دە ساڵە ڕێگایەکتان پێ تەواو نەکراوە، چی ماوە بەگەرمیانی نەکەن !

   تەنها داهاتی یەك مانگ نەوتی ئیدارەی گەرمیان دەكاتە (116,580,000,000 ) ملیار دینار دەكات، گەرمیان داهاتێکی زۆری هەیە بەڵام داهاتەكەی بۆ هەر دوو بنەماڵە سەرف دەكرێت و كۆمپانیاكانی بنەماڵە هەموو گەرمیانیان قوت داوا بە ناوی شۆرشگێڕی، كە چی گەرمیان  نە بوایە ئەوانەی باسی شۆڕش دەكەن لەو شاخانە دا لە برسا دەمردن .

 شەرمەزاری بۆ دەسەلاتێك و سەرۆك وەزیرانێك کەبەشێک لە وەزیرەكانی خەڵكی دەڤەری سلێمانین و بە دەنگی ئەوان بوون بە وەزیر و جێگری سەرۆک وەزیران كە ناوێرن بە دەنگی نزمیش پارێزگاری لە مافی هاوڵاتیان بكەن، ئاخر شەرم بکەن بە( 10) ساڵ نەتانتوانیت( 160 )كیلۆ مەتر ڕێگەی كەلار سلێمانی جووت ساید بكەیت !!!

 لە دوو كابینەی دەسەلاتی مافیای هەرێم (57 )ملیار دینار سەرف كراوە بۆ دوو ساید كردنی ڕێگای كەلار – سلێمانی هێشتا تەواو نەکراوە ڕۆژانە گەنجانی گەرمیان لەو ڕێگا گیان لەدەست دەدەن وای لێهاتوە ناو نراوە ڕێگای مەرگ! بەڵام مەسرور بەرزانی بۆ ئەوەی بێزار نەبێت کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ تونێلێكیان بۆ دروست كردوە بە بودجەی (152) ملیۆن دۆلار كە نزیکەی سێ ئەوەندەی رێگەی كەلار سلێمانیە !!! 

خۆش لەوەدایە وەك كەری دێزە وەزیرە گوێڕایەڵەكانی ماڵی بەرزانی كە بە دەنگی سلێمانی بوون بە وەزیر افتتاحی دەكەن !!

دوو داهاتی ئیدارەی گەرمیانتان بۆ دەخەمە ڕوو.

 یەكەم: داهاتی نەوت. 

ڕۆژانە لەكەلار و كفری زیاتر لە (40) هەزار بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم دەهێنرێت لە دوو بلۆك بەناوی ( حەسیرە و چیا سورخ) ، كوالێتی ئەو نەوتە وەك كوالێتی نەوتی سوكی بەسرەیە كە حكومەتی عیراق ئەم مانگە بەرمیلی نەوتی فڕۆشتوە بە (67)دوڵار كەواتا داهاتی یەك مانگ نەوتی ئیدارەی گەرمیان دەكاتە (116,580,000,000 ) ملیار دینار.

دوەم: داهاتی مەرزەكان.

داهاتی مەرزەکانی سەر بە ئیدارەی گەرمیان كە پێك هاتووە لە یەك مەرزی نێودەوڵەتی و چەند مەرزێكی نا فەرمی كە داهاتەكانیان ساڵانە زیاترە لە (٢٠٠) ملیار دینار.

ئەمە تەنها لە داهاتی نەوت و مەرزەکان باسی داهاتەكانی تر ناكەم وەك باج و داهاتی بەڕێوبەرایەتیەكان و فڕۆشتنی ئەرزی گرانبەها لە كەلار.

كەواتا بە داهاتی دوو مانگ نەوت دەتوانن هەموو ڕێگەی كەلار – سلێمانی تەواو كەن بەڵام (10) ساڵە تەواو نەكراوە!

 گەر ئەمە دژی گەرمیانیەكان و حساب نەکردن نیە بۆخەڵکی ئەم ناوچە ئەی چیە ؟ 

ڕۆژانە سەدان تەنكەر نەوتی گەرمیان دەكرێتە بۆری توركیا و دز و كۆمپانیاو مافیاكانی هەردوو بنەماڵە سودمەند دەبن و خەڵكیش دەبێت ڕۆژانە چاوەڕێی گەڕانەوەی تەرمی ئازیزەكانی بكات كە توشی روداوی هاتووچۆ دەبن لە ڕێگەی مەرگ "كەلار -سلێمانی" کەچی ئەوە بەخەڵکی گەرمیان ڕەوا نابینن ئەو ڕێگایە تەواو بکرن، هەر ڕۆژەو لەلایەکەو پینەی دەکەن. 

  • غالب محمد عەلی

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format