نوێژی جەژن
نوێژی جەژن
چۆنێتێ‌ ئه‌نجامدانی نوێژی جەژنی موسوڵمانان؟
یەكەم:
بریتیەلە دوو ڕكات، لەبەر ڕیوایەتی ئیمامی (عمر) رضي الله عنه: نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ونوێژی قوربان دوو ڕكاتە ونوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە، تەواون بە بێ‌ كورت كردنەوە لەسەر زمانی محمد صلى الله عليه وسلم.
دووەم:
یەكەم ڕكات دەست پێ‌ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبری (تكبیرە الإحرام) پاشان حەوت الله أكبر (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت، لە ڕكاتی دووەمیشدا پێنچ (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت جگە لە (تكبیرە)ی دەرچوون بۆ ڕكوع وسجود وهەڵسانەوە.
لە خاتوو عائیشەوە (خوای لێ‌ ڕازی بێت) كە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربان حەوت (تكبیرە) ی كردووە لە ڕكاتی یەكەم، وە لە ڕكاتی دووەمدا پێنچ (تكبیرە) ی دەكرد جگە لە (تكبیرە) كانی تر.
سێ‌ یەم:
بە(صەحیحی) نەهاتووە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم كەوا لەگەڵ (تەكبیرەكانی) نوێژی جەژن دەستی بەرز كردبێتەوە.
ئیمامی (البغوی) دەفەرمووێت: ئەمە ووتەی زۆربەی زانایانە لە صەحابەو پاش ئەوان رضي الله عنهم كە لە ڕكاتی یەكەم حەوت (تكبیرە) جگە لە (تكبیرە) ی دەست كردن بە نوێژ، وەلە ڕكاتی دووەم پێنچ (تكبیرە) جگە لە (تكبیرە) ی هەستانی پێش خوێندنی فاتحە.
چوارەم:
كە(تكبیرە) كانی تەواو دەكرد دەستی بەخوێندنەوەی فاتیحە و پاشان [ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ] ی لەڕكاتێكدا دەخوێندو لەڕكاتەكەی تردا [اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ] دەخوێند. وە هەندێ‌ جاریش [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى] و [هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] ی دەخوێند.
پێنجەم:
هەركەسێك فریای نوێژی جەژن نەكەوت بە جەماعەت ئەوا دوو ڕكات دەكات.

 

سوننەت و ئادابەكانی جەژن

 

1 ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن: لە (نافع) ەوە: (عبدالله كوڕی عومەر) رضي الله عنه لە جەژنی ڕەمەزان پێش ئەوەی بچێت بۆ نوێژگە خۆی دەشۆرد.
2 ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژن: لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد.
3 ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
4 ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی): لە (أبو سعید الخدری) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم جەژنی ڕەمەزان وقوربان دەردەچوو بۆ نوێژگە (مصلی) یەكەم شت دەستی پێ‌ دەكرد نوێژەكە بوو.
5 ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی): سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن: لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).
6 ـ ڕێگا گۆڕین: لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی
واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ‌: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.
7 ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر: كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
(ابنُ الحَجَر) ئەفەرموێ‌ لە (جبیر بن نفیر) ەوە فەرموویەتی:
هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تقبل الله منا ومنكم). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵا بكات
به‌ ناوی ستافی (ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری) پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسوڵمانان ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره‌ نوێز و تاعه‌تمان قبوڵ بكات.

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format