ئەتەوێـت ئامێرەكەت بە باشترین شێوە شەحن بكەیت، ئەم بابەتە بخوێنەوە

له‌ زمانی كوردیدا (بارگاویكردن) له‌جیاتی "شه‌حنكردنه‌وه‌- Charge" به‌كارده‌هێنرێت، بارگاویكردن بریتییه‌ له ‌پڕكردنه‌وه‌ی پاتری ئامێره‌كان به‌ وزه‌ی كاره‌با، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئیشپێكردنی ئامێره‌كه‌یه‌. هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌و كردارانه‌ی زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌هه‌ڵه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ بارگاویكردنه‌وه‌ی لاپتۆپ و مۆبایل جیاوازن، به‌ڵام هه‌ندێكی له‌م رێنماییانه‌ بۆ هه‌ردوو ئامێره‌كه‌ گونجاون.

1-به‌جێهێشتنی ئامێر "مۆبایل- لاپتۆپ" به‌ كاره‌باوه‌، به ‌درێژایی شه‌و یان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوای پڕبوون، بۆ پاتری ئامێره‌كه‌ زیانی زۆری هه‌یه‌و ورده‌ ورده‌ شانه‌كانی ده‌كوژێت و چیتر وزه‌ وه‌رناگرێت.

2-پێش بارگاویكردن پێویسته‌ دووباره‌ پاتری به‌تاڵ بووبێته‌وه‌. نه‌ك هێشتا وزه‌یه‌كی زۆری تێدا بێت و دووباره‌ وزه‌ی بۆ ره‌وانه‌ بكرێت.

3-به‌رده‌وام سوود له‌ وایه‌ری بارگاویكردنی خودی ئامێره‌كه‌ وه‌ربگیرێت، نه‌ك وایه‌ری ئامێری تر. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر جۆری ئامێرو ماركه‌كه‌ی جیاواز بێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ زیانی بۆسه‌ر ئامێرو پاترییه‌كه‌ی ده‌بێت.

4-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كاتی بارگاویكردنه‌وه‌ ئامێره‌كه‌ به‌كارمه‌هێنن، چ لاپتۆپ بێت یان مۆبایل.

5-داخستنه‌وه‌ی هه‌موو به‌رنامه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان "بۆ مۆبایل" ته‌مه‌نی پاتری درێژده‌كاته‌وه‌.

6-داخستنه‌وه‌ی بلوتوس و جی پی ئیسی مۆبایل ته‌مه‌نی پاتری درێژو وزه‌ی هه‌ڵگیراو درێژتر ده‌كاته‌وه‌.

7-پێویسته‌ لاپتۆپ بكوژێنرێته‌وه‌ ئینجا بارگاوی بكرێت، كه‌ پڕبوو ئه‌وكاته‌ به‌كاربهێنرێت.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format