كارەساتی ژینگەیی بەڕێوەیە

هۆشداری توند دەدرێـتە حكومەت: دەست بە هەنگاونان بكەن

بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی هەرێمی كوردستان داوا دەكەن پرسی ژینگەو چارەسەركردنی تەنها لە دەستەیەك بچووك نەكرێتەوە و بكرێتە وەزارەت و جگە لەوەش ئەنجومەنێكی باڵای ژینگە و دادگایەكی باڵای ژینگە و هێزێكی ئەمنی باڵا دروست بكرێت بۆ پارێزگاری لە ژینگە، چەند پێشنیارێك دەخەنەڕوو.

بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی هەرێم ڕاگەیەنراوێكیان بڵاو كردەوەو دەڵێن، ئێمە لە بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی باشووری كوردستان داوا دەكەین، پێویستە پرسی ژینگەو چارەسەركردنی تەنها لە دەستەیەك بچووك نەكرێتەوە و دەستەكە بكرێتە وەزارەت و جگە لەوەش ئەنجومەنێكی باڵای ژینگە و دادگایەكی باڵای ژینگە و هێزێكی ئەمنی باڵا دروست بكرێت بۆ پارێزگاری لە ژینگە، چونكە لایەنی كارگێڕی یەكێكە لە گرفتەكان و پێویستە تەواوی رەگەزەكانی ژینگە وەكو دەرامەتی ئاو و پاراستنی زیندەوەران و هەواو و خاك هەموویان لە دەستەیەكی نیشتمانی كۆبكرێتەوە.
ئاماژە بەوەش دەكەن، كۆمەڵێك كەسانی پسپۆڕی تایبەت بە هاوكاری رێكخراوەكانی ژینگەی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان كاری تێدا بكەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتە ژینگەییەكان و دەربازكردنی ژینگەو دانیشتوانی هەرێم لە كارەسات .

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەرچەندە لە هەرێمی كوردستان دامەزراوەی پیشەسازی گەورەمان نییەو ئاستی بژێوی دانیشتوانی هێندە بەرز نییە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی شەڕوكاولكاری رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق و ناوچەكە تووشی گرفتی گەورە هاتووە، جگەلەوەش خراپی جۆری سووتەمەنی و خراپی شوێنی كارگەو فراوانبوونی نا زانستی شارەكان و كەمی رووبەری سەوزایی و فرێدان و سووتاندنی پاشماوە و تێكەڵبوونی ئاوی پاشەڕۆی ماڵان بۆ نێو چەم و رووبارو بەنداوەكان بێ‌ چارەسەر لە هۆكارە سەرەكییەكانن كە گرفت بۆ ژینگەی هەرێم دروستدەكەن .

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر ئێستا كارنەكرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان ئەوا لە ئایندەدا كارەساتی ژینگەیی دەخوڵقێنێت و گرفتی ئابوری و تەندرروستی بۆ دانیشتوانی هەرێم دروست دەبێت كە ئەوكات چارەسەركردنی قورس دەبێت و دارایی زیاتری پێویست دەبێت .

بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی هەرێم دەشڵێن، بۆ چارەسەركردنی گرفتە ژینگەییەكانی باشووری كوردستان لە ڕۆژی جیهانی زەویدا ئەم چەند پێشنیارە دەخەینە ڕوو.

1_ پێویستە حكومەت دەستەی ژینگە بكاتەوە وەزارەت و بودجەیەكی تایبەتی بۆ دابین بكات.

2_ پێویستە دادگایەكی ژینگەیی دروست بكرێ بۆ ئەو كەسانەی سەرپێچی ژینگەیی ئەنجام دەدەن.

3_ پێویستە پۆلیسی پاراستنی ژینگە لەسەر ئاستی هەرێم یەك بخرێن و لە لایەن دەستەی ژینگە یا(وەزارەت) سەرپەرشتی بكرێن.
4_ پێویستە وەزارەتی شاروانی ناچار بكرێ كە لەسەرجەم پارێزگاكان كارگەی ڕیسایكلین دروست بكات بۆ ئەوەی پاشماوەی ماڵان و كارگەكان نەبنە هۆی پیسكردنی ژینگە.

5_ پێویستە حكومەت باج بخاتە سەر بەرهەمە هاوردەكراوەكانی مادە پلاستییكیەكان بۆ ئەوەی بە ئاسانی هاوردەی هەرێم نەكرێن كە بونەتە هۆی شێواندنی ژینگەی هەرێم.

6_ پێویستە حكومەت كارگە و كۆمپانیاكانی ئاو ناچار بكات كە سەرجەم مادە پلاستیكییەكان لە شار و شارۆچكەكان بە پارە لە خەڵكی وەربگرنەوە بۆ ئەوەی ئەو پاشماوانە نەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.

7_ حكومەت بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نەدات بیری نایاسایی لێبدرێت بەتایبەتی لەناو ماڵان و گەڕەكەكان كە گەورەترین مەترسی دروست كردووە لەسەر ئاوی ژێر زەوی.

8_ پێویستە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم حكومەت بیر لە دروستكردنی بەنداو بكاتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی سودی لێببینێ، لە ئێستادا بەهۆی گرتنەوەی ئاو لە وڵاتی ئێران و نەبارینی بارانی پێویست لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان مەترسی دووبارە ووشكەساڵی دەكرێت، ئەمەش حكومەت بە پلەی یەكەم لێی بەرپرسیارە.

9_ پێویستە حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار، ڕێگە بگرن لە قڕكردنی داری سرووشتی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بە تایبەتی ئەو ناوچانەی كە دەكرێنە شوێنی نیشتەجێبوون، یاخوود بە شێوەی هەڕەمەكی دەكرێنەخەڵووز، وە ڕێگەش لە سوتاندنی درەختەكان بگیرێت بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا.

10_ پێویستە سندوقی ژینگەیی لە هەرێم ئەكتیڤ بكرێتەوە، ئەو پارانەی بەناوی سەرپێچی ژینگەوە لە هاوڵاتیان و كۆمپانیا و كارگەكان وەردەگیرێن بخرێتەوە ناو ئەو سندووقە بۆ ئەوەی دواتر لە پێناو خزمەتكردنی ژینگە سەرف بكرێت.

بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی هەولێر
بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی سلێمانی- هەڵەبجە
بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی دهۆك
بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی گەرمیان
بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی ڕاپەڕین.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format