هه‌ندێ كه‌س كاتێك ده‌خه‌ون، له‌به‌ر خۆیانه‌وه‌ ده‌ست به‌ قسه‌كردن ده‌كه‌ن و به‌ ده‌نگێكی به‌رزه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن هاوشێوه‌ی كه‌سێك كه‌ به‌ ئاگا بێ و خه‌ریكی گفتوگۆكردن بێ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر، ڕه‌نگه‌ زۆر بن ئه‌وانهی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه‌، كه‌واته‌ هۆی ئه‌و دیارده‌یه‌ چییه‌؟ ئایا نه‌خۆشییه‌؟ یان بۆچی هه‌ندێك مرۆڤ له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ له‌ كاتی خه‌وتن قسه‌ ده‌كه‌ن، زانستی پزیشكی و ده‌روونی له‌م باره‌یه‌وه‌ چی ده‌ڵێن؟


به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، قسه‌كردنی مرۆڤ له‌ كاتی خه‌وتن، دیارده‌یه‌كی فره‌وان و به‌ربڵاوه‌، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵك ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویست به‌ نیگه‌رانی زۆر ناكات و وا بیر بكه‌یته‌وه‌، كه‌ ته‌نیا تۆیت تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بوویت، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ بیری لێ بكه‌ینه‌وه‌، بۆ ڕزگاربوون له‌م كێشه‌یه‌یش چاره‌سه‌ری ئاسان و خێرا هه‌ن، تا به‌سه‌ری زاڵ بیت و به‌ ته‌واوی كۆتایی پێ بهێنیت.


به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی قسه‌كردن له‌ كاتی خه‌وتن چه‌ند چركه‌یه‌ك تێناپه‌ڕێنێت، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ زۆر دووباره‌ ببێته‌وه‌، زۆرجاریش ئه‌و وشانه‌ی مرۆڤ ده‌ری ده‌بڕێت، زۆر ڕوون نین و ئه‌سته‌مه‌ لێیانی تێ بگه‌ین،  دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كێشه‌كانی خه‌وتن دووپاتی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌م گرفته‌ ده‌بن پیاوان و منداڵانن.


هۆكاره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو و ئاماژه‌یان داوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان جووڵه‌ی خێرای چاوه‌كانه‌ له‌ كاتی خه‌وتن و نائاگایی، كه‌ ئه‌مه‌یش له‌ ساتی خه‌وتن زۆر جار به‌هۆی گرفت و ئاڵۆزی ڕۆژه‌كه‌ت دروست ده‌بێ و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی بكه‌وێته‌ قسه‌ و ده‌ماغ به‌هۆی ئاڵۆزی و كێشه‌ ده‌روونییه‌كان كه‌ مرۆڤ هه‌یه‌تی، فرمانه‌كانی لێ تێكه‌ڵ ده‌بێت و به‌شێكی مێشك چالاك ده‌بێت، كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ده‌ربڕین و قسه‌كردن.

زۆر بیركردنه‌وه‌ به‌ر له‌ خه‌وتن و كهوول و خواردنی قورس هۆی قسه‌كردنن له‌كاتی خه‌وتن

نیگه‌رانی و دووڵی زۆر و ماندوویه‌تی و فشاری زۆری ده‌روونی و خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری كهوول هۆی تووشبوونه‌ به‌م دیارده‌یه‌.
هۆیه‌كی تر بریتییه‌ له‌ ئاڵۆزی بیركردنه‌وه‌ و ڕامانی مرۆڤ به‌ر له‌ خه‌وتن، كاتێك گرفت و كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ ڕوو له‌ مرۆڤ ده‌كات و به‌ر له‌ خه‌وتن زۆر بیری لێ ده‌كاته‌وه‌، وا ده‌كات له‌ كاتی خه‌وتنیش پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌ له‌ كێشه‌ و گرفته‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێ و بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و شرۆڤه‌كردنی كێشه‌كه‌یش مرۆڤ له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ قسه‌ و پرسیار ده‌كات و هه‌ر خۆیشی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یشیان هه‌یه‌ واته‌ به‌ هۆكاری دووه‌م قسه‌ ده‌كه‌ن له‌ كاتی خه‌وتن، پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكه‌ن، یان خۆیان خاڵی بكه‌نه‌وه‌ و كێشه‌كانیان به‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو، تا ئه‌م گرفته‌یان له‌ كۆڵ ببێته‌وه‌ و چیتر شه‌وان قسه‌ له‌به‌ر خۆیانه‌وه‌ نه‌كه‌ن.


له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كێشه‌كانی خه‌وتن چه‌ند چاره‌سه‌ری خستووه‌ته‌ڕوو، تا به‌ ته‌واوی زاڵ بین به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌، كه‌ باشترین چاره‌سه‌ر به‌ بڕوای ئه‌وان بریتییه‌ له‌ ڕێكخستنی كاتی خه‌وتن، به‌ دیاریكراویش نووستن له‌ كاتی شه‌ودا، نه‌ك مانه‌وه‌ تا دره‌نگانی شه‌و و به‌رده‌وامبوون له‌ گفتوگۆ و سه‌یركردنی فیلم و ئاڵۆزكردنی هزر و مێشك.


دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی ده‌رمان و خواردنه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌ كاتێكی كه‌م پێش چوونه‌ ناو جێگه‌، ئه‌گه‌ر ده‌سبه‌رداری ئه‌و دوو دیارده‌یه‌یش بن و به‌ر له‌ خه‌وتن ده‌رمان نه‌خۆن و خواردنی قورس نه‌خۆن، ئه‌وا به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ زاڵ ده‌بن و خه‌وێكی ئارام و بێ كێشه‌تان ده‌بێت.

خه‌وی باش و ڕاهێنانی وه‌رزشی و پشوودان چاره‌سه‌ری به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ن

جیا له‌وانه‌ پێویسته‌ مرۆڤ دوور كه‌وێته‌وه‌ له‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی كهوول و هه‌وڵی وه‌رزشكردن و ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و گرژی ده‌روونی بدات، تا به‌ هزرێكی ساف و بێ كێشه‌وه‌ بچێته‌ ناو جێگه‌ی خه‌وتن و شه‌وان له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ نه‌كه‌وێته‌ گفتوگۆ و دانوستاندن كردن له‌گه‌ڵ خۆی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ نیگه‌رانی له‌باره‌یانه‌وه‌ هه‌یه‌.


كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئه‌وه‌یشیان ڕوون كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌ 24 سه‌عات كاتێكی ته‌واو بخه‌ویت و پشوویه‌كی باش بده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی مێشك و جه‌سته‌ت پشووی باش وه‌ربگرن و تووشی ئاڵۆزی و ماندوویه‌تی زۆر نه‌بن، به‌هۆی كه‌می خه‌وتن و كه‌می پشوودانه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م دووانه‌ به‌ هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی تووشبوون به‌م حاڵه‌ته‌ داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌لای كه‌م پێویسته‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ حه‌وت سه‌عات بخه‌ون و پشووی ته‌واو به‌ هزر و جه‌سته‌تان بده‌ن. به‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌و خاڵانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێ درا، ده‌توانن به‌ یه‌كجاری ئه‌و گرفته‌ له‌ناوبه‌رن، له‌ ده‌ست ئه‌و گرفته‌ بێزاره‌كه‌ره‌ ڕزگارتان بێ، به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی هاوسه‌ردارن، ده‌بێته‌ كێشه‌یه‌كی ماندووكه‌ره‌ و هاوسه‌ره‌كه‌تان ناتوانێ پشوو بدات و به‌ ئارامی بخه‌وێت.

#هۆكاره‌كانی #قسه‌كردن #له‌ #كاتی #خه‌ودا

باز ئه‌حمه‌د


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format