۱- مرۆڤی (نیاندرتاڵ) لە ساڵی ١٨٥٦ کرا بە بەڵگەی زانستی کەوا لە بابەتی مێژووی قوتابخانەکان بانگەشەی بۆ دەکرا ئەم جۆرە مرۆڤە ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا ژیاوە و سەرەتا هیچی نەزانیوە تەنیا ڕاوی کردووە … هتد بەڵام ساڵی ١٩٦٠ درۆ دەرچوو لە ناوەندە زانستیەکاندا لابرا .

۲- مرۆڤی (پلتداون) لە ساڵی ١٩١۱ کرا بە بەڵگە لە ڕاستیدا ئەمە کەللـە سەرێکی مرۆڤبوو کە ددانەکانی دەرهێنرابوو لەجیاتی ئەوە ددان و شەویلاگی مەیمونیان بۆ دانابوو بەڵام ساڵی ١٩٥٣ لە ناوەندە زانستیەکاندا لابرا .

۳- مرۆڤی (نیبڕاسکا) لە ساڵی ١٩٢٢ کرا بە بەڵگە لە ڕاستیدا ئەمە تەنها ددانی بەرازێکی کێوی بوو وێنەی خەیاڵیان بۆ کێشا و ناویان نا مرۆڤی نیبڕاسکا دوایی دەرکەوت کە بەرازی نیبڕاسکا بوو .

٤- مرۆڤی (زنجانتڕۆفس) لە ساڵی ١٩٥٩ کرا بە بەڵگە بەڵام لە ساڵی ١٩٧٠ لە ناوەندە زانستیەکاندا لابرا .

٥- مرۆڤی (ڕاماپیتاکۆس) لە ساڵی ١٩٦٤ کرا بە بەڵگە بەڵام لە ساڵی ١٩٧٩ لە ناوەندە زانستیەکاندا لابرا .

کە داروین بیردۆزی پەرەسەندنی (نظریة تطور) بڵاوکردەوە ئەڵقەی گەیەنەری نێوان مرۆڤ و مەیموونی ناتەواو بوو .

جا بۆیە شەیدایانی ئەو بیردۆزە و داروینبازەکان کەوتنە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەو ئەڵقەیە و پینەکردنی ئەو درۆیانەی کە داروین کردبووی بەناوی زانستەوە لەبەرئەوەی هیچیان دەست نەکەوت ئەو درۆیە مێژووییانەیان کرد و تەنیا ئامانج لەم کارە و بیردۆزەکەی داروین ئەوەبوو کە مێشکی خەڵک بەرەوە ئیلحاد ببەن و بەدرۆ و چەواشە بڵێن یەکەم مرۆڤ ئادەم نەبووە و مرۆڤیش لە ئادەمەوە گەشە نەکردووە بەڵکو ئەصڵی مرۆڤ سەرەتا میکڕۆب و دواتر کرم و پاشان مەیموون بووە ئینجا پەرەیسەندووە بۆ مرۆڤ .

ئەم قسە پووچ و بێتامانە کرایە مەنهەج و بەناوی زانست لە زانکۆکانی ئەوڕوپا و ئەمریکا ۱٨۰ ساڵ خەڵکیان کافرکرد و ڕاستیان لەخەڵکی شاردەوە دواجار لە سەدەمی حکومەتی (بن کلینتۆن) ساڵی ۱۹۹٨ لەسەر دەستی چەند زانایەک پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر جیناتی مرۆڤ (DNA) ئەوە ئاشکرابوو کەوا هەموو مرۆڤەکان دەگەڕێنەوە سەر یەک کەس ئەویش (ئادەم) ە ، وە مرۆڤ لە هیچ بوونەوەرێکی تر پەرەی نەسەندووە بەڵکو بەجیا دروستکراوە و بەم شێوەیە بیردۆزەکەی داروین ڕیسواکرا و داروین بە (غیاب مردوویی) دادگایی کرا بەوەی کەوا ۱٨۰ ساڵە بەناوی زانست خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە .


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format