قۆناغه‌ قورسه‌كه‌ی كوردستان تێپه‌ڕی و قۆناغی بوژاندنه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات

هەرێمی كوردستان لە ماوەی شەش ساڵی رابردوو بە تەنگژەی خراپی دارایی رۆیشت، بەهۆی گوشارەكانی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان لە راگرتن و نەناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان هاووڵاتییان تووشی دۆخێكی خراپبوون، بەڵام دوای ئەو چەند ساڵە و لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئابووری هەرێمی كوردستان بەرەو كەنارێكی ئارام دەڕوات.

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، بە پیلان هەموو جۆرە گوشارێك دەكرایە سەر هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی ئەو ئابووریەی كە كاری لەسەر دەكات نەتوانێت جێبەجێ بكات و كار دەكرا هەرێم ئابووریەكەی خۆی رادەست بكات، بەڵام ئەمانە هەموو پووچەڵ بوونەوە بەو پلانەی كە بۆ ئابووری كوردستان دانرا لە لایەن حكوومەتەوە.

روونیشی كردەوە كە باشبوونی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بە پشت بەستن بە یاسای چاكسازی و ئەو رێگریەی كە لە سنوورەكان دەكرێت بۆ كاری قاچاخ و گەڕانەوە داهاتی سنوورەكان بۆ خەزێنەی دەوڵەت، ئێستە هەرێمی كوردستان ئەو قۆناغە قورسەی تێپەڕاند و كاتی ئەوەیە قۆناغێكی نوێ دەست پێ بكات بۆ بووژانەوەی ئابووری و كەرتی وەبەرهێنان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتییان.

ناسر ئیسماعیل شارەزای ئابووری، بە "وشە"ی  راگەیاند، دوای ئەو هەموو ناخۆشی و ئاستەنگ و گرفتانەی بۆ هەرێمی كوردستان دروست بوو، ئێستە هەرێمی كوردستان بەو پلانەی كە دانرابوو بۆ ئابووری كوردستان هەموو ئاستەنگەكانی تێپەڕاند و ئابووری كوردستان گەیشتووەتە ئاستێكی زۆر باش، ئامانجی سەرۆكی حكوومەت و كابینەی نۆ بەهێزی ئابووری كوردستان و ژیانی شایستەیە بۆ هاووڵاتییان.

ئەوە لەكاتێكدایە كە سەرۆكی حكوومەت لە كاتی كردنەوەی پڕۆژەیەكی گەشتیاری لە دهۆك ئاماژەی بەوەكرد كە بەرەو باشبوونی دۆخی دارایی هەنگاو دەنێین و ئامانجمان زۆرترین خزمەت بە هاووڵاتییانی خۆمان بكەین.

قۆناغه‌ #قورسه‌كه‌ی #كوردستان #تێپه‌ڕی و #قۆناغی #بوژاندنه‌وه‌ #ده‌ست #پێده‌كات#


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format