ئاژانسی "ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس"  بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای "دایمله‌ر ئه‌ی جی"ی خاوه‌نی "مارسیدس" ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌ نایابه‌كه‌ی نمایشكرد كه‌ ھاوتایی ئۆتۆمبێلی شاھانه‌یی "مارسیدس بێنز ئێس كلاس"ه‌ به‌ڵام به‌ پاتری كار ده‌كات، به‌مه‌ش به‌رھه‌مھێنه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕكابه‌ریكردنی كۆمپانیای "تێسلا"ی برده‌ ئاستێكی تر له‌ به‌رھه‌مھێنانی باشترین جۆری ئوتومبێلی كاره‌بایی.

به‌ پێی ھه‌واڵه‌كه‌، ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كه‌ی مارسیدس ناوی "ئی كیو ئێس"ه‌ و یه‌كه‌مین ئوتومبێلی به‌رھه‌مھێنراوی كۆمپانیای ناوبراوه‌ كه‌ ھه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌ته‌دا وه‌ك ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دیزایین كراوه‌ به‌ بێ سود وه‌رگرت له‌ بیرۆكه‌ و به‌كار‌ھێنانی تایبه‌تمه‌ندی و پارچه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی تری مارسیدس كه‌ بزوێنه‌ره‌كانیان به‌ سوتانی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی وه‌ك (گاز و به‌نزین) كار ده‌كه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌، كۆمپانیای مارسیدس له‌م ئوتومبێله‌دا ته‌واوی سه‌رنجیان خستووه‌ته‌ سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ پانی به‌شی ناوه‌وه‌ی ئوتومبێله‌كه‌ و له‌ شوێنی داشبۆردی ئوتومبێلی ئاسایی داناوه‌ كه‌ به‌ ھه‌ستی ده‌سته‌كان (touch) كار ده‌كات.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format