دووز خورماتوو لە نێوان داعش و هێزە عێراقیەکاندا
دووز خورماتوو لە نێوان داعش و هێزە عێراقیەکاندا

هێرش و پەلامارەکانی چەکدارانی داعش بۆ ناوچە کوردیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و لەو چوراچێوەیەشدا قەزای دوزز خورماتوو لەو هێرشانە بێبەش نەبوون ئەمەش هاوڵاتیان و بەرپرسانی ئیداری و حزبی شارەکەیان نیگەران کردووە.


لەگەڵ ئەوەی حه‌وت هێزی ئه‌منی جیاواز له‌ دووز خورماتوو بوونی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش , پۆلیسی نێوخۆیی و پۆلیسی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و پۆلیسی فریاكه‌وتن و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزی مه‌غاویر و سوپای عێراقن بەڵام ڕێگر نەبون لە وەساتندنی ئەو هێرشانە و ناو بەناو بەردەوامییان هەیە.


قایمقامی دوزخورماتوو بۆ میدیای ٧ ڕۆژی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا هەموو پێکهاتەکان تەبان و پێکەوەژیانێکی جوان لە شارەکەدا بوونی هەیە و جەختی لەوەشکردەوە ئەگەر پێشتر گرفتێک هەبووبێت لە نێوان دوو گروپی بچوکدا بوون و ئامانجیان دەستخستنی پارە بووە.
وتیشی : ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منیانه‌ی سنووری قه‌زای دووزخورماتوو یا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی یا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پڕی بكه‌نه‌وه‌

لەماوەکانی رابردوودا بە هۆی بوونی چەند گروپ و میلیشیایەک چەندینجار گرفت بۆ پێکهاتەکانی شارەکە و بە تایبەت ماڵە کوردەکان لەو قەزایەدا دروست بوو و رۆژانە لەلایەن ئەو گروپانەوە هەلیاندەکوتیە سەر ماڵەکوردەکان و داوای چۆڵکردنی شارەکەیان لێدەکردن

هەر له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی قه‌زای دووزخورماتو و زیادبوونی جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش لەو سنوورە .. لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە میدیای ٧ ڕۆژی راگەیاند:” لە ئێساتدا ناو شارەکەیان تا ڕادەیەک ئارامە و جێی مەترسی نیە بەڵام دەرەوەی شارەکەیان بە ئاشکرا جموجوڵی داعش دیارە و ناو بە ناویش هێرش و پەلاماریان هەیە و جەخت لەوەشدەکاتەوە پێویستە بە زوویی هێزێکی هاوبەش لە پێکهاتەکانی ناوچەکە بۆ پاراستنی ناوچەکەیان دروست بکرێت

دووزخورماتوو شارۆچکەیەکە دەکەوێتە باشوری ھەرێمی کوردستان و لەناوچەکانی دەرەوی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە ..ئەم شارۆچکەیە لە ئێستادا لە رووی ئیدارییەوە خراوەتە سەر بە پارێزگای سەلاحەدین و پێشتر تا ساڵی ١٩٧٦ سەر بە پارێزگای کەرکوک بوو.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format