كۆچكردن بۆ هانده‌ران زیادی كردوه‌.!

 

لەگەڵ باشبوونی كەشوهەوا، لێشاوی كۆچبەران ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا دەگرنەبەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشداری لە شەپۆلێكی نوێ دەدات و باس لە كێشەكانی پرسی كۆچ دەكات.

 

هۆرست زیهۆڤەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە سیاسەتی كۆچ و وەرگرتنی پەنابەرانی وڵاتەكەی بە ئەرێنی ناوبرد،بەڵام پێشبینیكرد ڕوبەڕووی كێشەی نوێ ببنەوە.

 

ئەوەشی وت، وادەردەكەوێت جارێكی دیكە ژمارەی كۆچبەران بەرزببێتەوە، بەتایبەت لەڕێگای وڵاتانی باڵكان-ەوە.

تەنها شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممەی ئەم هەفتەیە، زیاتر لە 600 كۆچبەر بە چوار بەلەمی بچووك گەیشتنە دوورگەی

لامبیدۆزا، كە دەكەوێتە نێوان باكووری ئەفریقا و شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا.

 

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی بە بەلەمی بچووك و چووپ، لەڕێی دەریای ناوەڕاستەوە هەوڵی

گەیشتن بە ئیتاڵیا دەدەن، بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

 

دوێنێ ئاژانسی هەواڵی ئەنسا-ی ئیتاڵی بڵاویكردەوە، لە ماوەی تەنها 24 كاتژمێردا 2 هەزار و 128 كەس گەیشتوونەتە دوورگەكانی ئیتاڵیا.

هاوكات هەینیی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا بڵاویكردەوە، زیاتر لە 10 هەزار و 700 كۆچبەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

"<yoastmark

لەو چوارچێوەیەدا وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەكرد، بەرزبوونەوەی ژمارەی كۆچبەران ناچار بە هەنگاونانیان دەكات، “تا نەگەینە ئەو ڕێژانەی مایەی نیگەرانین”.

ئەوەشی وت، لەڕابردوودا قبوڵكردنێكی فراوان هەبوو لای هاوڵاتییان دەربارەی گەیشتنی كۆچبەران،

ئەوكاتەی ژمارەی ساڵانەیان زیاتر نەبوو لە 200 هەزار كەس، “بەڵام كاتێك ژمارەكە زۆرتر بوو، كێشەی كۆمەڵایەتی و سیاسی سەریهەڵدا”.

 

ساڵی ڕابردوو 102 هەزار و 581 كۆچبەر داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا كردووە، لەكاتێكدا لە ساڵی 2019 ژمارەكە 142 هەزار

و 509 كەسبووە، كە لە دەستەی فیدڕاڵیی كۆچ و كاروباری پەنابەران تۆماركراوە.

 

 


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format