توێژینه‌وه‌یه‌‌كی نوێ له‌ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا هه‌بوه‌ و له‌ناو گه‌لانی ئاسیا بڵاوبوه‌ته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستا و توێژه‌رێكی زانكۆی ئاریزۆنای ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ و تێیدا ته‌مه‌نی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌رهه‌ڵدانی له‌پێشودا به‌‌ (25) هه‌زار مه‌زه‌نده‌ كردوه‌ كه‌ توشی دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بوه‌ و بۆ هه‌زاران ساڵیش ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ناو دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ماوه‌ته‌وه‌.
مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رتای بونیه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه‌، پێده‌چێت كۆرۆناش یه‌كێك بێت له‌و ڤایرۆسانه

ماڵپه‌ڕی " Live Science" بڵاویكرده‌وه‌، په‌تای كۆرۆنا كه‌ بوه‌هۆی مردنی زیاتر له‌ (3) ملیۆن كه‌س له‌ جیهان، به‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشییه‌ نوێیه‌كان داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌ژمار كراوه‌، به‌ڵام مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رتای بونیه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه‌، پێده‌چێت كۆرۆناش یه‌كێك بێت له‌و ڤایرۆسانه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، ده‌یڤید ئینار، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ و مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌ به‌شی زانستی ژینگه‌ له‌ زانكۆی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكا وتیة، "چه‌ندین ڤایرۆس هه‌یه‌ توشی مرۆڤ ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی جیناتی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ مانه‌وه‌ له‌ژیان دروست ده‌كات و نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و جیناته‌ له‌ نه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌".

ئینارد و تیمه‌كه‌ی به‌ پێی ئه‌و تیۆره‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، جیناتی (2) هه‌زار و (504) كه‌سیان وه‌رگرتوه‌ له‌ (26)ی كۆمه‌ڵه‌ی مرۆڤایه‌تی جیاواز له‌ جیهان، بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیان، جیناتێكی دیاریكراویان هه‌یه‌، كارلێك له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌كات، به‌و واتایه‌ی په‌ڕله‌ی جیناتیان زیاتر به‌رگری بۆ ڤایرۆسه‌كه‌ دروست ده‌كات.

توێژینه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌ژین له‌ ماوه‌ی هه‌زاران ساڵی رابردو، زیاتر توانای به‌رگریان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌ له‌ خه‌ڵكانی دیكه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاشكراشیكرد، ته‌شه‌نه‌كردنی گۆڕاوه‌كانی ڤایرۆسی نزیكه‌ی (5) هه‌زار ساڵ به‌رده‌وام بوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ڤایرۆسه‌ كۆنه‌كه‌ بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ هه‌ڕه‌شه‌ بوه‌.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format