به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مریكی، كۆمپانیای خاوه‌نداری تیك تۆك، به‌شه‌كه‌ی خۆی له‌ ئه‌مریكا نافرۆشێته‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت.

دوای ئەوەی راگەیاندرا ئەو ماوەیەی سەرۆکی ئەمریکا، بۆ فرۆشتنی بەشی تایبەت ی تیک تۆک لە ئەمریکا بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی دیاری کردبوو، درێژناکرێتەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە بارەی هەوڵەکانی کڕینی ئەپڵیکەیشنەکە راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە کۆمپانیای "بایت-دانس"ی چینی بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریک نافرۆشرێتە مایکرۆسۆفت.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی "The Wall Street Journal" هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کە کۆمپانیای "بایت-دانس" لەگەڵ کۆمپانیای تەکنەلۆجی "ئۆراکڵ" رێککەوتوە بۆ ئەوەی بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکای پێ بفرۆشێت.

ئەم هەوڵانەش دوای ئەوە هاتن کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە راگەیەندراوێکدا لە سێی ئابی رابردوودا ئەوەی ئاشکرا کردبوو، ئەگەر بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکا نەفرۆشرێتە کۆمپانیایەکی ئەمریکی ئەوا لە ١٥ی ئەیلوولەوە ئەو ئەپڵیکەیشنە لە ئەمریکا قەدەغە دەکرێت.

هەر هەمان رۆژ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیا تەکنەلۆجییەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو لەگەڵ کۆمپانیای "بایت-دانس"ی چینی لە گفتوگۆدان بۆ کڕینی بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکا.

لە کۆتا لێدوانیشدا دۆناڵد  ترەمپ رایگەیاندبوو ماوەی ئەو مۆڵەتەی تا ١٥ی ئەیلوول درابووە تیک تۆک درێژناکرێتەوە و گوتبووی: "یان بە هۆکاری ئەمنی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە وڵاتەکەمان دادەخەین. یان ئەم ئەپڵیکەیشنە دەفرۆشرێتە کۆمپانیایەکی ئەمریکی". 


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format