینەوەی ناسنامە و شوناسی کورد ئەنجامدرا، بەڵام نەک نەتواندرا ناسنامەی کورد بسڕێتەوە بەڵکو هۆکارێک بوو بۆ کۆتاییهێنان بە ڕژێمی بەعس.

ئەگەرچی زۆربەی ئەو کەسانەی ئەنفالکران یان بە زیندوویی، زیندە بەچاڵکران یان بێسەر و شوێن کران کە تائێستا بەشێکیان چارەنووسیان نادیارە و ژمارەیەکی کەمیشیان بەجۆرێک لە جۆرەکان لە ئەنفال ڕزگاریانبوو، بەڵام هێشتا دوای ٣٣ ساڵ بیرەوەریی و ئاسەوارەکانی ئەو تاوانە بەجەستە و دەرونیانەوە ماوە.

هەریەک لە ڕزگاربووانی تاوانی ئەنفال دەیان دیمەن و چیرۆکی تراژیدیایان لە سینە و سەری کاسیاندا هەڵگرتووە کە دڵ و دەروونی مرۆڤ دەهەژێنێت، ڕۆژنیوز چەردەیەک لەو ڕۆژگارە تاڵانە لەزاری ئەو ڕزگار بووانەوە دەخاتەڕوو.

سۆیبە ساڵح، ژنە ڕزگاربوویەکی دەست شاڵاوی ئەنفالە، کە لە خێزانێکی گەورەدا تەنها خۆی و برایەکی لەژیاندا ماونەتەوە و ئەوانی دیکە بەدەستی ڕژێمی بەعس زیندە بەچاڵکراون.

سۆیبە لەو کاتەدا تەمەنی ١٢ ساڵ کە لە گوندی داودە بووە، ئەو کە ئێستا لە سنووری شارۆچکەی کەلار نیشتەجێیە، چیرۆکی خۆی بەمشێوەیە گێڕایەوە: ئێوارەبوو باوکم بە هەڵەداوان هاتەوە ماڵەوە و بە حەسرەتەوە وتی “بەخوا ئەنفال ئەکرێین” درێژەی بە قسەکانی-دا وتی بەعس هێزی هێناوەتە داوێ و لەئێستادا لە چەند جێگەیەکی دیکە شەڕە، کەس نازانێت چیمان لێدەکەن.

لە درێژەی چیرۆکەکەیدا وتی: دواتر هەموومان سواری پشتی تراکتۆرێک بووین و ڕۆشتینە گوندی عەلیانی کۆن و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەوێ ماینەوە، دواتر بۆ ئێوارەکەی کە شەڕ لەناوچەی داودەوە-وە گەشتە گوندی عەلیان لەوێش ڕامانکرد و ڕوومان لە گوندی ملەسورە کرد.

 لەوێ هەندیک لە جاشەکان هاتنە لامان و پێیان وتین کۆمەڵگاتان بۆ کراوە لەگەڵ ئێمە وەرن، بەڵام کاتێک لەگەڵیان ڕۆشتین ڕادەستی هێزەکەیان کردین، ئەوانیش بە ئۆتۆمبێل “ئیڤا”ی عەسکەری بەرە و قۆرەتوو دواتر بۆ تۆپزاوا-یان بردین.

سۆیبە لە درێژەی گێڕانەوەکەیدا باسی لە گەشتنیان، بە تۆپزاوا و برسیکردن و ئەشکەنجەدانیان بە دەستی جەلادەکانی ڕژێمی بەعس کرد و وتی: “بەڕێیانکردین بۆ گۆڕەپانێکی چۆڵ، لەوێ هەموو تەمەنەکانیان جیا کردەوە، بوو بە ڕۆژی حەشر، هەردوو براکەم بە دەست بەستراوی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا برانە ئەودیو بەربەستەکەوە-و گوللـە باران کران، کەچی بۆ کپکردنی ئێمە دەیانوت براکانتان لە قاعەیەکی دیکەیە دێنەوە بۆ لاتان، برایەکی دیکەشم شەوێک ڕۆشتە دەرەوە ڕاخەرێک بهێنێت کەچی ئەو بردنە بردیان نەیانهێنایەوە، سەرباری ئەوەش بەهۆی برسێتی و پیسی شوێنەکەوە زۆربەمان تووشی نەخۆشی بووین و ئەو لێدانەش لێیان دەداین بە ئەستەم  بەرگەمان دەگرت”.

حسێن وەلید، یەکێکی دیکەیە لە قوربانیەکانی دەست شاڵاوی ئەنفال و خەڵکی ناوچەی داودە، بەهۆی ئەو تەعزیبانەی کە لە زیندانی نوگرەسەلمان-دا بەسەری هاتووە توشی نەخۆشی درێژخایەن بووە و مانگانە پێویستی بە ٢٥ دەرزی هەیە کە هەر دەرزییەکی بە ٢٢٠ دۆلاری ئەمریکییە.

حسێن وتی: ئێمە هەشت مانگ و ١٥ ڕۆژ لە زیندانی نوگرە سەلماندا بووین، لەوێ ئەشکەنجەیەکی زۆر دەدراین، من یەکێک بووم لەوانەی کە گوێچکەیان لەکارەبا دام و دەستەکانماین کردە ناو شۆربای نیسکی گەرمەوە، ئەوەی لێیی دەداین کەسێک بوو بەناوی (حەجاج)، کەچی سەرباری ئەو هەموو زوڵمەی لە خەڵکی کرد، هێشتا لە ژیاندا ماوە و لە لادێیەکدا بەرامبەر بێجی ژیان دەکات.

هەرچەندە ئەنفال مێژوویەکی پڕ خوێناوییە بۆ کورد، بەڵام تاکو ئێستا نەتواندراوە بە جینۆساید بناسێندرێت.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format