هۆكارەكانی شكستهێنانی مرۆڤ، خۆت لێی بپارێزە.!

هەمیشە مرۆڤ دەیەوێت بەردەوام لە ژیانی ڕۆژانەیدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام چەند هۆکارێک ڕێگردەبێت لە گەشتن بە ئامانجەکان وەک بەردەوام گۆڕینی ئامانجەکان و کارنەکردن لەسەر ئامانجێكی دیاریکراو .

پێگەی برایتساید چەند هۆکارێکی خستووتەڕوو کە وادەکەن کەسێک سەرکەوتوو نەبێت، لەوانە بیرکردنەوە لە خەونێک کە ئەگەری بەدیهاتنی کەمە یاخود بەردەوام بیر لە ڕووداوێک دەکەنەوە کە ڕوودانی ئەستەمە. هەندێک کەس بەردەوام بیر لە خەونێک دەکەنەوە بەڵام هەوڵی گەشتن بەو خەونە نادەن و بەردەوام چاوەڕێی کەسێکن خەونەکانیان بۆ بەدیبهێنێت .

زۆرجار بەهۆی کاریگەری تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرکەوتن دوادەکەوێت چونکە کەسانێک تەواو پەیوەستی بوون و لەبیریانکردووە پلانی سەرەکی ژیانیان چییە، بەهۆی تەکنەلۆژیاوە بەردەوام کارەکانیان بە ناتەواوی دەمێنێتەوە و بەمەش سەرکەوتن بەدەستناهێنن .

هەندێک لەو کەسانەی لە سەرکەوتن دوادەکەون جێگیرنەبوونیانە لەسەر یەک پلان و بەردەوام بیرۆکەی تازەیان هەیە و جێبەجێی ناکەن .

یەکێک لە نهێنییەکانی سەرکەوتن بوونی پشتگیرییە، لەکاتی نەبوونی پشتگیریدا کەسەکە دووچاری بیرۆکەی نەرێنی دەبێتەوە کە پێی وایە هەرگیز سەرکەوتوو نابێت و واز لە ئامانجەکەی دەهێنێت .

کەسی سەرکەوتوو شکستەکانی ناخاتە ئەستۆی کەسانی دیکە، هەرکات پێتوابوو شکستەکانت بەهۆی کەسێکی دیکەوەیە ئەوا لە ئامانجەکەت دوور دەکەویتەوە .


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format