دەتەوێ لە داهاتووی منداڵەکەت دڵنیابی و ترست نەبێ ؟ 

لەڕۆژی بەیعەتدان بە خەلیفە مەنسوڕ ، عبدالرحمانی کوڕی قاسم هاتە لای و خەلیفە مەنسوڕ داوای لێکرد ئامۆژگاری بکات!

عبدالرحمن پێی وت بەوەی بینوومە ئامۆژگاریت بکەم یان بەوەی بیستوومە؟

خەلیفە مەنسوڕ وتی : بەوەی بینیوتە😕

عبدالرحمن وتی : ئەی پێشەوای باوەڕداران … کاتێک عومەری کوڕی عبدالعزیز وەفاتی کرد یانزە کوڕی هەبوو، تەنها 18 دیناری لەدوا بەجێمابوو

پێنج دیناری درا بە کفن بۆی

چوار دیناری درا بە گۆڕ بۆی

نۆ دیناریشی مایەوە بۆ یانزە کوڕەکەی

هیشامی کوڕی عبدالملیکیش کاتێک کە مرد ئەویش یانزە کوڕی لەدوا جێما، بۆ هەر کوڕێکی هەزار هەزار دیناری لێ بەجێما (واتە یەک ملیۆن دینار)

وەڵایی … ئەی پێشەوای ئیماناران، لە یەک ڕۆژدا یەکێک لە کوڕەکانی عومەری کوڕی عبدالعزیزم بینی سەد ئەسپی بەخشی لەڕێی خودا و یەکێک لە کوڕەکانی هیشامیشم بینی لە بازار سواڵی دەکرد.

کاتێک عومەری کوڕی عبدالعزیز لەسەرە مەرگدا بوو، لێیان پرسی چیت بۆ منداڵەکانت بەجێ هێشتووە؟

فەرمووی: ترس و تەقوای خودام بۆ بەجێهێشتوون!

ئەگەر ساڵح بن، ئەوە خودای گەورە پشت و پەنای ساڵحانە، خۆ ئەگەر ساڵحیش نەبن، ئەوە شتێکی وام بۆ بەجێ نەهێشتوون کە لە سەرپێچی و تاواندا خەرجی بکەن.

جێی تێڕامانە خەڵکی لە هەوڵ و ڕاکەڕاکدان تاکو هەندێ پارە بۆ منداڵەکانیان کۆبکنەوە و لەدوای خۆیان ئەرخەیان بن، بەڵام نازانن دڵنیایی و ئەرخەیانییە گەورەکە ئەوەیە کە خودا باسی دەکات و فەرموویەتی:

🔶 وَلۡيَخۡشَ ٱلَّذِينَ لَوۡ تَرَكُواْ مِنۡ خَلۡفِهِمۡ ذُرِّيَّةٗ ضِعَٰفًا خَافُواْ عَلَيۡهِمۡ فَلۡيَتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلۡيَقُولُواْ قَوۡلٗا سَدِيدًا (٩)

واتە : ده‌با ئه‌وانه‌ش که (دوورنیه به‌م نزیکانه بمرن) و نه‌وه‌ی لاواز و ساوایان له‌دوا به‌جێ بمێنێت، خواناسی و ئاینداری بکه‌نه پیشه‌یان و گوفتاری چاک و به‌جێ بڵێن (وه‌سیه‌ت بکه‌ن، بێگومان خوا ده‌مێنێت بۆ منداڵی جێماویان ئه‌گه‌ر خواناس و گوفتار جوان و به‌خشنده بن).


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format