چۆن مەترسی (دووپشک) کەم بکەینەوە؟

ئاشکرایە زۆربەی هاونیشتیمانیانمان یان گوندنشینن یان ئەوەتا باخ و ڤێلایان هەیە لە دەرەوەی شار کە ئەمەش وای کردووە نزیک تر ببنەوە لە سروشت. 

ئەم نزیکییەمان لە سروشت زۆربەی کات بە زیانی سروشت کەوتۆتەوە، چونکە زۆربەی کات باخ و خانووەکانمان لە شوێن ژیانی گیاندارانی ئەو ناوچەیە دروست دەکرێن. هەندێک جار ئەو گیاندارانە بەشی ئەوە ژیرن کە بزانن مرۆڤ بوونەوەرێکی چەند مەترسیدارە و دوور دەکەونەوە بەڵام هەندێک کاتی دیکەش لە ناوچەی خۆیان دەمێننەوە و شەڕی شوێن ژیانەکەیان دەکەن، جا لە ئازایەتیانەوە بێت یان لە نەفامییەوە بێت.

یەکێک لەو گیاندارانەی کە بە ئاسانی شوێنی ژیانیان ناگۆڕن دوپشکە بەڵکو جاروباریش لە پیاسەی شەوانیاندا خۆیان ئەکەن بە ماڵە دراوسێشدا. من وەک خۆم باخێکم هەیە کە هەموو لاکانی چۆڵن و بەردەوام مار و دوپشک و ژیشک و کیسەڵ و شتی لەو بابەتە بەبێ لەدەرگادان خۆیان دەکەن بەژووردا. راستە ئەمە تایبەتمەندیەکی داوە بە باخەکەم، بەڵام مەترسی خۆیشی هەیە. بە تایبەتی زۆری دووپشک، کە لە سەرەتای دروستکردنی باخەکەم ژمارەکەیان زۆر زۆر بوون و جار هەبووە نزیکەی ٢٠ دووپشکمان لە یەک شەودا بینیوە.

بە مەبەستی خۆپارێزی و پاش سەیرکردنی ژمارەیەکی زۆر ڤیدیۆ و خوێندەوەی ژمارەیەکی زۆر نووسین لەسەر ئەم بابەتە، لە ئێستادا تا رادەیەکی زۆر لە سروشتی دووپشک تێگەیشتوم و ئەمەش وای کردووە کە چەند رێگایەک بگرمە بەر کە بەهۆیانەوە و بە پشتیوانی خوا توانیومانە دووپشک لەناو باخەکە زۆر زۆر کەمتر بکەینەوە. لێرەدا حەزم کرد ئەو هەنگاوانەتان بۆ باس بکەم بە هیوای سوود ببینین؛ 

یەکەم:

 راگرتنی پەلەوەر کە هۆکارێکی زۆر باشن بۆ کەمکردنەوەی دووپشک، بە تایبەتی مریشکی گینی (کە پێشی ئەڵێن چین و ماچین) و کوڵە فڕە (یاخود هەوێردە). ئەم دوو جۆر باڵندەیە ئاسان دەست دەکەون و نرخیشیان هەرزانە و توانایەکی باشیان هەیە لە خواردنی دووپشک. بەڵام ئاگاداربن هەبوونی مریشک و هێلکە و جووچک مار و ئاژەڵی کە ڕادەکێشێت بۆ باخەکانتان.

دووەم:

 ڕواندنی رووەکی لاڤیندەر لە چواردەوری خانووی باخەکەم. ئەم رووەکە بۆنێکی بەهێز و خۆشی هەیە کە دووپشک زۆر پێی نارەحەت دەبێت. لە راستیدا ئەوە دوو ساڵە هیچ دووپشکێکم لە نزیک ئەو رووەکەوە نەبینیوە. شایەنی باسە لاڤیندەر ڕووەکێکی جوان و هەرزان و بۆن خۆشە و لە هەمووشی گرنگتر خزمەت و ئاوی زۆر کەم دەوێت.

سێهەم:

 کەمکردنەوەی ڕووناکی (گڵوپ و بلاجکتۆر)ی سپی لە شەودا، بە تایبەتی کە لە خانووەکە ناژیت. ڕوناکی (بە تایبەتی رووناکی سپی) سەرنجی مێروو رادەکێشێت و دووپشکیش حەز دەکات بەشدار بێت لەو ئاهەنگەدا.

چوارەم:

گرتنی کون و کەلەبەری چواردەوری دەرگا و پەنجەرە بە تەواوی. کە دەڵێم بە تەواوی دەبێت درزی زۆر بچوکیش بگیرێت چونکە دووپشک توانایەکی سەیری لە خۆ خزاندنە ناو شوێنی تەسک هەیە، تەنانەت ئەگەر کونەکە دوو ملیمیش بێت دەتوانێت پێیدا تێپەڕ بێت. ئەزانم ئەمە جێگەی بڕوا نییە بەڵام راستییە.

پێنجەم:

 بەکارهێنانی لایتی سەرووەنەوشەیی – یوڤی (کە ڕووناکییەکەی مۆرباوە) کە یەکێک لە بەکارهێنانەکانی بریتییە لە دۆزینەوەی دووپشک لە تاریکیدا. جۆرە پرۆتینێک لە پشتی دووپشک هەیە کە تیشکی ئەم لایتەی بەر دەکەوێت وەکو فسفۆرێکی شینی سەوزباو زۆر بە جوانی و لە دووری چەند مەترێکەوە دەدرەوشێتەوە و ئەوکات دەتوانیت بیانکوژیت یان دووریان بخەیتەوە.

ئەم لایتە ئاسانکاری زۆر دەکات بۆ گەڕان لەژێر قەنەفە و شوێنە پەناکاندا. 

شەشەم:

ڕشتنی دەرمانی ئایکۆنی جۆری باش لەناو ماڵ و ناو سەقفی جبسن بۆرد. و دەشکرێت لە چواردەوری ماڵیش دیدیتی تێکەڵاو بکرێت کە لە بۆنی زۆر ناخۆشە بۆ ژوورەوە نابێت. بێگومان ڕشتنی دەرمان زیانی بۆ ژینگە و مرۆڤەکان هەیە بە تایبەتی دیدیتی بەڵام بە بۆچوونی من ئەگەر منداڵ یان کەسانی بە تەمەنت هەبوو دەکرێت دەرمان بەکاربهێنێت چونکە بە پێوەدانی دووپشک ژیانی ئەو دوو گرووپە زۆرتر لە مەترسیدا دەبێت. 

تێبینی؛ بێگومان رێگای دیکەش هەیە کە من نایزانم یان بیرم نەبووە لێرەدا باسی بکەم دەکرێت بەڕێزتان ڕاو بۆچوونی خۆتان بڵێن. و بەمەبەستی سوود گەیاندنیش ئازادن کە ئەم بابەتە بڵاو بکەنەوە. 

پارێزراو بن…  

رێبین بابەجان


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format