ترس و تۆقین له‌ كاتی خه‌ودا هۆكاره‌كه‌ی چییه‌؟

ترس و تۆقین له‌ كاتی خه‌ودا هۆكاره‌كه‌ی چییه‌؟

توێژینەوەکان دەڵێن لە ٧٠٪ ی خەڵک تووشی ڕاچڵەکین و لەرزین دەبن لەکاتی خەودا، ڕاچڵەکین و لەرزین لەکاتی خەودا لەئەنجامی گرژبوونی ماسولکەکانەوە ڕووئەدەن بەشێوەیەکی لا ئیرادی کاتێک کەسەکە بێ ئاگایە .

ڕاچڵەکین زیاتر لەھەموو جەستەدا ڕووئەدات کاتی خەو ، بەڵام ھەندێک جاریش لەوانەیە تەنیا بەشێکی لەش بگرێتەوە وەکو : قۆڵەکان ، قاچ، ھەندێک جاریش کەسەکە لەوانەیە دەنگێکی لێوە بێت یان بقیژێنێت . وەھەندێک جار کەسەکە لەخەو ھەڵدەستێنێت و ھەستی کەوتنەخوارەوەت لا دروست دەکات .
زۆرێک لەتوێژینەوەکان دەڵێن ئەم جوڵە و لەرزینە لەئەنجامی خاڵیبونەوەی بارگەی کارەبایە لە دەمارەکاندا، کەبەشێوەی سیگناڵ بۆ مێشک دەڕوات و مێشکیش بە شێوەی جوڵەیەک دەریدەبڕێت .

ھەتا ئێستا ھۆکاری تەواوی ئەم کێشەیە نەزانراوە ، بەڵام ھەندێک تێۆری ھەیە کە دەڵێت لەوانەیە بەھۆی ئەم ھۆکارانە بێت

١- دوو دڵی و سترێس :

ئەو شێوازی ژیانەی ئەمڕۆکە پیایدا تێپەڕدەبین و پڕە لە سترێس و دڵەڕاوکێی و دوودڵی و ماندووی زۆر ، کاریگەریەکی زۆری ھەیە لەسەر کاتی پشودان و خەوتنمان . لەبەرئەوەی سترێس و شڵەژانی باری دەروونی مێشکمان بە ئاگایی دەھێڵێتەوە، کەئەمەش وادەکات مێشک سیگناڵی کارەبایی بنێرێت بۆ دەمار و ماسولکەکان ، ئەمەش دەبێتە ھۆی ڕاچڵەکین و گرژبوون .

٢- بەکارھێنانی زۆری وریاکەرەوەکان :

کافایین و نیکۆتین کاریگەرییان ھەیە لەسەر توانای لەش بۆ خەوتن بە شێوەیەکی سروشتی، یاخود توانای مانەوە لەخەودا بۆ کاتی پێویست. ئەم وریاکەرەوانە وادەکەن کە مێشکی مرۆڤ پشووی تەواو نەدات و نەچێتە قۆناغی خەوی قوڵەوە .

٣- ئەنجامدانی وەرزش :

ڕوونە کە وەرزش کاریگەرییەکی باشی ھەیە لە چالاککردنی لەش و جەستە، بەڵام ئەنجامدانی لەکاتێکی دڕەنگی ئێواراندا و نزیک کاتی خەو، وادەکات جەستە نەتوانێت پشوو بدات لە کاتی خەودا، کەئەمەش دەبێتە ھۆی ڕاچڵەکین و لەرزین .

٤- ھەندێک خووی خراپی خەوتن :

ھەندێک خووی خراپ پێش خەوتن یاخود لەکاتی خەوتندا ، بۆ نموونە ؛ خەوی ناڕێک و پچڕ پچڕ ، دڕەنگ خەوتن ، بەکارھێنانی ئامێری زیرەک پێش خەوتن …ھتد . ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ڕاچڵەکین لە کاتی خەودا .

چۆن خۆمان بپارێزین لە ڕاچڵەکینی کاتی خەو ؟

ڕاچڵەکین لەکاتی خەودا، مانای ئەوە نییە ئەو کەسە نەخۆشە، بە ھەندێک گۆران لە شێوازی ژیان و لایف ستایلدا، دەتوانرێت ڕاچڵەکین و گرژی کەمبکرێتەوە. ئەمەش ھەندێک ئامۆژگارییە بۆ کەمکردنەوەی لەرزین و ڕاچڵەکینی کاتی خەو:

١- دووربکەوە لە کافایین :

بەتایبەت لە کاتی پێش خەودا، کە تەحفیزی مێشک دەکات و وادەکات مرۆڤ بە ئاگا بێت، ھەر بۆیە دەبێت کەمبکرێتەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو. باشترە ئاو و چا ڕووەکیەکان بخورێت لەو کاتەدا.

٢- دوور بکەوە لەئەنجامدانی وەرزش بەشەو :

وەرزشکردن کارێکی بەسوودە ، بەڵام ئەنجامدانی لە کاتی شەودا و نزیک کاتی خەو، ئەگەری گرژبوونی ماسولکەکان زیاد دەکات و ئەمەش ڕاچڵەکین زیاد دەکات لە کاتی خەودا . باشترە وەرزش لە بەیانیان زوودا ئەنجامبدرێت و لەژێر تیشکی خۆردا، کە ئەمە وادەکات خاوبوونەوەی ماسولکەکان زیاتر بێت لە کاتی پێش خەوداو خەویش قوڵتر بێت .

د.هه‌ڤین كه‌مال

پسپۆڕی زانستی ئازار و بێ هۆشكاری


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format