سەیارەکەم درەنگ ئەچێتە گێڕ چارەسەر چییە.؟

 سەیارەکەم قورس گێڕ ئەگۆڕێت  – سەیارەکەم لەکاتی گێڕ گۆڕینا تەکان ئەیات ؟

گەر ئەم کێشانەت هەیە ئەمانە هۆکاری ئەم کێشانەن 

۱ـ لێچوونی هایدرۆلیکی گێڕ :

گێڕبۆکس داخراوە گەر بە هەر هۆکارێک لێی بچێ لە کێسەکەوە یان هەر هۆکارێکی تر وا ئەکات هایرۆلیک کەم بکات کە ئەمەش وا لە گێڕەکە ئەکات بەرەو لەناوچوون بڕوات زۆر ئاگاداربە لێچوون پشت گوێ مەخە ! گێڕ ئۆتۆماتیک کلاجی تیایە کە بە زەختی هایدرولیک ئەنوسێن بە یەکەوە و لێکئەبنەوە گەر ئەم زەختە کەم بکات جوان یەک ناگرن و جوڵە نەقڵ ناکەن یان ئەم کلاجانە ئەسوتێن و لێکخشاندنیان نامێنێ و ئەخلیسکێن لەسەریەکتر زۆر زۆر گرنگە هایدرولیکی گێڕ ئەگەر ئەتەوێ تووشی سەر ئێشە نەبی ئیهمالی مەکە

۲ـ لە گێر ئۆتۆماتیکا دەرگا هەیە بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی هایدرۆلیک بۆ گێڕی تایبەت گەر ئەم دەرگایە تێک بچێت ئەوا گۆڕینی ئاڕاستەی هایردرۆلیک تێک ئەچێ یان نایگۆڕێ یان درەنگ ئەیگۆڕێ یان هەڵە ئەکات لە گێڕەکاندا پێی ئەوترێت transmission solenoids

۳ـ  پیسبوونی هایدرۆلیکی گێڕ وا ئەکات درەنگ گێڕ بگۆڕێت بۆیە پێویستە بیگۆڕیت هەر وەک ڕۆنی مەکینە بەڵام هایدرۆلیکی گێڕی کوالیتی بەرز بۆ 80-70 هەزار کیلۆمەتر ئەبێ بیگۆڕی هەشیانە دووای 40-60 هەزار کیلۆمەتر ئەبێ بیگۆڕی

٤ـ خراپ بوونی گێڕ بۆکسەکەش هۆکارە چونکە هەنێ سەیارە دووای 100 هەزار کیلۆمەتر ئیتر توشی داخوران ئەبێ ئەبێ دروست بکرێتەوە یان بگۆڕدرێت ئەمەش پارەیکی باشی تێ ئەچێ زیاتر لەو سەیارانا ڕوو ئەیات کە هایدرۆلیکی گێڕ پشت گوێ ئەخەن کەم ئەکا و پیس ئەبێ نایگۆڕن ئەمەیان تووش ئەبێت

۵ـ کێبڵی فتێسی گێڕیش هۆکارە لە هەنێ عادیا 2 کێبڵە لە ئۆتۆیا یەک کێبڵە بە تێپەڕبوونی کات ئەم کێبڵە ئەکشێت یان توشی قرتاوی ئەبێ وا ئەکات تایمی دانەکان ڕێک نەوەستن بەمەش کێشە لە بەینی گێڕەکاندا درووست ئەکات 

٦ـ سووتانی کلاجەکان  ئەمەش بە پێی چۆنییەتی لێخوڕینی سەیارەکە و ئەزێتدانی و تەمەنی ئەگۆڕدرێت زۆرتر ئەخلیسکێن و زیاتر بۆنی سووتاوێ لێدێت 

٧-لەکار کەوتنی tps (throttle position sensor)  کە لەسەر بەخاخی مەکینە دەبەسترێت کۆنترۆڵڵی کاتی گێر بەدلکردنن دەکات کە تێکچونی ئەم حاسەیە دەبێتە ھۆکاری درەنگ گێرگۆرن یاخود تەکان دان لەکاتی گێر بەدل کردندا 

تێبینی : ئەو سەیارانەی ئەزێت نادرێن و ڕۆن و هایدرۆلیک گۆڕین پشت گوێ ناخرێ تیایاندا هەیانە سەروو 100-120 هەزار کیلۆمەتر ڕۆشتوون و تا ئیستاش وەک ئاو گێڕ و مەکینەیان ئیش ئەکات و نەکراونەتەوە !

نوسینی دیار فاضل


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format