ئادابه‌ گرنگه‌كانی پێش دوعاكردنئادابه‌ گرنگه‌كانی پێش دوعاكردن

ئادابه‌ گرنگه‌كانی پێش دوعاكردن

دوعاكردن به‌ ده‌قی حه‌دیسی پێغه‌مبه‌رمان (ﷺ) چه‌كی موسوڵمانانه‌ و نوری به‌ینی ئه‌رز و ئاسمانه‌كانه، بۆیه‌ ده‌بێت تاكی موسوڵمان زۆر ئاگاداربێت و ئاماده‌كاری بكات پێش دوعاكردن، ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌ چه‌ند كردارێكی گرنگن كه‌ پێویسته‌ پێش دوعا كردن ئه‌نجامیان بده‌یت.

١-بە دڵسۆزی بۆ خوا بکرێ

٢-بە حەمدو سەنا بۆ خوای گەورە پاشان بە سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر دروودی خوای لە سەر بێ دەست پێ بکرێ و ، ھەر بە سەڵاواتیش کۆتایی پێ بھێنرێ 

٣-خۆ یەکلایی کردنەوە لە دوعادا ، یەقین ھەبوون لە وەرگرتندا 

٤-پێداگیری و سووربوون لە دوعا کردن و پەلەنەکردن لە کاتی دوعاکردن 

٥-دوعاکردن بە دڵ ، لە کاتی دوعا دەبێ دڵت لە لای دوعا و پارانەوە بێت ، واتە بە دڵ دوعا بکەو لە کاتی دوعاکردندا دڵ و زمانت یەک بێ

٦-دوعا کردن لە کاتی خۆشی و ناخۆشی و تەنگانەدا ،نەک دوعا تەنھا لە کاتی تەنگانە بکرێ ، لە کاتی خۆشی و ئاسوودەیش خوا لە بیر بکرێت 

٧-داوا لە کەس مەکەو لە کەس مەپاڕێڕەوە ،تەنھا لە خوای تاک و تەنیا نەبێت 

٨-دوعا لە خۆو لە خانەوادەو و سامان وماڵت مەکە 

٩-لە کاتی دوعا دەنگت نزم بکە لە نێوان دەنگ دەرچوون و دەنگ نزمیدا 

١٠-دان نان بە ھەڵە و تاوان و گوناھەکان ، داوای لێبوردن و لێخۆشبوون کردن لە گوناھەکان لە خوای گەورە ، دان نان بە نازو نیعمەت و بە خشندەکانی خوای گەورە ، سوپاس کردنی خوا لە سەر ئەو نازو نیعمەتانە 

١١-زۆری لە خۆنەکردن بۆ رێکخستنی دەستەواژەو دەربرینەکانی دوعا وەزن و قافیەکانی 

١٢-زەلیلی و ملکەچی و ترسان و ئارەزوو مەندی پیشاندان لە دوعا بۆ خوای گەورە

١٣-ھەق دانەوەی ستەم لێکراوان ، وێرای تەوبەکردن و پەشیمان بوونەوە لەو ستەم و تاوانانەی کە کردووتە 

١٤-ھەر دوعایەک سێ جار دووبارەی بکەوە 

١٥-ڕووکردنە ڕووگە (قیبلە) لە کاتی دوعا کردن 

١٦-دەست بەرز کردنەوە لە دوعادا بن ھەنگڵەکان دیاربن 

١٧-ئەگەر گونجا دەست نوێژ گرتن پێش دوعا 

١٨-نابێ لە دوعا کردندا دەست درێژی بکرێ ، دوعای خراپ لە خەلکی بکرێت 

١٩-دەبێ دوعاکەر سەرەتا دوعا بۆ خۆی بکا ئەوسا بۆ غەیری خۆی 

٢٠-پارانەوە لە خوا بە ناوە جوانەکانی خواو بە سیفەتە بەرزو بەڕێزەکانی خوا ، یا بەکارو کردەوەیەکی چاک و باش کە دوعاکەر لە ژیانیدا کردوویەتی ، یا بە دوعای پیاو چاکێکی زیندوو بۆ تۆ یا بۆ کەسێک بکات

٢١-پێویستە دوعاکار خواردن و خواردنەوەو جل و بەرگەکانی حەڵال بن 

٢٢-نابێ دوعا خواز دوعای گوناھ و تاوان و پچراندنی پەیوەندی لەگەڵ خزم و ناسیاوانیدا بکات 

٢٣-دەبێ لە کاتی دوعادا فەرمان بە چاکە بکاو نەھی لە خراپە بکات

٢٤-خۆ دوور گرتن لە ھەموو گوناھ و تاوانێک لە کاتی دوعا کردندا


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format