لەڕێی حكومەتی میسرەوە عیراق یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بەخۆی رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات.

لەو بارەیەوە ڕەعد مەشهەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق رایگەیاند: حكومەتی میسر دەستپێشخەرییەكی كردووە لە بارەی دروستكردنی یەكەمین مانگی دەستكردی تایبەت بەعیراق.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەغدا لەگەڵ كۆمپانیای ئەیرباسی فەڕەنسی رێككەوتووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.

وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق ئەوەشیخستەروو: مانگە دەستكردەكە بۆ عیراق زۆر گرنگە، بەو پێیەی ژمارەی كەناڵە ئاسمانییەكانی عیراق گەیشتۆتە نزیكەی 150 كەناڵ و لە چەندین بواری تری تەكنەلۆجییاش سوودی دەبێت.

بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق بەنیازە لەبواری مانگی دەستكرد سوود لە ئەزموونی میسر وەربگرێت و جگە لەحكومەتی میسر، كۆمپانیای عەرەب ساتیش ئامادەیی خۆی نیشانداوە هاوكاری عیراق بكات لە دروستكردنی مانگە دەستكردەكە.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format