به‌ڵگه‌ى گەورەیی خودا لە خەلقی قاڵۆنچەیەكدا

قاڵۆنچەی بۆمب هاوێژ  Bombardier Beetle و هەڵۆەشاندنەوە و هەڵتەکاندنی ئەفسانەی بیردۆزەی پەرەسەندنی داروینی

         ئەم مێرووە بچوکە درێژیەکەی (3.5سم)ه، کاتێک دەکەوێتە مەترسی و لە لایەن یەکێک لە دوژمنەکانیەوە دووچاری هێرش و پەلامار دەبێتەوە، بە خێرايیەکی ئێکجار زۆر بۆمبێکی گازی لە کۆتایی سکیيەوە دەتەقێتەوە و پلەی گەرمیيەکەی دەگاتە 100° سەدى!

قاڵۆنچەی بۆمبهاوێژ هەڵدەستێت بە تێکەڵکردنی هەردوو ماددەی کیمياویی پیرۆکسیدی هایدرۆجینHydrogen peroxide  و هایدرۆکیونین Hydroquinone، هەر یەکێکیان لە شوێنێکی تایبەتی سکیدا کۆکراوتەوە و کۆگاکراوە، هەر کاتێک تووشی مەترسی بوو (وەک پەلاماردانی له‌ لايه‌ن بۆقەوە) هەر دوو ماددەکە تێکەڵ دەکات بەهۆی ئەنزیمەکانی کەتەڵێز Catalytic enzymes و لەگەڵ هەندێک ئاودا لە ژوورێکی تایبەتدا و، پاشان بە خێرایيەکی ئێکجار زۆر و پاڵنانێکی بەهێزەوە لە دوو جۆگە و کەناڵدا بە ورده‌کاری و پێکانێکی وردەوە بە ئاراستەی هێرشبەر، یان دوژمنی خۆمەڵاسدەر دەهاوێژێ و پێيان دەتەقێتەوە، ئەم هەموو کردارە یەک لەدوای یەکە تەنها 1 لە 500 بەشی چرکەیەک دەخایەنێت و نزیکەی 7 جار دووباردەبێتەوە بۆ کوشتنی دوژمن و دوورخستنەوە!

لە کاتی تێکەڵکردنی هەردوو ماددەکە و بۆمبهاوێژی زمانەکانی هەردوو ژوورەکان دادەخرێن بۆ ئەوەی هیچ شتێک لەم ماددە کوژه‌رانە نەگەڕێنەوە ناو هەناوی سکی قاڵۆنچەکە!!! لەمەش نامۆتر و سەرسورهێنەرتر ئەوەيه‌ بەردەوام لە هەموو کاتێکدا مادەی وەستێنەری Inhibitor کارلێکی نێوان ئەو دوو ماددەیە هەیە، بۆ زامنکردنی ڕوونەدانی تەقینەوە لەناو لەشی قاڵۆنچەكه‌!

ئەم ماددە وەستێنەرە inhibitor : پێویستی بە ماددەیەکی تر هەیە تا کاری بوەستێنێت تا کارلێکی نێوان دوو ماددەکە ڕووبدات لە کاتی هێرش و پەلاماردانی دوژمنەکان لە کاتی داواکراودا!! ئەو ماددەیەش پێى دەوترێت دژە وەستێنەر anti-inhibitor.

ئەم مێرووە چۆن زانی و توانی ئەم ماددەیە لە ناو لەشی دروستبکات؟ چۆن زانی لە شوێنێ تایبەت کۆگایان بکات؟ چۆن دەزانێ و دەتوانێ لە کاتی پێویست تێکەڵیان بکات و کارلێک ڕووبدات و بتەقێتەوە؟؟

   گەر گریمان و گوتمان دوای ڕوودانی بازدانی هەڕەمەکی بۆماوەیی لە ماوەی هەزاران ساڵ ئەم دوو مادە دروست بوون لە لەشی مێرووەکە (وەک بیردۆزەی پەرەسەندی داروینی بانگەشەی دەکات بۆ پەیدابوون و گۆڕانی جۆر و خەسڵەت و تایبەتمەندی نوێ لە زیندەوەران)، ئەی ئەو کات چ شتێک ئەم  مێرووە لە تەقینەوەی ئەم دوو مادە دەپارێزێت؟!

     ئەو کات پێویست بە ڕوودانی سەدان تەقینەوەی ئەم ماددە لەناو لەشی قالۆنچەکە دەکات، هه‌روه‌ها پێویستيمان بە ملێۆنان ساڵی تر ده‌بێ تا بازدانی هەڕەمەکی ڕووبدات تا مادەی وەستێنەر دروستببێت، تەنها لە کاتی پێویست کارلێک بکات و بتەقێتەوە و بهاوێژێت؟!

گەر لێکدانەوەیکی ژمێریاری و بیرکاری گریمانەکانی ڕێکەوتی هەڕەمەرکی بازدانی بۆماوەیی بکەین بۆ دروستبوونی ماددەی پرۆتێنێکی وەستێنەر ئەو کات پێویستمان بە کات و ماوەی چەندان جاری تەمەنی گەردوونە (13.7 ملیار ساڵ)؟!

ئەوه‌ش پێویست دەکات گریمانی تر دابنرێت، کە چى وا دەکات ئەم دوو ماددە کارلێک بکەن و لە کات و ساتی کارلێککردن دیاریبکات؟ ماوەی چەندە لە ناو هەناویدایە و لە چاوەڕوانیدا؟!

ئەی ڕۆڵ و کاری ماددەی دژە وەستێنەر چۆن دەبێ و چۆن پەیدابووە؟ بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست دەرفەت بە هەردوو ماددەکە بدات تا کارلێک بکەن ولە کاتی پێویست بتەقێتەوە؟!

دەبێ چەند جار؟ چەند ملیۆن ساڵی تر پێویستە؟ چەند نەوە لە قاڵۆنچەکان دەبێ بمرن و لەناوچن تا بگات بەم داهێنان و پەیداکردنە؟

     ئەی بوونی چەندین جۆری ماسولکەی گرژکەر و هاوێژەری گازە سوتێنەرەکە لە دەوری کەناڵەکە، کە بە ئەوپەڕی ورده‌کاری و پێکانەوەيه‌؟ دەبێ چۆن و چەندان ملیۆن ساڵ پێويست بێت تا بازدانی بۆماوەیی ڕووبدات و دروست ببن؟!

لە ساڵی 2013 ئاژانسی ئاسمانی یەکێتی ئەوروپا هەمان کار و میکانیزمی ئەم مێرووەی دوای 10 ساڵ لە توێژینەوە و کارکردن, تا توانرا جێبەجێبکەن لە سووتەمەنی گاليسکەکانی دۆزینەوەی بۆشایی ئاسمان!  بە خەرجی و تێچووی زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلار!!!

 لە کاتێکدا پێش هەزاران ساڵ لە لەشی مێروويه‌کی کەمتر لە 4 سم دا هەیە!

ئەم قالۆنچەیە بووە هۆی وازهێنانی پرۆفسیۆر (د. جۆب مارتین) Dr. Jobe Martin لە بیروباوەڕی بیردۆزەی پەرەسەندن و ڕەتکردنەوەی, دوای 20 ساڵ توێژینەوە و تێڕامان!!!

پاکوبێگەردی و بەرزی و گەورەیی و توانا و داهێنانی بێ وێنە و ڕەها بۆ خودای خالق و پەروەردگاری پەیداکەر و داهێنەر و وێنەکاری بوون و زیندەوەران (قَالَ رَبُّنَا الذِی أَعْطیٰ كُلّ شَیْ‌ءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَیٰ)

سەرچاوەکان:

– Aneshansley, D.J.; Eisner, T.; Widon, J.M.; Widon, B. (1969). "Biochemistry at 100° C: Explosive Secretory Discharge of Bombardier Beetles (Brachinus)". Science. 165 (3888): 61–63. doi:10.1126/science.165.3888.61. PMID 17840686. S2CID 96158109.

-Stanley A. Rice (2007). Encyclopedia of Evolution. Infobase Publishing. p. 214. ISBN 978-0-8160-5515-9.

-Isaak, Mark (30 May 2003) [1997]. "Bombardier Beetles and the Argument of Design". TalkOrigins. Retrieved 3 August 2018.

-See the Amazing Way a Beetle Survives Being Eaten". National Geographic News. 2018-02-06. Retrieved 2020-09-17.

-Dr. Jobe Martin Biography Answers in Genesis, www.answersingenesis.org

-Dr. Jobe Martin Bayside Community Church, Speaker Biographies, www.baysidecommunitychurch.net

-Jobe Martin Texas Home School Coalition, Convention Speakers, www.thsc.org

د. شوان حسێن سۆفى


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format