ئه‌وشتانه‌ی ڕێگا پێدراون له‌ناو نوێژ ئه‌نجام بدرێن

(ئاماده کردنی مامۆستا ابوبکراحمد)

1- چوونه پێشه وه له كاتى پێويستيدا:

دروسته ئه گه ر كه سێك له نوێژدا بێت و بچێته پێشه وه يان بێته دواوه ، جا نوێژى فه رز بێت يان سوننه ت، دايكى باوه ڕداران (عَائشَة)(رَضِيَ اللَّه عَنْهَا) ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) له ماڵه وه نوێژى ده كرد ده رگاى ژوره كه ش داخرابوو، جا منيش هاتم له ده رگامدا، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم )

ده رگاكه ى بۆكردمه وه ، ده رگاكه ش ڕووى له قيبله بوو(1).

2- كوشتنى مارو دووپشك:

دروسته ئه گه ر كه سێك له نوێژدا بێت مار يان دوو پشك بكوژێت. (أَبُو هُرَيْرَة(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێ: پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم )

فه رموويه تى: (اقْتُلُوا الأَسْوَدَيْنِ فِى الصَّلاَةِ الْحَيَّةَ وَالْعَقْرَبَ)(2) واته : دوو ڕه شه كه بكوژن له نوێژدا، (مارو دوپشك).

3- هه ڵگرتنى منداڵ:

دروسته ئه گه ر كه سێك له نوێژدا بێت و منداڵ بێته به رده مى وهه ڵى بگرێت، (أَبُو قَتَادَه َ(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێ:(3) پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم )

نوێژى ده كرد (أُمَامَه َ)ى كچى زه ينه بى كچى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم )

ده هاته به رده م نوێژه كه ى جا ئه گه ر سوژده ى ببردايه داى ده ناو ئه گه ر هه ڵبسايه ته وه هه ڵى ده گرت.

4- وه ڵام دانه وه ى سه لام به ئاماژه كردن:

دروسته وه ڵامدانه وه ى سه لام به ئاماژه كردن ئه گه ر چى له نوێژيشدا بيت، هاوه ڵى خۆشه ويست (صُهَيْب (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێ: به لاى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم )

تێپه ڕ بووم نوێژى ده كرد، منيش سه لامم لێكرد، ئه ويش وه ڵامى دامه وه به ئاماژه كردن(4) .

5- ڕاست كردنه وه ى هه ڵه بۆ ئيمام:

دروسته ڕاستكردنه وه ى هه ڵه بۆ ئيمام ئه گه ر هه ڵه ى كرد، جا ئه گه ر له قورئان خوێندندا بوو بۆى ڕاست ده كرێته وه ، وه ئه گه ر ڕوكنێكى نوێژى له بير چوو ئه وا به وتنى (سُبْحَانَ اللَّه) ئاگادار ده كرێته وه ، هاوه ڵى خۆشه ويست (ابن عُمَر(ڕه زای خوای لێبێت)

ده فه رمووێ: جارێكيان پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم )

نوێژى كرد له كاتى قورئان خوێندندا لێى تێكه ڵ بوو، پاشان كه سه لامى دايه وه به (أُبَيّ بْن كَعْب(ڕه زای خوای لێبێت)

فه رموو ئايا له گه ڵماندا نوێژت كرد؟ ئه ويش فه رمووى: به ڵێ پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم )

پێى فه رموو: چى ڕێگرى لێ كردى كه وابيرم بخه يته وه (5) .

6- گرتنى قورئان به ده ست وه سه ير كردنى له نوێژدا:

زانايان بۆچوونيان جياوازه سه باره ت به گرتنى قورئان به ده سته وه ، هه ندێكيان ده فه رموون باش وايه كه ئيمام قورئان له به ر بكات بۆ ئه وه ى پێويستى به وه نه بێت كه قورئان به ده سته وه بگرێت چونكه خشوع له نوێژدا نايه ڵێت، وه هه ندێكى تريان ده فه رموون دروسته له نوێژدا بيتء قورئانيش به ده سته وه بگريت، جا ئه و كه سه ئيمام بێت قورئان له سه ر موصحف بخوێنێت، يان بۆ ڕاست كردنه وه ى ئيمام بێت، پێشه وا (الْبُخَارِيُّ) بابێكى داناوه به ناوى(باب إِمَامَةِ الْعَبْدِ وَالْمَوْلَى) كه دايكى باوه ڕداران به نده يه كى هه بوو ناوى(ذَكْوَانُ) بوو پێش نوێژى بۆ ده كردنء قورئانى به ده سته وه ده گرت(6)، هه روه ها پێشه وا (النَّوَوِيّ) ده فه رمووێت: دروسته و هيچى تێدا نى يه ئه گه ر په ڕه كانيشى هه ڵبداته وه هه ندێك جار، هه روه ها ده فه رمووێت: ده توانێت سه يرى نوسراوى تريش بكات جگه له قورئان(7)، هه روه ها پرسيار كرا له زاناى پايه به رز (عَبْد الْعَزِيز بن بَاز) ده رباره ى قورئان به ده سته وه گرتن بۆ ئيمام؟ له وه ڵامدا فه رمووى: به ڵێ دروسته و هيچى تێدا نييه ، ئه گه ر ئه و ئيمامه قورئانى له به ر نه بێت يان لاوازبێت له حفظدا(8).

7- گريان:

دروسته وه هيچى تێدا نييه ئه گه ر كه سێك له نوێژدا بێت و بگريات جا ئه و گريانه له ترسى خوا بێت يان هه رشتێكى تر، هاوه ڵى خۆشه ويست على(ڕه زای خوای لێبێت)

ده فه رمووێ: له ڕۆژى به در سوارمان تێدا نه بوو جگه له (مِقْدَاد(ڕه زای خوای لێبێت) ، وه له شه ودا كه سمان نه ده بينرا هه موو خه وتبوين، جگه له پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) كه له ژێر دارێكدا نوێژى ده كردو ده گريا تا به يانى ڕۆژ بووه وه (9) .

8.قه ده غه كردنى كه سێك به پێشتدا تێپه ڕێت:

دروسته ڕێگرتن له هه ر كه سێك كه بيه وێت به به رده م نوێژدا تێ بپه ڕێت: وه پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه رمانى به وكاره كردووه ، وه هاوه ڵان و شوێن كه وتوانى په يڕه وى ئه م فه رمانه يان كردووه (ڕه زاى خواى گه وره يان لێ بێ) هاوه ڵى خۆشه ويست(أَبُو سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ(ڕه زای خوای لێبێت)

ده فه رمووێ: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم )

فه رموويه تى: ئه گه ر يه كێك له ئێوه نوێژى ده كرد وه كه سێكيش ده يويست به به رده م نوێژه كه يدا تێپه ڕێت ئه وا با ڕێگه ى پێنه دا وپاڵى پێوه بنێت، ئه گه ر هه ر نه گه ڕايه وه با له گه ڵيدا بجه نگێت چونكه ئه وه شه يتانه (10).

(1) حَسَن: أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِي(606) والنَّسَائِيُّ(1206) وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي مِشْكَاة الْمَصَابِيح(1005).

(2) صَحِح: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد(912) والتِّرْمِذِي(390) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع(1147).

(3) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (516) ومُسْلِمٌ (1212).

(4) صَحِيح: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد (925) والتِّرْمِذِي (367) والنَّسَائِيُّ (1186) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني.

(5) صَحِيح: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد (907) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني.

(6) صَحِيح الْبُخَارِيُّ، باب إِمَامَةِ الْعَبْدِ وَالْمَوْلَى(54) وَكَانَتْ عَائِشَةُ يَؤُمُّهَا عَبْدُهَا ذَكْوَانُ مِنَ الْمُصْحَفِ.

(7) برِوانة: الْمَجْمُوع شَرْحِ الْمُهَذَّبِ (4/95).

(8) برِوانة:

مَجْمُوع فَتَاوى للشيخ العَلاَمَة (عَبْد الْعَزِيز بن بَاز(11/340).

(9) صَحِيح: أَخْرَجَهُ اِبْن خُزَيْمَة(862) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح ا لتَّرْغِيب وَالتَّرْهِيب(545).

(10) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (509) ومُسْلِمٌ (1129) .


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format